د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم: دانانی پارێزگارێكی كورد له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ له‌ دۆخی ئه‌و شاره‌ ناگۆڕێت

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم

له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری له‌سه‌ر كارلادراوی كه‌ركوك ده‌ڵێت" دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا یه‌كێتی بێت یا پارتی هیچ له‌ دۆخی كه‌ركوك و "مه‌وزوعه‌كه‌" ناگۆڕێت ته‌نها "پینه‌وپه‌ڕۆیه‌" بۆ كاری چه‌ند كه‌سێك له‌16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان به‌و ڕۆژه‌ گه‌یاند ئه‌مڕۆ فرمێسكی تیمساحی بۆ ده‌ڕێژن، ده‌شڵێت" به‌بۆچونی من سوربونی ئه‌و "براده‌رانه‌" -(یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دابنرێت وه‌ك مه‌رجی به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، بۆ داپۆشینی ئه‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌یانه‌ كه‌هه‌موو میلله‌تی كوردستان "مه‌حكومی" كردووه‌ به‌ كاری "خیانه‌ت" و خراپ بۆ داپۆشینی ئه‌وه‌یه‌ وه‌ به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت "شه‌ریك" بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، من ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسیدا نیه‌ وه‌ك ڕێكخستن یا شتێكی تر به‌ڵام هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌ بزانن به‌شدار نه‌بن له‌داپۆشینی ئه‌و كاره‌ی كه‌ له‌"16ی ئۆكتۆبه‌ر"دا كراوه‌."ده‌شڵێت" پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزب به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر شانه‌،به‌بۆچونی من ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان كارێكی باش ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و سۆسیالیست و لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كات و به‌شدارییان پێ بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كات-یشدا دیاره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌بووه‌ له‌وكاره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بێت پێداگری بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌یانی هه‌مان كار ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا بێت، " پارتی دیموكراتی كورستان" ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خیانه‌تكردن و هێنانی هێزی بێگانه‌ بۆ كوردستان نه‌بێته‌ نه‌ریتێك كه‌ له‌ناو كورد-دا له‌مه‌ودوا به‌شتێكی ئاسایی دابنرێت و هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت خیانه‌ت بكات به‌یانی بێته‌وه‌ بڵێت "وه‌ڵا" ده‌مانه‌وێت دابنیشن به‌وشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن." ، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی پێشنیاری پۆستی حیزبی یا حكومی بۆ كردویت؟ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" حه‌زده‌كه‌م یه‌ك شت بڵێم، من هیچ "ته‌حه‌فوزێكم " نیه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكه‌ خه‌باتی كردووه‌، خۆم له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ حه‌فتاكاندا كارم كردووه‌، وه‌هه‌موو كوردستان و "جه‌نابی مام جه‌لال" و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و منیش له‌ژێر "قیاده‌ی" ئه‌و حیزبه‌ كارمان كردووه‌ و پێشمه‌رگه‌ بوین،وه‌ حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم" كاك مه‌سعود بارزانی" نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چوون سنوریان له‌گه‌ڵ توركیا داده‌خست پلانه‌كه‌ به‌وجۆره‌ بوو كه‌ هه‌موو كیانی هه‌رێم نه‌هێڵن نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، وه‌ له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم پارتی داوای لێنه‌كردووم كه‌ ببمه‌ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ پۆست-یشم نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م، من ئێستا كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم كار بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، تائێستاش پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركوكم."، سه‌باره‌ت به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دورخستنه‌وه‌ی له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌؟ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی" من له‌ 15/7/2018وه‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م داوه‌ به‌ "برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ پاشماوه‌ی قسه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا من له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمیم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه‌ جا ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ دابپۆشن كه‌ من دورده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌یفی خۆیانه‌ هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن به‌ڵام من نامه‌كه‌شم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وان ڕئستگۆ نین له‌مامه‌ڵه‌ له‌م جۆره‌ كاره‌دا."

له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی" وه‌ك ده‌زانرێت له‌ دوای (2003)وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ كرا له‌كه‌ركوك ئویش به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كه‌ركوك به‌ به‌غداده‌وه‌ ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانی 100% ئیداره‌ی سه‌ر به‌به‌غداد بوو، ده‌بوو ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌ دوای (2003) به‌هاوبه‌شی بوای له‌نێوان به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ له‌كه‌ركوك بوین به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌موو كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ڕۆیشت تا ڕیفراندۆم كرا وه‌ پێشتریش ئاڵای كوردستان به‌شێوازێكی ئاشتیانه‌ هه‌ڵكرا خه‌ڵك هه‌بوو ئه‌مه‌یان پێ خۆش نه‌بوو به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی دژی ڕیفراندۆمن ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی بێگانه‌ نه‌یاری ئێمه‌ وه‌ك كورد، ڕێككه‌وتن ئیداره‌ی كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان په‌كخست ئیداره‌یه‌كی سه‌پێنراویان سه‌پاند به‌ سه‌ر كه‌ركوكدا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 100% سه‌ر به‌به‌غداده‌, وه‌ به‌غداد ئه‌مڕۆ به‌هێزه‌وه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌ جا ئه‌و كه‌سانه‌ی بونه‌ هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ به‌ڕاستی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ستان كه‌ركوك و هه‌موو شوێنه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان درایه‌ ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ئه‌مڕۆ فرمێسكی تیمساحی بۆ ده‌ڕێژن .

وتیشی" مه‌به‌ستم له‌و كه‌سانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ له‌ناو یه‌كێیدا له‌ژێر په‌رده‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی ده‌ره‌وه‌ و به‌غدا و حه‌شدی شه‌عبی ڕێككه‌وتبوون كه‌ پێشمه‌رگه‌ بكشێته‌وه‌ و كه‌ركوكیان"ته‌سلیم" بكه‌ن، ئه‌مڕۆ زۆر باسی كه‌ركوك ده‌كرێت له‌ دانوستنه‌كندا وه‌ پێداگری ده‌كرێت كه‌ ده‌بێت پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی دابنرێت، ئه‌مان خۆیان وایان كرد كه‌ ئه‌و پارێزگاره‌ و ئنجومه‌نی پارێزگاكه‌ كه‌ كورد تێیدا زۆرینه‌ بوو بێ ده‌سه‌ڵات بێت و هێزی بێگانه‌ بێت كه‌ركوك داگیربكات."

د.نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی وت" هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و "كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی وایان به‌سه‌ر كه‌ركودا هێنا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر." به‌رژه‌وه‌ندی "شه‌خسی" و كێشه‌ و ناكۆكی نێوخۆی یه‌كێتی بوو ه‌گه‌رنا به‌شێك له‌وانه‌ی دواتر دژی ڕیفراندۆم وه‌ستانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ڕیفراندۆم خۆیان و ژنه‌كانیان په‌نجه‌یان به‌شانازیه‌وه‌ ڕاده‌وه‌شاند كه‌ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ داوه‌ به‌ ڕیفراندۆم."

به‌بڕوای د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم دانانی پارێزگارێكی كورد له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ له‌دۆخی كه‌ركوك ناگۆڕێت،" دانانی پارێزگارێكی كورد له یه‌كێتی بێت هه‌تا له‌ پارتی له‌م كاته‌دا هیچ له "مه‌وزوعه‌كه‌" ناگۆڕێت چونكه‌ ئێستا ده‌سه‌ڵات لای پارێزگار نیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سوپای عیراق له‌شاره‌كه‌یه‌ وه‌ حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌ندین به‌شی جیا كه‌ هه‌ریكه‌ی سه‌ر به‌كه‌س و فرمان له‌لایه‌ك وه‌رده‌گرێت هاوكات هێزێكی تر بۆته‌ شوێنگره‌وه‌ی دژه‌تیرۆی عیراقی له‌شاره‌كه‌ كه‌ زۆر له‌ دژه‌ تیرۆر خراپتره‌ و خه‌ڵكی بێزاركردووه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان پارێزگاریش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه‌. "

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت" به‌بۆچونی من سوربونی ئه‌و "براده‌رانه‌" له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دابنرێت بۆ داپۆشینی ئه‌و كاره‌ خراپه‌یه‌ كه‌كرا كه‌ به‌بۆچونی من و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش "خیانه‌ت" بوو له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، فه‌رموو ئه‌وه‌ دوزخورماتوو كوردی تێدانه‌ما خۆ له‌وێ كورد و ئه‌نجومه‌ن و قایمقامی كوردی-ش هه‌بوو ئه‌ی بۆ باسی ئه‌وێ ناكه‌ن؟ ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌یانه‌ كه‌هه‌موو میلله‌تی كوردستان "مه‌حكومی" كردووه‌ به‌ كاری "خیانه‌ت" و خراپ بۆ داپۆشینی ئه‌وه‌یه‌ وه‌ به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت "شه‌ریك" بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن، من ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسیدا نیه‌ وه‌ك ڕێكخستن یا شتێكی تر به‌ڵام من هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئه‌وه‌ بزانن به‌شدار نه‌بن له‌داپۆشینی ئه‌و كاره‌ی كه‌ له‌"16ی ئۆكتۆبه‌ر"دا كراوه‌.

"هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هێزی كوردستانه‌ توانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبكاته‌وه‌ و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت، وه‌ خۆم له‌گه‌ڵ "جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی" و به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی دانیشتووم به‌خه‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ن كه‌هه‌ندێك خه‌ڵكی تر بونه‌ هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی بۆیه‌ دڵنیام له‌كۆتایدا به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان و كه‌ركوك و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارێك ده‌ده‌ن كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدا بێت به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ویش" پارتی دیموكراتی كورستان" ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خیانه‌تكردن و هێنانی هێزی بێگانه‌ بۆ كوردستان نه‌بێته‌ نه‌ریتێك كه‌ له‌ناو كورد-دا له‌مه‌ودوا به‌شتێكی ئاسایی دابنرێت و هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت خیانه‌ت بكات به‌یانی بێته‌وه‌ بڵێت "وه‌ڵا" ده‌مانه‌وێت دابنیشن به‌وشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن."

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پارتی چۆن ده‌توانێت ئه‌و به‌رپرسیرێتیه‌ ڕابپه‌ڕێنێت، وتی" خۆی به‌بۆچونی من ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان كارێكی باش ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و سۆسیالیست و لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كات و به‌شدارییان پێ بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كات-یشدا دیاره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌بووه‌ له‌وكاره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بونه هۆی ئه‌وه‌ی "ئه‌مر-ییان"كرد به‌ سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ بكشێنه‌وه‌ و پشتی پێشمه‌رگه‌كانی تر و خه‌ڵكی تر به‌ربده‌ن به‌بۆچونی من ده‌بێت پێداگری بكه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌یانی هه‌مان كار ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا بێت، وه‌ له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كه‌ حیزبێكی خاوه‌ن خه‌بات و شه‌هیده‌ نابێت خۆی ببه‌ستێته‌وه‌ به‌كاری چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌بونه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشور."

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم جه‌ختی كرده‌وه‌ دانانی پارێزگار هیچ "له‌ مه‌وزوعه‌كه‌" ناگۆڕێت و وتیشی" ده‌بێت كێشه‌ی كه‌ركوك له‌به‌غداده‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌م" پینه‌ و په‌ڕۆیانه‌" و دانانی پارێزگار بۆ كه‌ركوك كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ناكات، دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك و پێداگری له‌م كاته‌دا ته‌نها "پینه‌وپه‌ڕۆیه‌" بۆ كاری چه‌ند كه‌سێك له‌16ی ئۆكتۆبه‌ر چونكه‌ فرمانكان له‌به‌غداده‌وه‌ دێن كاتی خۆی ئێمه‌ "لامه‌ركه‌زیه‌تمان" جێ به‌جێ ده‌كرد چونكه‌ یاسا له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوو به‌ڵام ئه‌م پارێزگاره‌ ڕاسته‌وخۆ فرمانی به‌غداد جێ به‌جێ ده‌كات ئه‌وه‌تا نمونه‌ لادانی ئه‌و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌،بۆیه‌ لادانی ئه‌م پارێزگاره‌ و دانانی كه‌سێكی تر هیچ "له‌مه‌وزوع" ناگۆڕێت."

سه‌باره‌ت به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دورخستنه‌وه‌ی له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌؟ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی" من له‌ 15/7/2018وه‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م داوه‌ به‌ "برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێستا هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ پاشماوه‌ی قسه‌یه‌ ئه‌گه‌رنا من له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمیم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه‌ جا ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ دابپۆشن كه‌ من دورده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌یفی خۆیانه‌ هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن به‌ڵام من نامه‌كه‌شم بڵاوكرده‌وه‌ به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وان ڕئستگۆ نین له‌مامه‌ڵه‌ له‌م جۆره‌ كاره‌دا."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری ئه‌گه‌ر وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند لایه‌نه‌كان داوایان لێكردی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بگریته‌ ده‌ست ڕازی ده‌بیت؟ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت

" جارێكی تر دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ دانانی پارێزگار له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ له‌دۆخی شاره‌كه‌ ناگۆڕێت وه‌ك كارێكی جوانكاری ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت دۆخه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وكات پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دابنرێت ئه‌گه‌ر كوردی-ش نه‌بێت به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوكیه‌كان بێت ئه‌و كات چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ ده‌كات."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی پێشنیاری پۆستی حیزبی یا حكومی بۆ كردویت؟ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی" حه‌زده‌كه‌م یه‌ك شت بڵێم، من هیچ "ته‌حه‌فوزێكم " نیه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكه‌ خه‌باتی كردووه‌، خۆم له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبه‌ له‌ حه‌فتاكاندا كارم كردووه‌، وه‌ "جه‌نابی مام جه‌لال" و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و منیش له‌ژێر "قیاده‌ی" ئه‌و حیزبه‌ كارمان كردووه‌ و پێشمه‌رگه‌ بوین،وه‌ حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم" كاك مه‌سعود بارزانی" نه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چوون سنوریان له‌گه‌ڵ توركیا داده‌خست پلانه‌كه‌ به‌وجۆره‌ بوو كه‌ هه‌موو كیانی هه‌رێم نه‌هێڵن نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، وه‌ له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم پارتی داوای لێنه‌كردووم كه‌ ببمه‌ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ پۆست-یشم نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م، من ئێستا كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم كار بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م."

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم باسی له‌وه‌شكرد" تا ئێستاش سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ركوك ببێته‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌ركوك، وتیشی" كاتی خۆی كه‌ مام جه‌لال نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی من-ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ نارد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ركوك بكرێته‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ."

وتیشی" تا ئێستا-ش من پارێزگاری شه‌رعی شاره‌كه‌م، چونكه‌ كه‌ركوك به‌پێی یاسای "برێمه‌ر" به‌ڕێوه‌ده‌چه‌ت نه‌ك یاسای 2013ی پارێزگاكان، به‌پێی یاسای برێمه‌ر-یش ده‌سه‌ڵاتی دانان و لادانی پارێزگار هی ئه‌نجومنی پارێزگایه‌ نه‌ك په‌رله‌مانی عیراق و سه‌رۆكی وه‌زیران، هه‌روه‌ها له‌ 19/9/2017 ش له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌قه‌ڵای كه‌ركوك كه‌ كاك كۆسره‌ت ئاماده‌بوو ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراقیان ڕه‌تكرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئێمه‌ پارێزگاری شه‌رعی شاره‌كه‌ین."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریمFeb 25.019