لەوتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت" بەپێی دەستوری عیراقی تا(2-11) لەبەردەم (د.عادل عەبدولمەهدی)یە بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بەپەرلەمان دوای ئەو وادەیە پەرلەمان ناتوانێت، کابینەکەی قبوڵ بکات، بەڵکو دەبێت، سەرۆک کۆماری عیراق کاندیدێکی نوێ ڕابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، دەشڵێت، لە ئێستادا پارتی و یەکێتی بەجیا لەبەغداد گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی دەکەن بەڵام هێشتا جۆر و چەندێتی وەزارەتەکان یەکلایی نەکراوەتەوە کەکورد داوای دەکات، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق باس لەوەش دەکات، ڕەنگە(یەک-دوان) لەسیڤی کاندیدە بێ لایەنەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان هەڵبژێردرێن ئەوانەی سیڤیان ناردووە، ئەوانی تر سەر بەلایەنە سیاسیەکان دەبن، چونکە لایەنە سیاسیەکان قبوڵ ناکەن، هەروەها مەبەستی عادل عەبدولمەهدیش بۆ دروستکردنی پردی متمانە بوو لەنێوان حکومەتی داهاتوو وە خەڵک نەک مەبەستی ئەوەبێت کابینەکەی هەمووی یا زۆرینەی خەڵکی بێ لایەن بێت."
ڕۆژی (2-10)هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق لەناو پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا، بەپێێ بڕگهی(ا)لهمادده(٧٦)ی دەستوری هەمیشەیی عیراق/ساڵی 2005،یەکێک لە"اختصاصهکان"ی سەرۆک کۆماری عیراق،لهماوهی ١٥ ڕۆژ لهدوای ههڵبژاردنی لهپهرلهمانی عیراق، ڕاسپاردنی کەسێکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێێ عیراق، هەر بەپێی بڕگهی(ب) لهههمان مادده(٧٦)ی دەستوری عیراقی-ش کاندیدی ڕاسپێراو دەبێت لەماوەی یەک مانگدا ئەندامانی کابینەی نوێ پێشکەش بە پەرلەمانی عیراق بکات تا دەنگی لەسەر بدرێت و لەپەرلەمانەوە متمانەی پێبدرێت، بەپێی ئەو وادە دەستورییەش ڕۆژی(2-11) دوا وادەیە لەبەردەم عادل عەبدولمەهدی بۆ پێشکەشکردنی کابینەکەی بەحکومەتی نوێی عیراق."
د.بەشیر حەداد لەسەرەتای گفتوگۆکەدا وتی"ئومێد دەکەین حکومەت لە ماوەی دەستوری خۆی پێکبهێنرێت کە تا(2-11)یە تا توشی گرفتی دەستوری نەبین، ئەگەر کاندیدی ڕاسپێراو نەیتوانی کابینەی حکومەتەکەی تا ئەو وادە دەستوریە پێکبهێنێت ئەوا بەپێی دەستور سەرۆک کۆماری عیراق کاندیدێکی تر لەلیستێکی گەورە ڕادەسپێرێت.ئومێد دەکەین وە داوا دەکەین کە ڕێز لەماوەی دەستوری بگرن، عادل عەبدول مەهدی بتوانێت کابینەکەی خۆی پێکبهێنێت تا ئێمە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدەین ئەگەرنا دوای ئەو وادەیە وەک پەرلەمان ناتوانین دەنگ لەسەر کابینەکەی بدەین و"قبوڵی بکەین" .
دەربارەی ئەوەی ئەگەر لەماوەی دەستوریدا کاندیدی ڕاسپێراو نەیتوانی کابینە نوێیەکەی پێشکەش پەرلەمان بکات ئایا کام لیست وە کێ چانسی زۆرە ڕابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق؟ د.بەشیر حەداد وتی" بیر لەوەنەکراوەتەوە، بەڵام دەنگێک هەیە کە ئەگەر د.عادل نەیتوانی هەموو کابینەکەی پێشکەش بکات ئەوا زۆرینەی ئەو وەزارەتانەی یەکلایی کراونەتەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بهێنێتە پەرلەمان دەنگی لەسەر پێبدرێت تا لەو کێشە دەستوریە ڕزگاری بێت، هەرچەندە ئێمە پێمان باشە هەموو کابینەکەی پێکەوە بهێنێتە پەرلەمان متمانەی پێبدرێت."
لەدوای ڕاسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لەڕێگای وێب سایت و لاپەڕە فەرمیەکانی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایگەیاند کە هەر عیراقیەک مەرجە یاساییەکانی تێدایە دەتوانێت"سیڤی" بۆ پۆستە وەزارییەکانی حکومەتی داهاتووی عیراق بنێرێت.
بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەڵێت" من بڕواناکەم ئەوە سەر بگرێت خۆ ئەگەر کاندید لەو سیڤیانەی خەڵکی بێ لایەنیش هەڵبژێرێت د.عادل عەبدولمەهدی ئەوا لە"یەک-بۆ دوو" کاندید زیاتر هەڵنابژێردرێت چونکە پڕۆسەی سیاسی لەعیراق خۆی لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی سیاسی و دابەشی سیاسی نێوان لایەنەکانە هەر لایەنە سیاسیەکان ئەوە قبوڵ ناکەن، چونکە ئەوانیش بەرنامەی خۆیان وە بەڵێنیان بەخەڵک داوە، بەڵام بەبڕوای من ئەمەی د.عادل عەبدولمەهدی کردی تەنها بۆ دروستکردنی پردی متمانە بوو لەنێوان حکومەت و خەڵک وە تا بەخەڵک بڵێت حکومەت لە ئێوەوە نزیکە، ئەوە مەبەستەکە بوو نەک مەبەستەکە بەڕاستی دانانی کاندیدی بێ لایەن بێت لە کابینەی حکومەتەکەی."
وتیشی: تا ئێستا سێ لایەنی عیراقی ڕەتیکردۆتەوە کە کاندیدییان بۆ پۆستە وەزارییەکان هەبێت، بەڵام وەک باسی دەکەن ڕەنگە ئەو لایەنانە لەڕێگەی ئاماژەدان بە عادل عەبدولمەهدی کە فڵانە کاندیدی بێ لایەن هەڵبژێرێت بۆ پۆستە وەزارییەکان واتە بەشێوەی ڕاستەوخۆ کاندیدییان نابێت بەڵام ئەوە دەبێتە شێوازی ناڕاستەوخۆ."
سەبارەت بەداواکاری کورد لە پۆستەکانی داهاتووی کابینەی نوێی عیراق ؟ د.بەشیر حەداد وتی" بەو پێیەی کورد ئێستا بەشداری و قورسایی گرنگی هەیە، بۆیە ئەمجارە زیاتر داوادەکەن بەپێێ قورسایی و مافی خۆیان هەم پۆستی وەزارەتی"سیادی-وە هەم وەزارەتی خزمەتگوزاری" وەربگرن، بەڵام چەند و چ وەزارەتێک؟ تا ئەمڕۆش گفتوگۆی لایەنەکان لەگەڵ "عادل عەبدولمەهدی" بەردەوامە دیارییان نەکردووە چەند وەزارەت وە کام وەزارەت، بەڵام لەچەند ڕۆژی ئایندەدا ئەوەش یەکلایی دەبێتەوە."
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی وت" لە ئێستادا پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆ لەگەڵ "عادل عەبدولمەهدی" دەکەن سەبارەت بە پشکی کورد لەکابینەی داهاتووی عیراق، ڕەنگە لایەنی تریش هەبن گفتوگۆ بکەن بەڵام ئەو دوو لایەنە لە ئێستادا بەجیا لەبەغداد گفتوگۆی پێكهێنانی حكومهتی نوێی عیراق دەکەن."
Your browser doesn’t support HTML5