له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و كاندیده‌كانیه‌وه، ئارێز عه‌بدوڵا وتی: سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی لەهەموو ئەو دەستپێشخەرییانە کرد کە دکتۆر بەرهەم لەدوای هەڵبژاردنەکان بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆ بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی كردنی وە هەنگاوی بۆنا، لەوانەش هەڵوێستە نەرمەکانی، لێدوانەکانی، بەشداریکردنی لەکۆبونەوەکان، داخستنی کەناڵی خەندان وە هەروەها کشانەوە لەبەشداریکردن لەپڕۆسەی هەڵبژاردن، هاوکات ڕەتیشیدەکاتەوە بەشدارینەکردنی قەوارەکەی د.بەرهەم پەیوەندی بەساختەکاریەوە هەبێت و وتی" ئەوە تەنها دەستپێشخەری و هەنگاو بوو بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی، ئەگەر وایە بۆچی گفتوگۆی یەکگرتن و هاتنەناوەوەی حیزبێکی ساختەکار دەکات؟ ئارێز عەبدوڵا ڕەتیشیکردەوە،ڕێکەوتنی سیاسی لەنێوان یەکێتی و هاوپەیمانی هەبێت، وتی" لای ئێمە وه‌ك یه‌كێتی، هاوپەیمانێتی واتا دکتۆر بەرهەم ئەویش گفتوگۆی هاتنە ناوەوەی ناو یەکێتیمان لەگەڵ دەکات نەک باسی ڕێکەوتنی سیاسی، ئەگەر هاته‌وه ناو یه‌كێتی به‌فه‌رمی ڕیگه‌یاند كه بۆته‌وه به یه‌كێتی ئەوکات ڕەنگە بتوانێت ببيتە یەكیک لەپێنج کاندیدەکەی کەلەناو سەرکردایەتی یەکێتی گفتوگۆی لەسەردەکرێت."
ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق وتی :تا ئێستا پارتی سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو نه‌گه‌یشتینه هیچ ڕێكه‌وتنێك،به‌ڵام دەبێت بەزوترین کات یەکلایی بکرێتەوە کاندید لەنێوان پارتی و یەکێتی ئەگەر پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو ئەوا پارتی و یەکێتی بەجیا هەریەکەیان کاندیدییان دەبێت، ئێمە خۆمان وەک یەکێتی کاندیدمان دەبێت خۆ عیراق لەسەر ئێـمە ناوەستێت."
له‌باره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتیشه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئارێز عه‌بدوڵا وتی" لە ئێستادا چوار کەس لەناو یەکێتیدا ناویان دێت بۆ کاندید بوون (د.فوئاد مەعسوم، د.محەمەد سابیر، کاک مەلا بەختیار، ئەگەر دکتۆر بەرهەم بەفەرمی ڕایگەیاند گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی ئەوکات دەتوانێت ببێتە کاندید، تا نەگەڕێتەوە ناو یەکيتی کاندیدکردنی کارێکی زەحمەته، مه‌رجی یه‌كێتی بۆ ئه‌وی ببێته یه‌كێك له‌كاندیده‌كان تا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌یه ده‌بێت دكتۆر به‌رهه‌م به‌فه‌رمی ڕایبگه‌یه‌نێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی ئه‌وكات ڕه‌نگه ببێته یه‌كێك له‌پێنج كاندیده‌كه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یكێتی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت."
سەبارەت بەوەی ئایا ئەوە ڕێکەوتنی سیاسیە یا قسەکردنە لەسەر یەکگرتنەوەی هاوپەیمانی و یەکێتی؟ ئارێز عەبدوڵا وتی" ئێمە کەدەڵێین هاوپەیمانی واتای دکتۆر بەرهەم، کەدەڵێین دکتۆر بەرهەم واتای هاوپەیمانی، ئێـمە پێشوازیمان لەو دەستپێشخەریانەی دکتۆر بەرهەم کرد بۆ دانیشتن و ڕێکەوتنی یەکگرتنەوە، بۆیە نەخێر ئەوە ڕێکەوتنی سیاسی نیە لەنێوانمان تەنها گفتوگۆکردن و ڕێکەوتنی دکتۆر بەرهەمە بۆ ناو یەکێتی."
ئارێز عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، حیزبەکەی دکتۆر بەرهەم دەستپێشخەری باشی کردووە بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی لەو ڕوەوە وتی" هەر ئەوەی لە بەشداری کردن لەهەڵبژاردنەکان کشایەوە یەکێک لەدەستپێشخەرییەکانی دکتۆر بەرهەم بوو بۆ یەکێتی."
لەبارەی ئەوەی لەپێشوتردا حیزبی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و خودی سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە، د.بەرهەم ڕایانگەیاند" بەهۆی نەبونی گرەنتی بۆ ئەوەی جارێکی تر ساختەکاری دوبارە ناکرێتەوە لەم هەڵبژاردنە وەک هەڵوێستێک بەشداری هەڵبژاردن ناکەن؟ ئارێز عەبدوڵا ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند" بەشداری نەکردنی قەوارەکەی دکتۆر بەرهەم دەستپێشخەریەک بوو بۆ یەکێتی کردی ، ئەگەر لەسەر ساختەکارییە ئەی چۆن گفتوگۆی ڕێکەوتن دەکەین؟ ئه‌گەر حیزبێک ئەوەندە پاک و بێگەردە وە حیزبەکەی تر ساختەکار بێت چۆن داوای ڕێکەوتنی لێ دەکات؟ خاڵێکی تر ئەی چۆن باسی یەکگرتنەوەمان لەگەڵ دەکات د.بەرهەم؟ چۆن باسی کاندیدکردنی لەلایەن یەکيتیەوە دەکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری؟"
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بە بۆچونی ناو حیزبەکەی کرد و وتی" لە ئێستادا دوو بۆچون لەناو سەرکردایەتی یەکێتی هەیە، بۆچونێکیان پێێ باشە یەکێتی کاندیدی بکات و دواتر لەکۆنگرە بگەڕێتەوە ناو یەکيتی لەوێ ڕایبگەیەنێت، بۆچونێکی تریشیان ئەوەیە کە لەسەرەتادا بگەڕێتەوە ناو یەکێتی ئنجا یەکێتی کاندیدی بکات، چونکە من بڕوام وایە قورسە تا بەڕێز دکتۆر بەرهەم لەدەرەوەی یەکێتی بێت کاندیدی بکات چونکە هەر جەماوەری یەکێتیش زۆرینەیان حەز دەکەن کەسێک کاندید بێت ئەندامی بێت نەک کەسێک لەدەرەوەی یەکێتی یا لەتەنیشت یەکێتی بێت."
ئارێز عەبدوڵا هەڵوێست و پاساوی دوو بۆچونەکەی ناو سەرکردایەتی یەکێتی خستەڕوو، وتی" بۆچونێک هەیە گللەیی زۆر دەکات ودەڵێت، چۆن لەو کاتە ناسکەی دوای کۆچی دوایی جەنابی مام جەلال، د.به‌رهه‌م یەکێتی بەجیهێشت و لیستی جیاکردەوە و قسەی پێ وتین، بۆچونێکیش هەیە خۆشحاڵە دەڵێت" مادام ئێستاش گەڕایەوە هەر قەینا و باشە، بەڵام لەهه‌موو حاڵەتەکاندا سەرکردایەتی یەکێتی بەگشتی خۆشحاڵە بەو دەستپێشخەری و هەنگاوانەی دکتۆر بەرهەم بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی ناوێتی."
ئارێز عەبدوڵا تیشکی خستە سەر دەستپێشخەری و هەنگاوەکانی دکتۆر بەرهەم بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی بەمەبەستی کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و وتی"هەموو هەنگاوەکانی دکتۆر بەرهەم لەدوای هەڵبژاردن کە گرتنیه به‌ر بە ئاڕاستەی ڕێکەوتن و گفتوگۆ و یەکگرتنەوە بوو لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی كوردستان، ئەو هەنگاوانەش بریتی بوو لە "هەڵوێستە نەرمەکانی، لێدوانەکانی، ئامادەبونی لەکۆبونەوەکان، داخستنی کەناڵی خەندان، پاشەکشە کردن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، هەموو ئه‌و هەنگاو و دەستپێشخەریانە بەمەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆ بوو لەگەڵ یەکێتی، خۆی ئەو دەستپێشخەریەش هی کاک دکتۆر بەرهەم خۆی بوو کە لە ڕێیی هەندێک لەبرادەرەکانی خۆمانەوە هەوڵی دابێت بەڵام ڕەنگە هەوڵی لەدەرەوەی ئێـمەش هه‌وڵی دابێت بەس زیاتر هەوڵەکە لەڕێگای هەندێک هەڤاڵی خۆمانەوە بووە."
بۆ وه‌رگرتنی بۆچونی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌نگی ئه‌مریكا چندین جار په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌ك له مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف و سۆزان خاڵه شه‌هاب كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5