لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، میرانی باس لەدواین پێشهاتی دوو لایەنە سەرەکیە کوردییەکە(پارتی و یەکێتی) دەکات لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان، دەڵێت" ئەگەرچی دوو هاوپەیمانیە گەورە عیراقیەکەی پێکهاتووە مەمنونمان بوون، وە فشاری هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبوو بەڵام کورد نەیویست بچێتە ناو ئەو ململانێیەی نێوان لایەنە عیراقیەکان، ئێستا ئێـمە قازانجمان کرد، لەبارەی ئەوەی یەکێکە لەکاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، میرانی دەڵێت" لەحیزبەوە تا ئەم ساتە هیچ بەمن نەوتراوە تەنانەت نە سیڤی-م ئآمادەکردووە نە خەیاڵیشم نەکردووە بۆ ئەو پۆستە، لەبارەی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند کاندیدی هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان بەگۆڕی مەلا مستەفا" تا ئەم دەقەیەی قسە بۆ ئێوە دەکەم نازانم، دەشڵێت" نزیکەی دوو مانگ لەمەوپێش بەگوێچکەی یەکێتیدا چپاندمان کە پۆستی سەرۆک کۆمارمان دەوێت وەک پارتی بەڵام بەبۆچونی من برادەرانی یەکێتی بەجدییان وەرنەگرت وایانزانی ئێـمە وەک" معامەلە"یەک ئەم قسەیە دەکەین، هیوادارم ئەوە ڕونەدات بەڵام ئەگەر پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوا دوو کاندیدی جیاوازمان دەبێت کە ئەمەش جوان نیە بۆ کورد لەبەغداد خەڵکی تر کاندیدێکمان بۆ دیاری بکات، هەروەها باس لەکاندیدەکەیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئێمـە ئەو کاندیدەمان نەبوایە ئەوا کەسێک لەسەر حسابی کورد ئەو پۆستەی وەردەگرت بە دوو کورسیەوە کە ئەوە نە مافە نە ویژدانیە، بەڵکو ئەوە مافی دوو هێزی گەورە و حکومڕانی وەک پارتی و یەکێتیە." لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بێت ئەو پۆستەی بەدەستهێنا چ بەرنامەیەکی هەیە؟ میرانی وتی" (لکل حاد ث حد ث ) بەڵام ئەگەر من ببمە سەرۆک کۆمار هەرچی دەستوری بێت بێ سێ و دوو ئەوە دەکەم، لەوێ دانانیشم بەتەنها "موخەسەسات" وەربگرم پارێزەری دەستور و مافی کورد دەبم، هەر فشارێک لەکورد کرا بێ دەنگ لەوێ دانانیشم، یا بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ، وە پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمان بەپێی دەستور دەنێرم، دەسەڵاتەکانی خۆم پەیڕەو دەکەم چونکە دەسەڵات لەعیراق بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و داد، نەک دانیشم خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم."
گفتوگۆکانی کورد لەبەغداد
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای گفتوگۆکەدا باسی لە گفتوگۆی هەردوو لایەنی سەرەکی کوردی( پارتی و یەکێتی) کرد لە بەغداد، ڕایگەیاند" ئێمە و یەکێتی پڕۆژەیەکی هاوبەشمان بردە بەغداد حەزمان دەکرد ئەو پڕۆژەیە هی هەموو لایەنەکان بێت بەڵام بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی لەپێشوتر بەڵێنم دابوو لە چاوپێکەوتنەکەی دەنگی ئەمریکا کەبچینە لای هەموو لایەنەکان ئەوکاتەی برادەرانی ئێـمە چوین نەمویست تێلفۆنتان بۆ بکەمەوە بڵێم ئەوە بەڵێنەکەمان جێ بەجێ کرد، بەڵام چوین و ئەوان نەهاتن لەم پڕۆژەیە کە پڕۆژەکە بۆ عیراق و کوردستانە نەهاتن لەگەڵمان بن داوامان لەلایەنە عیراقیەکان کرد کە بگەڕێنەوە سەر شێوەی کارکردنی جاران مافی پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و شەهیدەکانمان لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی عیراق بێت خۆشبەختانە ئەو لیستانەی گەورەن لەبەغداد لەبارەی داواکارییەکانی کوردەوە دەڵێن شتی واتان داوا نەکردووە کە بە ئێـمە نەکرێت هەموو داواکارییەکانتان دەستورین و لەجێی خۆیدان."
سەبارەت بەوەی ئەی بۆچی تا ئێستا لایەنە کوردییەکان( پارتی و یەکێتی) نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێک لە دوو هاوپەیمانیە گەورەکەی کە پێکهێنراوە؟
فازڵ میرانی وتی" خۆی ئەو دوو جەمسەرەی هەیە دوو جەمسەری عیراقین ئێـمە نەماندەویست ببینە جەمسەری شیعە دژی لایەکەی تری شیعە، وەک کردارێکی بیرکاری لێکمان دایەوە بۆمان دەرکەوت ئەمانە زۆرینەی شیعە یا سوننە نین، ناکۆکی لەنێوان شیعەکان خۆیان هەیە ئەگەر ببوینایە تەرەفی هەر لایەک نە بۆ عیراق نە بۆ کورد باش نەبوو، هەتا بۆ داهاتووش ئەگەر ناکۆکی نێوان شیعەکان توند بێتەوە بێگومان کاریگەری لەسەر هاوپەیمانەکانیشیان دەبوو بۆیە نەمانویست ببینە لایەنێک لەو ناکۆکیانەی نێوان عیراقیەکان نەک باسی جەمسەری ئێرانی و ئەمریکی بێت."
میرانی ڕەتی دەکاتەوە بۆ کورد وەک نەتەوە تێپەڕبونی کات زیان بە داواکارییەکانیان بگەیەنێت بۆ بەشدارییان لەحکومەتی داهاتووی عیراق، لەو ڕوەوەوتی" کورد دووەم نەتەوەی عیراقە، لایەنێکی سیاسی نیە بتوانرێت حکومەتی عیراقی بە بێ ئەو پێکبهێنێت بەڵکو ئێمـە میللەتی دووەمین لەعیراقدا بەپێچەوانەوە ئاسان نیە حکومەتی عیراق بەبێ کورد پێکبێت چونکە ناتوانێت عیراق بەبێ یەکێک لە سێ کوچکەکە کە کوچکەی سوننە و شیعە و کوردە پێکبێت هەر کوچکێک لەمانە "غائیب" بێت ناتوانرێت دوو کوچکەکەی تر وڵات ڕابگرنەوە وڵات "ئیستقرار"نابێت، ئێستا بێ ئەوەی ئێـمە ببینە تەرەفی ئەو ناکۆکیەی نێوان لایەنە عیراقیەکان خەریکە کێشەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن ،لەکاتێکداهەردوو هاوپەیمانیە گەورەکەی ئێستا پيکهاتون لە ئێمە مەمنون بوون چونکە هەریەکەیان نەیدەویست بچینە لای ئەوی تر و خۆی زۆرینە بمێنێتەوە ئێـمە ئەوەمان نەکرد ئێستا ئێمـە قازانجمان کرد."
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی خستەڕوو" لە ئێستادا جۆرێک لەڕێکەوتن هەیە لەنێوان(فەتح-سائیرون-بەشێک لە سوننە، زۆرینەی کورد(ئێمە و یەکێتی) بەنیازین" فەزایەکی نیشتمانی" دروست بکەین چونکە کە ئەم "فەزایە"مان دروست کردەوە نەک لیستی گەورە چونکە ئەگەر لیستی گەورە بێت دواتر لەناو پەرلەمان دووبارە پێویستمان بە(50+1) دەبێت بۆ دەنگدان بە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق."
وتیشی" کوردی ئەمڕۆ هی پێشوتر نیە کە وەک کابینەی پێشوو هێشتا برادەرانی ئێمـە لەسلێمانیلەکۆبونەوە بوون ئەمریکا کابینەکەی پێکهێنا و ڕاگەیەنرا ئەگەر ئەمجارە هەرلایەک بیەوێت ئەو زۆرینەیە بەو شێوەیە پێکبێت ئەوا گوزارشت لەخۆی دەکات نەک لە عیراقیەکان"
لەبارەی فشاری لایەنە دەرەکی و هەرێمیەکان لەسەر لایەنە کوردییەکان بۆ ئەوەی بەشداری لەیەکێک لەهاوپەیمانێتیەکان بکەن؟ فازڵ میرانی کە ئەندامی شاندی دانوستانکاری کوردە لەبەغداد وتی" کورد بەدرێژایی مێژوو بەهۆکاری نێودەوڵەتی و هەرێمی لەژێر فشاردا بووە چونکە هۆکاری دۆخی جێگیری ناوچەکە بووە بۆ ئەمجارەش لەژێر هەم فشاری نێودەوڵەتی هەم فشاری هەرێمی بوین بەڵام نەکەوتینە ژێر کاریگەری هیچ کام لەو فشارانە، نەبوینە بەشێک لەهاوپەیمانێتی تا بکەوینە ژێر فشاری لایەنێک بەڵام ئاگری لایەکی تر لەخۆمان بەربدەین، ئێستاش بینیمان لێرەدا کورد قازانجی کرد."
وتیشی" بەبڕوای من فشارەکە زیاتر لەسەر عیراق بوو لەناو سوننە ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەبوو، لەناو کوردی بەدبەختیش ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، لەناو شیعەش ناکۆکیەکە لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانە ئەوەی سوننە چارەسەر بوو، هی شیعەش وا بەرەو چارەسەر دەڕوات، هی کوردیش ماوە."
هەروەها وتیشی" ئێـمە چوینە لای لایەنەکان داوای کۆبونەوەی شەش قۆڵیمان کرد بەڵام ئەوان نەهاتن ئێـمە دەمانەوێت هاوپەیمانێتیەکی کوردی پێکبهێنین، چونکە تا یەکگرتوو بین سەنگ و قورسایمان زیاتر دەبێت."
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیکردەوە کورد ببێتە ئۆپۆزسیۆن لەحکومەتی داهاتووی عیراق و ڕایگەیاند" ئێـمە وەک پارتی و یەکێتی بەرپرسیارێتی میللەتێکمان لەملدایە ئەو بەرپرسیارێتیە بە ئۆپۆزسیۆن بون جێ بەجێ نابێت، میللەتێک نابێتە ئۆپۆزسیۆن ئێمە بەتەنها حیزبی سیاسی نین.'
میرانی پێشبینی کرد" تا ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەر حکومەتی نوێی عیراق پێکبهێنرێت."
"نە مافە نە ویژدانیە لیستێک لەسەر حسابی کورد بە دوو کورسیەوە پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی کوردەکان کاندیدێکی هاوبەشیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نەبوو لەدواتردا پارتی یەکێتی تۆمەتبارکرد کە پەرلەمانتارەکانی دەنگیان بەکاندیدەکەی نەدا لەجاری یەکەمدا؟ فازڵ میرانی وتی" لەبەر ئەوەی برادەرانی یەکێتی چاویان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بوو کاندیدییان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نەبوو ئێمە بۆیە کاندیدمان دانا نەدەکرا کەسێک لەسەر حسابی کورد بە دوو کورسیەوە ئەو پۆستە وەربگرێت هەرچەندە ئەمە مانای ئەوەنیە لەنرخی ئەو برادەرانە دابەزێنیین بەڵام ئێمە و یەکێتی دووو حیزبی گەورە و حکومڕانین ئەو پۆستە مافی ئێـمەیە نەک کەسێک و لیستێک بەدووکورسیەوە ئەوە ویژادانیش نیە ، ئەگەر برادەرانی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە کاندیدییان هەبوایە بێگومان ئێمـە کاندیدمان نەدەبوو.'
پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەنێوان پارتی و یەکێتی، ئایا فازڵ میرانی لەبارەی کاندیدکردنیەوە چی دەڵێت؟
دەربارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی" هیواخوازم ئێـمە و یەکێتی لەسەر یەک کاندید وەک خولەکانی پێشوو ڕێک بکەوین چونکە ئێمە بەبرادەرانی یەکێتیمان وتووە سێ خولە ئەو پۆستە بۆ ئێوەیە با ئەمجارەش ئەو پۆستە بۆ کاندیدێکی پارتی بێت، ئەگەر ڕێک نەکەوین کە من ناخوازم ئەوە ڕوبدات ئەوا ئێـمە و یەکێتیدەبێت هەریەکەمان کاندیدی خۆی بهاوێژێتە ناو پەرلەمان بۆ بەردەم موقەدەری شیعەو سوننە کە بزانین دەنگ بەکێ دەدەین ئەویان ببێتە سەرۆک کۆمار، کە من خۆم وەک" فازیڵ" هیوادارم ئەوە ڕونەدات.'
سەبارەت بەوەی پارتی چەند کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە ؟ فازیل میرانی وتی" ئەگەر ڕاستگۆ بم لەگەڵتان"بەگۆڕی مەلا مستەفا" تا ئەم دەقەیە نازانم."
دەربارەی ئەوەی کە خۆی یەکێکە لە کاندیدەکان ؟ میرانی وتی" ناوی خۆمم لە ڕاگەیاندنە عەرەبیەکانەوە بیستووە، ناوی من لەگەڵ هەریەک لە هۆشیار زێباری-د.فوئاد حسێن کەوتۆتە ناوان، بەڵام نە کەس بەمنی وتووە وە نە سیڤیم ئامادەکردووە تەنانەت بیرم لێ نەکردۆتەوە خەیاڵیشم بۆی نەکردۆتەوە چی بکەم و نەیکەم؟"
هەروەها وتی" تەنانەت لەناوخۆی حیزبیش باس نەکراوە نەجەنابی سەرۆک نەکەس پێی نەوتوم تۆ یەکێکی لەکاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، بەڵام هێشتا نزیکەی پانزە ڕۆژێکمان ماوە، من لەگەڵ ئەوەنیم یەکێتی زیاتر لەکاندیدێکی هەبێت باشترە یەک کاندیدی هەبێت هەتا لەگەڵ ئەوەش نیم ئەگەر مەجبور نەبین ئێـمە و یەکێتی دوو کاندیدی جیاوازمان هەبێت هیوادارم وەک جاران ڕێک بکەوین لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش.ئەمە بۆ سەنگی کوردیش گرنگترە"
فازڵ میرانی وتیشی" لای من گرنگترە لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان هەوڵدەین وەک پارتی زۆرینە ببینەوە ئەوە لای من لەپۆستی سەرۆک کۆماری عیراق گرنگترە."
سەبارەت بەوەی چۆن دەوترێت پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەکات؟ فازڵ میرانی وتی" کەرکوک پەیوەندی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقەوە نیە، ئێـمە و برادەرانی یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەشمان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک داناوە ئەگەر حکومەتی عیراق دۆخی کەرکوکی ئاسایی کردەوە ئەوا ئێـمە و برادەرانی یەکێتی لەسەر پارێزگارێکی کورد دەگەینە ڕێکەوتن ئەوە بەگرفتێک نازانین."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بێت ئەو پۆستەی بەدەستهێنا چ بەرنامەیەکی هەیە؟ میرانی وتی" (لکل حاد ث حد ث ) بەڵام ئەگەر من ببمە سەرۆک کۆمار هەرچی دەستوری بێت بێ سێ و دوو ئەوە دەکەم، لەوێ دانانیشم بەتەنها "موخەسەسات" وەربگرم پارێزەری دەستور و مافی کورد دەبم، هەر فشارێک لەکورد کرا بێ دەنگ لەوێ دانانیشم، یا بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ، وە پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمان بەپێی دەستور دەنێرم، دەسەڵاتەکانی خۆم پەیڕەو دەکەم چونکە دەسەڵات لەعیراق بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و داد، نەک دانیشم خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم."
فازڵ میرانی وتیشی" ئێمە پێشتر لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بەگوێێ برادەرانی یەکێتیمان چرپاند کە ئەمجارە ئێـمە کاندیدمان دەبێت بەڵام ڕای من وایە ئەوان پێشتر نەیاندەزانی ئێـمە بەجدیمانە وای بۆدەچوون ئەمە تەنها مامەڵەیەکە"معامەلەیەکە" دیسانەوە من هیوادارم ئەوە ڕونەدات کە پارتی و یەکێتی ڕێک نەکەون لەسەر کاندیدێک چونکە ئەوکات دەبێت پارتی و یەکێتی بەجیا کاندیدییان هەبێت ئەوەش "حەڵاڵێکی مەکروهە" جوان نیە بۆ کورد خەڵکی تر کاندیدی بۆ یەکلایی بکاتەوە و زیاتر لەکاندیدێکی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق."
دەربارەی ئەو کاندیدە کوردانەی لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی بەنیازی خۆ کاندید کردنن؟ فازڵ میرانی وتی" لە عیراقدا عورفێک هەیە ئەویش سێ پۆستە سیادییەکە کاندیدەکانیان لە سێ پێکهاتەکە زۆرینەکە دەبێت، کابرایەک بەتاقی تەنها ناتوانێت بچێت خۆی کاندید بکات چونکە ئەو ڕێکەوتنەی لەنێوان لایەنە عیراقیەکان و کورددا هەیە لایەنە عیراقیەکان بۆ کەسێک تێکی نادەن چونکە خودی کەسەکە ڕێکەوتنی کوردی لەسەر نەبێت چۆن هی عیراقیەکانی لەسەر دەبێت؟ جا کەوابێت سبەی شیعەش دەتوانێت کەسێکی سوننە لەبەسرەوە بهێنێت بیکاتە کاندیدی سوننە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لەناو عیراقدا ئەو تێگەیشتنە هێشتا ماوە کە ڕێکەوتنی پێکهاتەکان خۆیان لەسەری نەبون دەنگی پێنادرێت.'
وتیشی" من بڕوام نیە یەکێتی دکتۆر بەرهەم کاندید بکاتەوە چونکە یەکێتی ناکۆکی هەیە کە بچێتەوە ناو یەکێتی،باشە ئەگەر بچێتەوە ناو یەکێتی ئەی ئەو ئیسلامیانەی لەگەڵیدابوون(کاک محەمەد ڕەئوف و کاک ئارام قادر ) بۆ کوێ دەچن؟ ئنجا دوای ئەوە ئەو هۆکارانەی وای لەدکتۆر بەرهەم کرد یەکێتی بەجێ بهێڵێت هۆکارەکان چاک بون و نەماون یا خۆی چاک بووە؟ چونکە ئێـمە ئەگەر وتەکانی کاک بەرهەم بهێنیەوە کەدەیوت بۆ حورمەتی خۆمو ئەخلاقی خۆم ناگەڕێمەوە ئەمە بابەتی گەندەڵیە، ئەمە بابەتی موناقەشەیە، یا بڵێین بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەچێتەوە ناو یەکێتی؟ یا بۆ یەکێتی دەچێتەوە ناو یەکێتی؟ ئەمە بابەتی برادەرانی یەکێتیە؟سەبارەت بەوەی ئيمە پشتگیری دەکەین ئەوە دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی نێوان ئێمـە و یەکێتی هیوادارین ئەوە ڕونەدات."
Your browser doesn’t support HTML5