له‌میانی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د لە به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.له‌تیف ڕه‌شید كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق( كاندیدی نافه‌رمی یكێتی نیشتمانی كوردستان به‌پێی وته‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا) ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند" ڕۆژی چوارشممه خۆمم وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایەتی كۆماری عیراق تۆماركرد، ده‌شڵێت" به‌ڕه‌هایی "بەموتڵەقی" سورم له‌سه‌ر ئه‌و خۆ كاندیدكردنهم چونكه مافی یاسایی و ده‌ستورییه بۆ هه‌ركه‌س، هاوکات ڕهتیشیدهكاتهو له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌رهه‌ڵستكاری كرابێت له‌سەر بڕیاری خۆ كاندیدكردنه‌كه‌ی ده‌ڵێت" به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانیم هەیە بۆ مانه‌وه له‌خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ، له‌باره‌ی پشتیوانی ئه‌مریكا و ئێران و لایه‌نه عیراقی و كوردییه‌كانیش له خۆ كاندید كردنی ده‌ڵێت: ئه‌وه"عاده‌تی"من نیه بچم داوا له‌كه‌س بكه‌م پشتیوانم بكه‌ن، من عیراقیم به‌ڵام به‌رنامه‌ی خۆمم خستۆته‌ڕوو زۆر لایه‌نی عیراقی پشتیوانمن وه وڵاتانی تریش دژم نین، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه‌ڕه‌خنه‌ی هه‌یه له‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له دیاریكردنی كاندیدی فه‌رمی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وتی" شتەکە وەک ئەوەی بڵێی پەلەی پێوە دیاربوو، دەبووایە لانی کەم لێی بپرسرێت ئەو هەموو تۆمەتانەی بەرامبەر ئەو حیزبەی تێیدا بووە ئێستا بە"کن فیکون"ێک چۆن دەبێت بگۆڕێت؟"، ئه‌وه ده‌ریخست وەك ئه‌وەی بڵێی من به‌مه‌رجی پێدانی ئه‌و پۆسته ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی له‌كاتێكدا یه‌كێتی وای فێرنهكردوین ئەوە مەترسیدارە بۆ خەڵكی تر کە یەکێتی بەکاربێنێت بۆ دەستخستنی پۆست، بۆیه من هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌سه‌ر ڕێبازی مام جه‌لال به‌رده‌وام بم و چه‌ندین به‌رنامه‌م بۆ عیراق هه‌یه ئەگه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوم.ده‌ڵێت" بڕیاری خۆ كاندیدكردنم به‌ته‌نها هی خۆمه له‌ڕوانگه‌ی بڕوا بونم به‌ماف و ئازادی تاكه‌كه‌سی ئه‌و بڕیاره‌م دا."
دوێنێ پێنج شه‌مه له‌میانه‌ی ڕاپۆرتێكی بەدواداچونی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌زاری سه‌رچاوه‌ی باڵای ناو یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان و سەرچاوە باڵاکانی عیراق، ئه‌وه خرایه ڕوو كەیهكێتی نیشتمانی كوردستان دوو كاندیدی هه‌یە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، لای خۆشیه‌و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یهكتی نیشتمانی كوردستان زانیارییه‌كانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا پشتڕاستكردبوهو ڕایگه‌یاند، یەكێتی به‌فه‌رمی د.به‌رهه‌می كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌ڵام كاندیدی نافه‌رمیشی هه‌یه كه هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یهكتی ئاگادارن ئه‌ویش(د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید)ه."
: د.لەتیف ڕەشید كاندیدی نافه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان(به‌پێیی وته‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد) لەسەرەتای وتووێژەکەدا بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوە کرد" ڕۆژی چوارشەممە خۆمم وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق کاندید کرد، بەڕاستی من نامەیەکم بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نوسی لەنامەکەمدا ئاماژەم بەوەکردبوو بۆ ئەوەی ئاگاداربن چونکە من بڕوام بەوە هەیە ئەمە پلەیەکی دیموکراتیە لەعیراقدا ، مافێکی دەستورییە وە بەبرادەرانی یەکێتیم وت چەند کاندید دەبێت با ببێت و پێم خۆشە، وە ئەگەر منیشتان دانەنا من هەر خۆم کاندید دەکەم بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق
سەبارەت بەوەی پێت وانیە قورس بێت لەدەرەوەی حیزب خۆت کاندید بکەی بەتایبەت لەدۆخی عیراقدا؟
د.لەتیف ڕەشید وتی" خۆی دەستور ئەو مافەی بەهەموو کەس داوە هەندێک کەس حەز دەکات ببێت بەنوێنەری حیزب وە هەندێک کەسیش حەزدەکات بەشێوەی دیموکراتی بێت لەدەرەوەی حیزبەکان ئەمە پلەیەکی دیموکراسیە لەعیراقدا وە با هەرکەس ئەو ئازادیەی هەبێت کەخۆی کاندید دەکات یاخود نا؟
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەم متمانەبونەت لەکوێوە هێناوە کەدواجار لەعیراق ڕێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەکان بڕیاری کۆتایی دەدات؟
د.لەتیف ڕەشید وتی" بەڕاستی من ئەو متمانە بەخۆبونەم هەر هەبووە، سەرچاوەکەی لەباوەڕبوون بە ئازادی و مافی تاکەوەیە کە هەرکەس ئەگەر توانای هەبێت مافی خۆیەتی خۆی کاندید بکات، جگە لەوەش کۆمەڵێک لایەنی تر لەدەرەوەی حیزبەکەم داوایان لێکردووم خۆم کاندید بکەم."
د.لەتیف ڕەشید کە لەڕووی پەیوەندی خزمایەتیەوە بەیەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی تاڵەبانی دادەنرێت و کەسێک و هاوڕییەکی نزیکی تاڵەبانی بووە جگە لەوەی ئاوەڵزاوای تاڵەبانیشە، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر تاڵەبانی لەژیاندا بوایە پێت وایە هەڵوێستی لەسەر خۆ کاندیدکردنت چۆن دەبوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق؟ د.لەتیف ڕەشید وتی" وەختی خۆی من هەر لەمنداڵیەوە لەگەڵ جەنابی مام جەلال بووم زیاتر لە پەنجا ساڵ پێکەوە بوین وەک نزیکترین هاوڕێی، تا لەدواین ساتی ژیانیدا لەگەڵیدا بووم، لەزۆربەی کۆبونەوە و کۆنگرە نێودەوڵەتیەکاندا بەنوێنەرایەتی خۆی ناردومی، جەنابی مام جەلال کاتی خۆی داوای لێکردم بۆ پۆستی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق، هەتا خۆی داوای لێکردم بچمە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری حیراق بۆ ڕاوێژکاری پێشکەوتووی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق، جگە لەوەی کاتی خۆی بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم ئەمەد-م بەهۆی جەنابی مام جەلالەوە ناسی. بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی من بۆ ئه‌وه‌بووه هه‌میشه له‌سه‌ر ڕێبازی مام جه‌لال به‌رده‌وام بم "
د.لەتیف ڕەشید لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەڕۆژی چوارشەممە تەنها یەک دەنگی هێنا، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ نیگەرانیەکت هەبوو لەو ئەنجامە؟
د.لەتیف ڕيشید وتی" بەڕاستی وادەزانم شتەکە زۆر پەلەی لێکرابوو، چونکە ناکرێت کەسێک لەدەرەوەی حیزبەکە بگەڕێتەوە ناو حیزبەکە هەمان دەقە بڕیاری بۆ بدەیت و پۆستێکی بۆ بدۆزیتەوە شتەکە لەوەدەچوو کە وترابێت من بەو مەرجە دێمەوە کە ئەوەم بۆبکەن، حیزبایەتی ئەوە نیە، حیزبایەتی بەمانای فیداکاری و هەڵسوڕانی کاروباری جەماوەرە ئێمە لەناو یەکێتیدا بەو شێوەیە پەروەردە نەکراوین هەموو کەسێک خەباتی دورو درێژی هەیە، ئەوەی کەچووە دەر لانی کەم ماوەیەکی دەوێت تابگەڕێتەوە ناو حیزبەکە یان دەبێت لانی کەم لێی بپرسرێت ئەو هەموو تۆمەتانەی بەرامبەر ئەو حیزبەی تێیدا بووە ئێستا بە"کن فیکون"ێک چۆن دەبێت بگۆڕێت؟"
وتیشی" سەبارەت بەوەی کەدەڵێن یەکێتی بێ وەفا بووە بەرامبەر کادیرەکانی خۆی کەسێکی لەدەرەوەی یەکێتی هێنایەوە، ئەوە بەجێ دەهێڵم بۆ کادیرانی یەکێتی، دەربارەی ئەوەی دەڵێن ئەمە مەترسیدارە ئەوە زۆر ڕاستە چونکە ڕەنگە لەناو یەکێتی چەند کەسێک کە ئامانج و هیوای یەکێتیان زۆر لەبەرچاو نەبێت،ئەوە بەکاربهێنن بۆ دەست خستنی پۆست لەڕێگای یەکێتیەوە، من هەر یەکێتیم هەموو وەختێکیش هەر یەکێتی بووم لەپێش دروستبنونی یەکێتیشەوەهەر یەکێتی بووم هیوادارم ئەو ئامانج و سیاسەتەی جەنابی مام جەلال پەیڕەوی دەکرد بتوانم پەیڕەوی بکەم
د.له‌تیف ڕه‌شید ڕه‌تیكرده‌وه هیچ فشارێكی له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) بۆ كشانه‌وه له‌خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق و وتیشی: به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانیم هه‌یه بۆ مانه‌وه له‌خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق."
هه‌روها وتیشی" به ڕه‌هایی (موتڵه‌قی) بڕیارم داوه بچمه ئه‌و پڕۆسیهو و ناكشێمه‌وه."
ڕونیكرده‌وه" وك خۆم پشتیوانی له‌هه‌موو هه‌ڤاڵانم له‌سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كردووه هه‌موو كات وه ئه‌وانیش بۆ من وابوون، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیاندا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیم هه‌یه."
سه‌باره‌ت به پشتیوانی لایه‌نه عیراقیه‌كانیش وتی: پشتیوانیم له‌نو لایه‌نه عیراقیه‌كان هیه زۆریش، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پشتیوانی ئێران و ئه‌مریكا وتی: من خۆم به‌هاوڵاتیه‌كی عیراقی ده‌زانم نه‌پرسم پێكردون نه ده‌شیكه‌م، به‌ڵام هێنده‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان دانیشتوم به‌رنامه‌ی خۆمم بۆ ڕونكردونه‌ته‌وه.
وتیشی: بۆ خه‌باتی دیبلۆماسی و بونی په‌یوه‌ندی نێودهوڵەتی له‌گه‌ڵ وڵاتان من له‌هه‌موو هەڤاڵان و براده‌رانی خۆمان له‌پێشترم چونكه من له سهردهمەكانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وە نوێنهربووم و به‌رده‌وام لەپهیوهندیدا بووم، ئه‌وه سیڤی هه‌یه خۆ ناكرێت هه‌ركه‌سه و به‌قسه‌ی خۆی وابڵێ و خۆی بسه‌پێنێت با ئه‌وه به‌جێبهێڵین بۆ پهرلەمانتارهكان ئه‌وان بڕیار بده‌ن كێ شیاوتره."
ده‌رباره‌ی پشتیوانی لایه‌نه كوردییه‌كانیش وتی: من ئه‌و عاده‌ته‌م نیه بچم سه‌فاره‌ت و سه‌فاره‌ت یا حیزب و حیزب بگه‌رێم پێێیان بڵێم ئه‌و من كاندیدی یهكتی نیشتیمانیم ده‌نگم پێبده‌ن ناڵێم ئه‌مه هه‌ڵه‌یه به‌ڵام من ئه‌و عاده‌ته‌م نیه، به‌ڵكو ئسلوبم وایه بیروبۆچونی خۆم ده‌ڵم و بۆچونی خه‌ڵكیش وه‌رده‌گرم پرسیار ده‌كه‌م .
وتیشی" بونی چه‌ند كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاساییه، سیمای دیموكراسیه له‌وڵاتانی تری دیموكراسیش وایە، با لێگهڕێهین و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بكه‌ین، به‌ڵام ڕا و بۆچونی لایه‌نه عیراقیه‌كان كه ئێستا ده‌ڵێن پشتگیری فڵانه كاندید دەكین ئه‌وه فه‌رمی نیه چونكه هه‌ر ڕۆژه و لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت."
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی هێرۆ خان یاخود پشتیوانی له‌كاندید بونی؟ د.له‌تیف ڕه‌شید وتی" بڕوابكه‌ن داوای بۆچونی هێرۆ خانم نه‌كردووه بۆخۆم وه به "ته‌فاسیل"یش باسم نه‌كردووه، هه‌تا له‌گه‌ڵ "شاناز"یش بەو جۆره باسم نه‌كردووه ته‌نها لەگه‌ڵ هه‌ندێك براده‌ر و دۆست كه ڕای خۆمم خستۆته‌ڕوو باسم كردووه به‌ڵام بەكهسم نهوتوو كاندید بم یا نا؟ پشتیوانیم ده‌كەی یا نا؟ كه‌س ڕۆڵی نه‌بووه ته‌نها خۆم ڕۆڵم هه‌بووه له‌بڕیاری خۆ كاندیدكردن به‌ڵام بێگومان "شاناز"یش له‌گه‌ڵمه پشتیوانمە"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بەرنامهت چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بویته سه‌رۆك كۆماری عیراق؟ د.له‌تیف وتی" به‌رنامه‌م زۆره له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و باشكردنی ژیان و دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك "
د.له‌تیف ڕه‌شید ئه‌وه‌شی وت" من به‌رنامه‌ی جیاوازم هه‌یه بۆ ڕۆژنامەنوسان و ئازدی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت وا بكرێت ده‌رفه‌ت بدرێته ڕۆژنامه‌نوسان و ڕا و كاری ئازاد، هه‌میشه به‌سه‌رسامیه‌وه لهڕۆژنامهنوسانم ڕوانیووه، زۆربه‌ی هاوڕێكانم ڕۆژنامه‌نوسن، من پێشتر له‌و بواره‌دا كارم كردووه ته‌واو له‌دۆخی ڕۆژنامه‌نوسان تێده‌گه‌م هه‌وڵده‌ده‌م ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ژیانی شایسته‌یان هه‌بێت، سه‌رچاوه و ده‌رگای زانیاری‌یان به‌ڕودا بكرێته‌وه."
Your browser doesn’t support HTML5