یاوه‌ر:هاتنی هێزه‌ كشاوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم و عیراق به‌ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و عیراق و ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێمه‌

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

له‌م وتووێژه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

" وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كی وردمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا و عیراق به‌ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا یاوه‌ر ده‌ڵێت" ئێستا وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كی وردمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا و عیراق به‌ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ كه‌ له‌دواهه‌نگاودا ئه‌م هێزانه‌ له‌كوێ جێگیرده‌بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ ئه‌مینه‌كان بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌پێی هه‌واڵگری ئه‌مریكا خۆی بێت بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆیه‌ له‌وێوه‌ تێپه‌ڕین چونكه‌ ده‌روازه‌كانی تر یا ڕه‌بیعه‌یه‌ یا قائیمه‌، "

"پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌موسڵ ده‌چن، له‌كۆتایدا ڕه‌نگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر نه‌بن."

ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ كشاوانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت" دیاره‌ هه‌ندێك له‌ ڕاوێژكارانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ له‌كوردستانن بنكه‌ و باره‌گای فه‌رمی خۆیان هه‌یه‌ له‌كوردستان بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 2014وه‌ له‌كوردستانن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ بابه‌تی مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی شه‌ڕی داعش، وه‌كو من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌موسڵ ده‌چن، له‌كۆتایدا ڕه‌نگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر نه‌بن."

" بێگومان فراوانبونی ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌م له‌ ڕۆژئاوا هه‌یه‌ هه‌م له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌ "

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌" به‌رده‌وام جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا له‌سنوری عیراق-هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، جموجۆڵه‌كان زیاتر به‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌ وه‌ ڕۆژانه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم له‌ ساڵی 2007 وه‌ تا ئێستا توركیا ڕۆژانه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ تۆپباران ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و توركیا هه‌یه‌."

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت" پێشتریش واته‌ پێش هێرشی توركیا له‌باكوری سوریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌، به‌ڵام بێگومان فراوانبونی ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌م له‌ ڕۆژئاوا هه‌یه‌ هه‌م له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌ بێگومان ڕۆڵێكی نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی ده‌بێته‌ هۆی چۆڵكردنی ئه‌و گوندانه‌."

یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ئه‌و پرسه‌ی وروژاندووه‌ كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنرێت له‌ململانێی لایه‌نه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان له‌ ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ی زیانی ئابوری ده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ ده‌روازه‌ی سنورین له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران."

Your browser doesn’t support HTML5

ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی ژیار له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر Oct 22-019