لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ د.به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت" هۆكاری متمانهنهدان و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تی داد-ی عیراقی نه‌بوونی متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان، هه‌ر كاندیدێك داده‌نرێت لایه‌نه‌كه‌ی تر ده‌ڵێت ئه‌وه بێ لایه‌ن نیه و سه‌ر به‌فڵانه لایه‌نه، كاندیدی تریش دابنرێت لایه‌نه‌كه‌ی تر واده‌ڵێت و ڕێكناكه‌ون بۆیه هه‌تا ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت زه‌حمه‌ته ڕێژه‌ی یاسایی له‌ناو په‌رله‌مان دروست بێت بۆ متمانه دان به‌و وه‌زیرانه "، ده‌شڵێت" بۆ نێوانگیری له‌نێوان فراكسیۆن كوردییه‌كان له‌به‌غداد له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیسیهكان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م چونكه په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری حیزبه‌كانیان له‌به‌غداد ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانیان ڕێككه‌وتن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌وان ئه‌وا ئه‌وانیش له‌به‌غداد ڕێك ده‌كه‌ون.هه‌روه‌ها وتیشی" متمانهنهدان به‌و چوار وه‌زیره ئێستا گرفت و ئاسته‌نگی بۆ به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی دروست كردووه چونكه ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانی تره‌وه."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد وتی" ناوی كاندیدی چوار وه‌زاره‌ته‌كه هاتۆته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌كردنی ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوانی په‌رله‌مانتاران و ڕێك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌توانراوه متمانه بدرێته ئه‌و چوار وه‌زیره.هه‌تا ڕێكه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت زه‌حمه‌ته ڕێژه‌ی یاسایی له‌ناو په‌رله‌مان دروست بێت بۆ متمانه دان به‌و وه‌زیرانه. "
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" وه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كانی تر كه كێشه له‌ناوخۆی پێكهاته‌كه‌یه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه، سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی داد-یش كه پشكی لایه‌نی كوردییه هۆكاره‌كه‌ی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان خۆیانن تا ئێستا ئه‌و كێشه‌ی هه‌ر ماوه."
هه‌روه‌ها وتیشی" سه‌باره‌ت به‌ناوی كاندیدی پێكهاته‌ی كوردی بۆ وه‌زاره‌تی داد تا ئێستا (حاكم ئه‌ركان-ه) كه له‌حكومه‌ته‌وه ناوه‌كه هاتووه جا پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده یا كاندیدێكی تر ڕێكبكه‌ون."
ده‌رباره‌ی هۆكاری ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌تی داد-ی عیراقی، د.به‌شیر حه‌داد وتی" متمانه له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نیه، كاندیدی پێشوو وتیان نه‌خێر بێ لایه‌ن نیه، كاتێك ده‌یگۆڕن ئنجا لایه‌نه‌كه‌ی تر متمانه‌ی نیه و ده‌ڵێن ئه‌مه حیزبیه و بێ لایه‌ن نیه، بۆیه پویسته له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێك بكه‌ون."
ڕاشیگه‌یاند" هه‌ركات په‌رله‌مان ڕێژه‌یی یاسایی ئاماده‌بوان ته‌واو بوو ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگی یاسایی هێنا ئه‌وا ئه‌و وه‌زیره متمانه‌ی پێده‌درێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه" لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كانیش"موراعات-ی"لایه‌نی كوردی ده‌كه‌ن ده‌نگ به كاندیدێك ناده‌ن ڕێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌بێت."
د. به‌شیر حه‌داد به گرنگی زانی ڕێكه‌وتنی حیزبی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له كوردستانه‌وه یا هه‌ر به‌غداد له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد و هه‌موو كێشه‌كان بكرێت و وتیشی" به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن."
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی وت" به‌نیازین له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به‌یاوه‌ری شاندێك له‌نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نێوهنگیرێك بین وه‌ك یه‌ك "تیم" بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
د.به‌شیر حه‌داد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی هه‌وڵده‌ده‌ن له‌به‌غداد-ه‌وه كێشه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌ڕێگای حیزبه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ وتی" چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌به‌غداد نوێنه‌ری حیزبه‌كانیانن ئه‌گه‌ر حیزبه‌كان له كوردستان ڕێك بن وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌وا ئه‌وانیش له‌به‌غداده‌وه ڕێك ده‌كه‌ون."
له‌دوابه‌شی گفتوگۆكه‌دا د.به‌شیر حه‌داد له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عیراقه‌وه وتی" ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئه‌گه‌رچی هه‌موو داواكاری و خواستی كوردی تێدا نیه به‌ڵام چاكترین یاسای بودجه‌یه له‌چاو یاساكانی ڕابردوو هه‌م بۆ عیراق هه‌م بۆ كوردستان،ئومێد ده‌كه‌ین ورده ورده حكومه‌ت بتوانێت كێشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ربكات."
Your browser doesn’t support HTML5