سهلیم شوشكهیی ئهندامی شاندی وهفده كوردییهكه سهردانی بهغدادیان كردبوو لهدوو ڕۆژی ڕابردووتر بهمهبهستی گفتوگۆكردن لهگهڵ محهمهد تۆفیق عهلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی عیراقی باس لهتهوهری گفتوگۆكانیان و ئهنجامی ئهو كۆبونهوانه دهكات لهبهغداد، دهڵێت".محەمەد تۆفیق عەلاوی بە راشکاوی پێی وتین ئێوە ئەگەر ڕازی نین بە دانانی وەزیرەکان بەم شێوازە ئەوا دەتوانن دەنگ بە کابینەکە نەدەن یا بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمان نەکەن و دەنگ نەدەن، من هەر کابینەکەڕادەگەیەنم ئەمە قۆناغێکە بۆ گەڕانەوەی شکۆ و هەیبەت بۆ عیراق پێویستی پێیەتی و منیش پێویستم بەیارمەتی ئێوەیە ئەگەر یارمەتیش نادەن ئەوا دەتوانن ئەو سێ کورسیە وەزاریەی هەتانە بە بەتاڵی بەجێی بهێڵن."
" عهلاوی بەهیچ جۆرێک ڕازی نیە ناوی کاندیدەکان لە لایهنه کوردییهكان وەربگرێت "
شوشکەیی كه پهرلهمانتاری فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامیه وتی" شاندە کوردییەکە لە دوو ڕۆژی ڕابردووتر لەبەغداد چاوییان کەوت بەلایەنە عیراقیەکان و کاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق بەڵام بەهیچ جۆرێک ڕازی نیە ناوی کاندیدەکان لە لایهنه کوردییهكان وەربگرێت کە بۆ ئەم قۆناعی گواستنەوە خەڵکی بێ لایەن کاندید دەکات کە دوو مەرجی تێدا بێت، دەست پاکی و شایستەبوون، لە ئێستادا زۆربەی ناوی کاندیدەکانی لای خۆی داناون وە ڕۆژی دوو شەممە بڕیاری داوە کۆبونەوە بکرێت بۆ پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی."
وتیشی" لایەنە عیراقیەکان و کوردییەکانیش لەسەر ئەم پێداگریەی عەلاوی بۆ دانانی وەزیرەکانی کابینەکەی لەسەر بنەمای بێ لایەنی بونەتە دوو بەش، ههندێكیان پێیان باشه، ههندێكیان دژی ئهوهن."
" عهلاوی پێی وتین كورد ڕازی بێت یا نا كابینهكه ههر ڕادهگهیهنم "
ئەو ئەندامەی شاندە کوردییەکە سهبارهت به گفتوگۆكانیان لهگهڵ "محهمهد تۆفیق عهلاوی" ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومهتی قۆناغی گواستنهوه له عیراق، ئاشکرایکرد" محەمەد تۆفیق عەلاوی بە راشکاوی پێی وتین ئێوە ئەگەر ڕازی نین بە دانانی وەزیرەکان بەم شێوازە ئەوا دەتوانن دەنگ بە کابینەکە نەدەن یا بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمان نەکەن و دەنگ نەدەن، من هەر کابینەکەڕادەگەیەنم ئەمە قۆناغێکە بۆ گەڕانەوەی شکۆ و هەیبەت بۆ عیراق پێویستی پێیەتی و منیش پێویستم بەیارمەتی ئێوەیە ئەگەر یارمەتیش نادەن ئەوا دەتوانن ئەو سێ کورسیە وەزاریەی هەتانە بە بەتاڵی بەجێی بهێڵن."
سەلیم شوشکەیی ئەوەشی وت" کۆتا قسەی ئێمە بۆ عەلاوی لە کۆبونەوەی شاندە کوردییە ئەوەبوو كه هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستورییە پێویستە ڕێز لە تایبەتمەندی بگیرێت و دیاری کردنی وەزیرەکانی بدرێتە دەست خۆی بەڵام عەلاوی ڕەتیکردەوە و تەنانەت ئامادە نەبوو گفتوگۆمان لەگەڵ بکات لەوبارەیەوە."
" ئێمە بەدەستی بەتاڵ نەگەڕاوینەتەوە،دوو حیزبه دهسهڵاتدارهكه بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە "
سهلیم شوشكهیی ئهندامی شانده كوردییه هاوبهشهكه بۆ بهغداد لهبارهی ئهنجامی كۆبونهوهكان دهڵێت" ئێمە بەدەستی بەتاڵ نەگەڕاوینەتەوە، بەڵام دوو لایەنە سەرەکیەکە ئەوەی مەبەستی سەرەکیان بوو بەڵێ بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێنەوە، چونکە ئێمە تەنها داواکاریمان ئەوەبوو کە پشکی هەرێمی کوردستان کەم نەکرێتەوە، ئێمە نەچوبوین بۆ وەزارەت و بەشی حکومەت، داخوازی ئێمە داخوازی خەڵک بوو کە بریتی بوو لەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەدەربێت لە ململانێ سیاسیەکان و ڕێز لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بگیرێت و پارەی گەنمی جوتیاران بدرێت ئەوانیش هەموو ئەوانەیان قبوڵکرد، ئەمەش خاڵی سەرەکی جیاوازی ئێمەیە لەگەڵ پارتی و یەکێتی چونکە ئێمە پێمان وایە دەکرێت وەزیرەکان کەسانی پاک و شایستە بن لەدەرەوەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، ئەمە لای ئێمە واتای ئەوە نیە کە کۆتایی دنیا بێت، بەڵام لای پارتی و یەکێتی تا ئەم ساتەش نەگەڕاونەتەوە و لەگفتوگۆکان بەردەوامن دەیانەوێت سوننە لەگەڵ خۆیان قەناعەت پێ بکەن کە فشار لە عەلاوی بکەن کاندیدەکانیان قبوڵ بکات."
" عهلاوی بە زاری خۆی بەڵێنی پێماندا کە موچەی فەرمانبەران بەدەربێت لەکێشە و ململانێ سیاسیەکان "
سەلیم شوشکەیی ئاماژەی بەوەشکرد" عهلاوی بە زاری خۆی بەڵێنی بەشاندی کوردی و ئەوان داوە کە موچەی فەرمانبەران بەدەربێت لەکێشە و ململانێ سیاسیەکان وە بابەتی گەنمی جوتیارانیش چارەسەربکات چونکە ستەمە لێیان کراوە و کێشە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەپێی توانا چارەسەر بکات."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوە ئامادەن لەدەرەوەی پارتی و یەكێتی دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی بدەن؟ سەلیم شوشکەیی وتی" ئەوە پێشەکیەکی دەوێت ئەگەر بەرنامەی وەزیر و کابینەکەمان بەدڵ بوو ئەوا ئێمە کێشەکان ناکەینە شەخسی و گرنگ نیە" زەید وەزیرە یا عەمر" ئەوکات هەوڵدەدەین قەناعەت بە پارتی و یەکێتیش بکەن کە پێکەوە وەکو کورد یەک دەنگ بین و دەنگ بدەین ئێستا بەرنامە وەزارییەکەمان نەدیووە."
Your browser doesn’t support HTML5