جەنەڕاڵ ئەعیاد تۆفان، شیکەرەوەی لەشکری و پـسپـۆڕی ستراتیژی لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی زۆربەی موشەکەکان هەڵدرابوون بۆ بنکەی عەین ئەلئەسەدی پارێزگای ئەنبار. دەشڵێت ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بنکەکان تەنیا لە ناو ئێرانەوە نەبووە، بەڵکو لە ناو خاکی عێراقیشەوە بەشداری هەبووە.
ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بنکەی عەین ئەلئەسەد تەنیا هێزەکانی ئەمەریکای لێ نیـیە، بەڵکو 2 یەکەی گەورەی سەربازی لەشکری عێراقیش لە بنکەکەدان.
بەپـێی جەنەڕاڵ تۆفان زیاتر لە 30 کەس لەو هێرشە موشەکەیەدا کوژراو و بریندارن و هەر هەموویان عێراقین، وە یەکێک لەوانەی کوژراوە جێگری فەرماندەی یەکەی حەوتە.
جێی ئاماژەیە، زانیاریـیەکانی ئەم شیکەرەوەیە لەلایەن هیچ کاربەدەستێکی عێراقیـیەوە پشـتڕاست نەکراونەتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5