لەمیانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ژیار محەمەد لە دەنگی ئەمەریکا سەعدی پـیرە دەڵێت" هەتا لێکۆڵینەوە نەکرێت یەکێتی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە ئیمزا ناکات وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت "تەزویرێکی" بێ سنوور لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر کراون، ئەمەش هەڕەشەیە لە پـرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی، بۆیە زەحمەتە یەکێتی نیشتمانی ئەو پـرۆسەیە قبوڵ بکات و ئیمزای ئەنجامەکانی ناکات هەتا لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە نەکرێت،دەربارەی ئەوەی هەردولایان(پارتی و یەکێتی) ڕێکەوتنی ستراتیژییان هەیە، سەعدی پیرە وتی" خۆ هاوپەیمانەکەی ئێـمە(پارتی) پێغەمبەر نیە ئێمەش پێغەمبەر نین،کەسمان ئەوەندە موبارەک نین، ئێـمە دەڵێین پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت ئیتر هاوپەیمانە یاخود نا کەیفی خۆیەتی، بۆ ئێمەش وایە ئێمە دەڵێین دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت و دابنیشین، نەک بایکۆت بکەین."
سەعدی پـیرە دەڵێت" بەپـێی ئەو ئاماژانەی بە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی گەیشتوون، هەڵمەتێکی تەزویری بێ سنوور لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر کراون.
دەشڵێت لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە ڕەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی تەزویر دروستکراون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی تەزویرێکی بێ حساب بکرێت.
پاشان باس لە بڕیارەکەی شەوی شەممەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان دەکات، دەڵێت بەهۆی ئەو بڕیارەوە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بێ بەش کراون لە دەنگدان. ئاماژە بۆ نایاسایی بڕیارەکە دەکات و دەڵێت دەبێت بڕیارەکان بە لایەنی کەم 24 کاژمێر بەر لە دەنگدانەکە بدرێن، بەڵام ئەو بڕیارە بەر لە 12 کاژمێر درابوو.
سەعدی پـیرە کە بۆخۆشی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، دەڵێت ئەوان پـێیان وایە ئەم جۆرە تەزویرانە مەترسیدارن و هەڕەشەن بۆ سەر پـرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسی، وە بۆ یەکێتی نیشتمانی سەختە ئەم جۆرە پـرۆسەیە قبوڵبکرێت.
وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتیشی داوا لە لایەنە سیاسیـیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاستی و دوروستی ئەم بابەتە بکەن، ئەگەر نا ئەوا یەکێتی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە ئیمزا ناکات.
دەربارەی ئەوەی هەردولایان(پارتی و یەکێتی) ڕێکەوتنی ستراتیژییان هەیە، سەعدی پیرە وتی" خۆ هاوپەیمانەکەی ئێـمە(پارتی) پێغەمبەر نیە ئێمەش پێغەمبەر نین،کەسمان ئەوەندە موبارەک نین، ئێـە دەڵێین پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت ئیتر هاوپەیمانە یاخود نا کەیفی خۆیەتی، بۆ ئێمەش وایە ئێمە دەڵێین دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت و دابنیشین، نەک بایکۆت بکەین."
Your browser doesn’t support HTML5