مه‌حما خه‌لیل: ئێزیدییه‌كان ده‌ڵێن ناگه‌ڕێینه‌وه‌ شه‌نگال تا هێزێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق نه‌چنه‌ شه‌نگال بۆ پاراستنیان

مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق-لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و قایمقامی شه‌نگال

لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ مەحما خەلیل ڕاوێژکاری کاروباری ئێزیدییەکان لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەپێی وتەی خۆی "قایمقامی شەنگال" تا کاتی دانانی قایمقامێکی نوێ بۆ شەنگال باس لە چەندین پرسی تایبەت بە دۆخی شەنگال و ئێزیدییەکان دەکات.

دەقی وتووێژەکە:

لەسەرەتای وتووێژەکەدا مەحما خەلیل لەبارەی هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ شەنگال وتی" هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبوو شەنگال ئازاد بکرێت وە ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، شەنگال ڕزگار بوو بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتۆتە پاراستن تا ئێستاش ، هەتا ئێستا 360 هەزار ئێزیدی لەکەمپەکانی کوردستانن وە 105 هەزار کەسیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون هەتا ئێستا 60 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ئەوان دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە چونکە "ئەمنیەت نیە" لەشەنگال هێزی جۆر بەجۆر هەن هەر هێزەی بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییه‌كان دەکات، وە گەڕانەوەی ئەو هێزە عەرەبانەی کە لە 80%ی داعش-ن وە هاوکاری داعش بوون، بەشەو داعش-ن بەڕۆژیش "مەدەنی"ن لە گوندەکانی دەوروبەری شەنگال، حکومەتی بەغداد هیچ فلتەری ئەمنی بۆ ئەوانە بەکارنەهێناوە، حەشدی شەعبی بەشەودا ڕێ لە ئێزیدییەکان دەگرن، بۆیە قەزیەی ئێمە قەزیەیەکی ئەمنیە بۆیە ئێزیدییەکان داوا دەکەن کە هێزی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان و سوپای عیراقی بەهاوبەشی بە سیستمێکی ئەمنی هاوبەش پارێزگاری لە ئێزیدییەکان بکات."

ڕونیشیکردەوە " من بۆ خۆم مەیدانی-یەن گەڕاوم لەناو کەمپەکان خاوەن "شەهیدی ئیزیدی" و کەسوکاری قوربانیان وربانیان> "ڕیش سپییەکان" دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە شەنگال تا هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق نەیەنە شەنگال بۆ پارێزگاریمان."

وتیشی" ئەوانەی دەڵێن کە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری لەشەنگال نەکرد و پارتی تۆمەتبار دەکەن له‌ كاره‌ساته‌كه‌ی شه‌نگال ئەوە قسەی خەڵکی شەنگال نیە قسەی هەندێک لەخەڵکی دەرەوەی شەنگالە، باشە ئەگەر پارتی تۆمەتبارە لە بابەتی شەنگال ئەی پارتی نەبوو کە پێشمەرگەی ڕەوانەی شەنگال کرد بۆ بەرگری کردن ، هەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لەسەر بەڵێنی "جەنابی سەرۆک بارزانی" تاوانی شەنگالی بەجینۆساید ناساند، ئەگەر پارتی تۆمەتبار بووایە نەیدە‌هێڵا بەجینۆساید بناسرێت خۆ ئەگەر فراکسیۆنی پارتی نەبوایە تاوانی شەنگال بەجینۆساید نەدەناسێنرا لەپەرلەمانی کوردستان، چونکە زۆرینەی ئەوانەی دەنگیان دا لەفراکسیۆنی پارتی-ن ڕاستە ئەوانی تریش وەک فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان دەنگیان دا بەڵام زۆرینەیان لە فراکسیۆنی پارتی بوون، کێ تۆمەتبارە لەدۆسیەی شەنگال هی پارتی ئەوا با لەدادگا سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن و سزا و جەزای خۆی وەرگرێت."

مەحما خەلیل ئەوەشی وت" حکومەتی عیراق "تاوانبارە، تاوانبارە، تاوانبارە" بەپێی یاسا و دەستور کە نەمافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەکان دابین نەکردووە، سەد ساڵ ئێزیدییەکان خزمەتی عیراقیان کرد کەچی لەماوەی دوو ڕۆژدا سوپای عیراق شەنگالی بەجێهێشت."

قایمقامی كاتی شه‌نگال و هه‌روه‌ها ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزیدییه‌كان، ڕاشیگه‌یاند" پێشمەرگەی پارتی لەسەر فرمانی "سەرۆک بارزانی" لەسەر داوای میری ئێزیدییان و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕۆحی ئێزیدییەکان شەنگالییان لە 18/12/2014 ڕزگار کرد کە 12 هەزار پێشمەرگە بوون له‌ چیای شەنگال، وە لە قۆناغی دووەمدا سەنتەری شەنگالییان ڕزگارکرد، وە لەقۆناغی سێیەمیشدا هەندێک گوندی دەوروبەری شەنگال ئازاد کران بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عیراقی و هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانان لەهەرسێ قۆناغەکە بەسوپاسەوە."

دەربارەی ئەو لیژنەیەی کە کاتی خۆی لەلایەن سەرۆکی پێشووی هەرێمەوە دروستکرا دەربارەی شەنگال؟ مەحما خەلیل وتی" دەبێت تا ئێستاش کارەکانی ئەو لیژنەیە بەردەوام بێت، هەر مرۆڤێک کەموکوڕی هەبووە لەبواری ئیداری و سەربازی و سیاسی لەشەنگال و بووە هۆی کەوتنی شەنگال دەبێت سزا و جەزای بدرێت ئیتر هەر پۆست و ناونیشانێکی هەبێت خۆ نەک پێشمەرگەی پارتی بەتەنها لەوێ بوو پێشمەرگەی یەکێتیش لەوێ بوون ، من زانیاریم نیە لەسەر ئەو کارانەی لیژنەکە بەڵام مادام بە جینۆساید ناسێنرا دەبێت تا ئێستاش کارەکانی بەردەوام بێت."

دەربارەی قسەکانی نادیە موراد کە لەبەردەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی" هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان بەهۆی ناکۆکی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق-ەوەیە."

مەحما خەلیل وتی" ئێمە ڕێز لەقسەی "خوشکە نادیە موراد" دەگرین ، بەڵام ڕاستیەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە بەغداد تاوانبارە ، دەبێت "خوشکە نادیە" كه‌ قسە دەکات قسەی دروست بکات به‌ڕاستی به‌غدا پەیامێکی خراپی هەبوو لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەر بۆ شەنگال، با "خوشکە نادیە" بە حکومەتی عیراقی بڵێت ئەو هۆزە عەرەبیانەی کە داعش-ن سزا و جەزایان بدات ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی عیراق-ە."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ مه‌حما خه‌لیل Aug 5-2019