رابوون مەعروف: لە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی عەقڵانی بەهێزترین ئاڕاستەیە

سەرباری ململانێ و بارگرژییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هاوکات ئیسرائیلیش بەشێکە لەو ئاڵنگاریی و بارگرژیانە.

ئیسرائیل رەخنەی توندی هەیە لە ئێران بە یارمەتیدان و دروستکردنی ملیشیای لەشکری و یارمەتیدانی سوریا و حیزبوڵای لوبنانی و هاوکاریکردنی لەشکری و سیاسی حەشدی شەعبی و هەژمونی بەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڵام ئێران تا ئەم سەروەختە بێدەنگە بەرامبەر کۆی ئەو تومەتانەی کە لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی کراو.

هەرچەند ئیسرائیل چەندین جارە بۆردومانی هێز و دامەزراوە لەشکرییەکانی نزیک لە ئێرانی کردووە لە سوریا و دەنگۆی ئەوەش هەیە بۆردومانی کۆگایەکی جبەخانەی لەشکری حەشدی شەعبیش لەلایەن ئیسرائیلەوە لەناو عێراقدا بۆردومان کرابێت. ئەمە بێجگە لە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گۆشەگیرکردن و تەنگەتاوکردنی ئێران، بەڵام عێراق کەوتۆتە نێو دڵی ئەو ململانێیانەوە.

بۆ تاوتوێکردنی ئەو بارگرژیانە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی ئایندە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رابون مەعروفدا سازکردووە.....

رابوون دەڵێت "ئیسرائیل بەشێکی ناوەندی و گرنگە لە ململانێی نێوان ئەمریکاو کۆماری ئیسلامی ئێران."

سەبارەت بە هەڵوێستی پەرلەمانیش دەڵێت "لەپەرلەمانی عێراقدا ئاڕاستەی عەقڵانی بەهێزترین ئاڕاستەیە."

هاوکات رابوون مەعروف باس لەدوو ئاڕاستەی لێکدژی سیاسیش دەکات و دەڵێت "لەعێراق و هەرێم دوو ئاڕاستەی سیاسی هەیە، ئاڕاستەی یەکەم باوەڕی بەجێگیریی سیاسی و دامەزراوەیی هەیە، ئاڕاستەکەی دیکەش خزمەت بە جێگیری سیاسی و پڕۆسەی پێشکەوتنی سیاسی عێراق ناکات."

دەشڵێت "عێراق دەبێت بێ لایەن بێت لەململانێی نێوان ئەمریکاو ئێران و ئیسرائیل."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ڕابوون مەعروف