لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق، سه‌باره‌ت به‌بڕیاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌كو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی ده‌ڵێت" بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سوپای پاسدارانی ئێران بڕیارێكی نامه‌نتقی و نادروست بوو، پێم وانیه هیچ هێزێكی سیاسی له‌عیراق پشتگیری ئه‌و ته‌نگه‌ژه و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بكات دژ به سوپای پاسدارانی ئێران بكات له‌به‌رخاتری ئێران نیه به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری عیراق خۆیه‌تی تا نه‌بێته مه‌یدانی جه‌نگ، چونكه له ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه عیراق مه‌یدانی جه‌نگه‌كه‌یه، ده‌شڵێت"ده‌ستوری عیراقیش ڕێگه نادات كه خاكی عیراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق له‌نێویشیاندا ئێران، به‌ڵام عیراق ئه‌وه‌نده به‌هێز نیه بتوانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و ڕێگا له ئه‌مریكا و ئێران بگرێت به‌ڵام ده‌توانێت له‌ڕێگای دیبلۆماسیه‌وه سه‌رنجی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه كه من پێم وایه عیراق له‌م ڕوه‌وه به‌هێزه."
"ئێمه خه‌می هه‌موو ده‌وڵه‌ت و دراوسێیه‌ك و وڵاتێكمانه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.موسه‌نا ئه‌مین وتی" ئێمه خه‌می هه‌موو ده‌وڵه‌ت و دراوسێیه‌ك و وڵاتێكمانه، ئه‌گه‌رچی كێشه‌كه كێشه‌ی ئێران و ئه‌مریكایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به عیراقه‌وه ئێمه ئه‌م بڕیاره به‌دروست و "مه‌نتقی" نازانین، چونكه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا پێشینه‌یه‌كی وانیه هه‌رچۆن بێت ئه‌م جۆره بڕیارانه ئه‌گه‌ری پێكدانانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ناوچه‌كه ده‌هێنێته ئاراوه وه ئه‌م پێكدادانه خاكی یه‌كه‌می كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تێیدا ڕووبدات بریتیه له عیراق."
" ده‌ستوری عیراقیش ڕێگه نادات كه خاكی عیراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق له‌نێویشیاندا ئێران "
د. موسه‌نا ئه‌مین ڕاشیگه‌یاند" ئه‌مه (بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا دژ به سوپای پاسدارانی ئێران) دڵه‌ڕاوكێیه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ عێراقیه‌كان، عێراق نزیكه‌ی شه‌ست ساڵه له‌خوێن و شه‌ڕ تێربووه، نامانه‌وێت جه‌نگێك ڕوبداته كه مه‌یدانه‌كه‌ی عێراق بێت، ئه‌مریكا وڵاتێكی دۆسته هاوكاری عێراق بووه له‌ڕوخانی ڕژێمی به‌عس و شه‌ڕی تیرۆر به‌ڵام ده‌ستوری عیراقیش ڕێگه نادات كه خاكی عیراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عیراق له‌نێویشیاندا ئێران."
"چه‌ندین گروپ هه‌ن له‌عێراق ڕاسته‌وخۆ مهرجهعهكهیان له ئێرانه"
د.موسه‌نا ئه‌مین زیاتر مه‌ترسیه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای دژ به سوپای پاداران ڕونكرده‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ت لێناشارمه‌وه له‌ناو عیراقدا چه‌ندین گروپ هه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ڕاسته‌وخۆ مهرجهعهكهیان له ئێرانه بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر پێكدادانێك دروست بێت له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران كه‌یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه به ئاسانی ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێن ئه‌م گروپانه ."
د.موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌رچی به‌پێی ده‌ستوری عیراقی نابێت خاكی عیراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌ڵام عیراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێزه نیه بتوانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و ڕێگه له ئێران و ئه‌مریكا بگرێت له‌حاڵه‌تی دروست بونی كێشه‌دا بۆیه دڵه ڕاوكێی عیراق له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه."
"عیراق له‌ڕووی دیبلۆماسیه‌وه به‌هێزه ده‌توانێت ڕێگر بێت"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر عیراق نه‌توانێت سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت ئایا ڕێگای تر چیه عیراق بیگرێته به‌ر تا ڕێگه نه‌دات ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر خاكی ئه‌و ڕوبدات؟
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق وتی" ڕێگای دیبلۆماسی هه‌یه، عیراق ده‌توانێت سه‌رنجی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه( ئه‌مریكا و ئێران) له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه پێشتریش له‌سه‌رده‌می (هۆشیار زێباری) كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بوو، عیراق توانی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌به‌غداد بۆ سێ- چوار خول بكاته‌وه هه‌رچه‌نده زۆر سودی نه‌بوو به‌ڵام توانی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه و گیروگرفته‌كانی كه له ناوچه‌كه هه‌بوون له‌وكاته‌دا."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا عیراق دیبلۆماسیه‌تی هێنده به‌هێزه بتوانێت ڕێگری له ڕوودانی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئێران بگرێت؟
د.موسه‌نا ئه‌مین وتی" به‌ڵێ عیراق له‌م ڕووه‌وه به‌هێزه چونكه هه‌م له‌گه‌ڵ ئێران هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی باشه، ده‌توانێت به‌ڕێگای دیبلۆماسی بڕوا به ئێران بهێنێت هه‌ندێك كار هه‌یه نه‌یكات كه‌ده‌بێته هۆی زیادبونی ته‌نگه‌ژه‌كان."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی په‌رله‌مانی عیراق له‌پاش ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی حكومه‌تی عیراق له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه د. موسه‌نا ئه‌مین جه‌ختیكرده‌وه" له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێم وانیه هیچ هێزێكی سیاسی له‌عیراق پشتگیری ئه‌و ته‌نگه‌ژه و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا بكات دژ به سوپای پاسدارانی ئێران بكات له‌به‌رخاتری ئێران نیه به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری عیراق خۆیه‌تی تا نه‌بێته مه‌یدانی جه‌نگ."
ڕه‌تیشیكرده‌وه "كه به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی عیراق وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ ئێران به جل و به‌رگی سه‌وزه‌وه ده‌وامیان كردبێت له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق، وتی" هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه ئه‌و قسانه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه."
Your browser doesn’t support HTML5