د. غالب محەمەد: ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی1991

بارگرژییەکانی ناوچەکە پاش هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغداو هاوکات کوشتنی سەرکردەی باڵای سوپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران قاسم سولەیمانی و موشەکبارانکردنی دوو بنکەی گرنگی لەشکری ئەمریکا لەعێراق و هاوکات بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە مانگی 10ی ساڵی پارەوە تا تائێستا سەرباری کوشتنی زیاد لە 500 کەس و بریندارکردنی هەزاران کەس. موقتەدا سەدریش سەرکردەی رەوتی سەدر داوا دەكات لایەنگرانی خۆپیشاندانێكی یەك ملیۆنی ئەنجام بدەن بەمەبەستی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.
سەرکردەی رەوتی سەدر لەبەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات "ئاسمان، خاک و سەروەری عیراق لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە پێشێلکراوە".

ڕۆژنامه‌ی وۆڵستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی ئه‌مریكا تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوكارییه‌ مادییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق كه‌مبكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره‌.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئه‌گه‌ر عێراق هێزه‌كانیان له‌ وڵاته‌كه‌یان بكاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا هاوكارییه‌ ماددییه‌كانیان بۆ عێراق یان ڕاده‌گرن یان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.
سەبارەت بەو دۆسێیە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتوێژی لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان دکتۆر غالب محەمەددا سازکردووە...

دکتۆر غالب دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا فشاری ئابوری بخاتە سەرمان لەوەدەچێت نەیەڵێت کۆمپانیا نائەمریکاییەکانیش لەعێراق ئیشبکەن."

دەشڵێت "ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ د. غالب محەمەد