د.به‌هار مه‌حمود سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق باس له چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات.
"دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌تایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-یشی تێدایه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا-دا د.به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت" وه‌ك په‌رله‌مانتاره كورده‌كان به كۆمه‌ڵ هیچمان نه‌كردووه به‌ڵام من دڵنیام په‌رله‌مانتارانی تری هاوڕێم له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی تر كورد ئه‌گه‌ر هه‌موو موچه‌ی ئه‌م مانگه‌مان نهبهخشبێت ئه‌وا نیوه‌ی زیاترمان به‌خشیووه به‌ڵام ئه‌و شتانه بۆ باسكردن نیه من گاڵته‌م لێدێت، وه‌ك ده‌زانرێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه ئاسان نیه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت به‌ڵام هه‌رچی به ئێمه بكرێت بۆ موچه و بودجه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم درێغی ناكه‌ین و ده‌یكه‌ین، ئێمه پێشتریش لهبهیاننامهدا وتومانه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه بیگرێته‌به‌ر له‌م دۆخه‌دا نه‌ك ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌رماڵه ببات."
سه‌باره‌ت به هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه، د.به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا بودجه‌ی 2020 په‌سه‌ند نه‌كراوه، وه ڕاست بڵێیین خه‌تایه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-یشی تێدایه چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا پابه‌ند نه‌بووه به‌و بڕگه‌یه‌ی بۆی دانراوه كه بریتیه له ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه ڕاده‌ست سۆمۆ بكردایه چونكه ده‌مێكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه عه‌ره‌به‌كان ده‌یانوت ئه‌وه‌ی له 2019 بۆ هه‌رێم چووه سه‌ر نابێت له 2020 به‌هه‌مان شێوه بێت هه‌تا هه‌رێم نه‌وت ڕاده‌ست ده‌كات، له‌لایه‌كه‌وه حه‌قیشیانه پێیان وابوو نابێت ئێمه له‌لایه‌كه‌وه نه‌وت نه‌نێرین و بودجه‌شمان بۆ بێت."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی وت" دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌وانه هه‌مووی كاریگه‌ری هه‌بووه، وه عیراق خۆی ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه كه‌نه‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات به‌ڵام عیراق خۆی یه‌ده‌گی هه‌بووه له‌بانكی ناوه‌ندی."
" جا خۆ من به‌هه‌موو حكومه‌ت ده‌ڵێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ندی من بزانم وه‌زیره‌كانی گۆڕان هه‌مان قسه من ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له ئێستادا حزبه‌كه‌ت (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)یش لهحكومهتدایه، د.به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت" جا خۆ من به‌هه‌موو حكومه‌ت ده‌ڵێم، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌نجامه، ئه‌نجامی سیاسه‌تی ناشه‌فاف و هه‌ڵه‌ی نه‌وت و سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆیه كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون كه ئه‌و سیاسه‌ته له‌ساڵانی پێشوودا بووه كه حیزبه‌كه‌ی منی تێدانه‌بوو به‌ڵام له ئێستادا حزبه‌كه‌ی منیش به ئه‌ندازه‌ی به‌شداری كردنی به‌شداره، ئه‌وه‌ندی من بزانم تیمه‌كه‌ی حیزبه‌كه‌ی من له‌ناو حكومه‌ت( وه‌زیره‌كانی گۆڕان) هه‌مان قسه من ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا."
"زۆر به‌دوری ده‌زانم له ئێستادا عیراق ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات چونكه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا عیراق له 25% ی موچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌ی تایبه‌تی بڕیووه . "
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌دوری زانی عیراق ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بكات له‌م كاته‌دا و وتی" من وای بۆناچم عیراق له‌مكاته‌دا كاری وابكات چونكه عیراق ده‌وڵه‌ته وه یه‌ده‌گی هه‌یه له‌بانكی ناوه‌ندی بۆیه زۆر به‌دوری ده‌زانم له ئێستادا له‌عیراقدا ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات به‌ڵكو ده‌ستكاری موچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و پله‌تایبه‌ت هه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان ده‌كرێت و له 25% ی موچه‌ی ئه‌وانه ده‌بڕێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه كۆرۆنا."
"ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نایاساییه چونكه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقه نه‌ك هه‌رێم "
ڕونیشیكرده‌وه" ئه‌گه‌ر عیراق ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی به‌یاسا بیكات، من دڵنیام حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وكات ئه‌و یاسایه جێ به‌جێ ده‌كات له‌ڕێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه چونكه له‌شته باشه‌كاندا حكومه‌تی هه‌رێم له‌كوردستان جێ به‌جێی ناكات بۆ نمونه عیراق یاسایه‌كی خانه‌نشنی باشی هه‌یه كه موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر وه‌ك خانه‌نشینی ئاسایی وایه له‌وكاته‌وه‌ی من له‌په‌رله‌مانی كوردستان بووم داوامان كردووه ئه‌و یاسایه جێ به‌جێ بكرێت له‌كوردستانیش به‌ڵام چونكه زیانی خۆیانی تێدایه جێ به‌جێی ناكه‌ن،به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسای عیراق ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناهه‌قیه‌كه به‌رامبه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كرێت و نایاساییه چونكه ڕێكخستنی موچه له ده‌سه‌ڵاته "حصرییهكانه " كه له‌ده‌ستوری عیراقی‌دا هاتووه واته ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقیدایه بریتیه له سیاسه‌تی دارایی به‌ڕای من موچه به‌شێكه له سیاسه‌تی دارایی ."
د.به‌هار مه‌حمود ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌هۆی كۆرۆناوه داهاتی ناوخۆ كه‌میكردووه ئه‌وا با پابه‌ندبن به ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه، بۆ پێشتر كه به‌رمیلێك نه‌وت بووه 100$ هیچ "موكافه‌ئه"یه‌كیان دا به‌فه‌رمانبه‌ران بۆ كه نه‌وت له 50$ ده‌بێته 25$ خێرا له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌بڕن؟! حكومه‌ت بریتی نیه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌تبێت به‌یانی قه‌یناكه، حكومه‌ت بریتیه له پلان و ستراتیژ ئه‌م حكومه‌ته له بیست و نۆساڵی پێشوودا تراتیژێكی نه‌بووه ژێرخانی خۆی پێبگه‌یه‌نێت كه كه‌وته دۆخێكی واوه هیچ نا بتوانێت شه‌ش مانگ ئیداره‌ی میلله‌تێكی پێنج ملیۆنی بدات ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌نجامه كه‌ئێمه تێی كهتوین بۆیه پێویسته خۆیان ته‌حه‌مولی ئه‌نجامی ئهوكارانهیان بكه‌ن نه‌ك فه‌رمانبه‌ر."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت" من ئاگام له‌داهاتی هه‌رێم نیه چونكه شه‌فاف نیه تا بڵێم ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌عیراقه دێت به‌شی هه‌موو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات یا نا به‌ڵام به‌پێی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ڵێ ئه‌و بودجه‌یه‌ی مانگانه له‌به‌غداده‌وه دێت به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات."
" حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌سه‌له‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا یه‌كێكه له‌و حكومه‌تانه‌ی كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌ژمێردرێت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دنیا ناوی ده‌هێنرێت "
د.به‌هار مه‌حمود ده‌شڵێت" به‌ڕاستی مرۆڤ ده‌بێت به‌ویژدانه‌وه قسه‌بكات حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌سه‌له‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا یه‌كێكه له‌و حكومه‌تانه‌ی كه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌ژمێردرێت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی دنیا ناوی ده‌هێنرێت ڕێ و شوێنه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا بوو خۆی مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا له‌هه‌موو دنیا په‌یوه‌ندی به‌دۆخی ئابورییه‌وه هه‌یه به‌ڵام هیچ حكومه‌تێكی دنیا نه‌یوتووه له‌به‌ر كۆرۆنا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر ده‌بڕم به‌پێچه‌وانه‌وه هاوكاری هاوڵاتیانی خۆیانیان كردووه، بۆیه نابێت كۆرۆنا ببێته هۆی ئه‌وه، ده‌بێت حكومه‌ت بیر له‌ڕێگا چاره‌ی تر بكاته‌وه نه‌ك له‌بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران شتێكه نایاساییه، ناشه‌رعیه، نائابورییه، نا هه‌موو شتێكه، ناههموو شتێكی خراپه."
" هه‌موو مانگێك له‌به‌غداده‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاتووه"
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" هه‌موو مانگێك له‌به‌غداده‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاتووه، كه‌ده‌وترێت دوو موچه هاتووه له‌مانگی سێ-دا ، ڕاسته له‌ماوه‌ی بیست و سێ ڕۆژا دوو موچه هاتووه ، له 3/3 موچه‌یه‌ك هاتووه كه له‌به‌غداد هی مانگی دوو بوو حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی یانزه‌ی پێدا، وه له 26/03 -ێشدا موچه‌یه‌ك هاتووه كه له‌به‌غداد هی مانگی سێ بوو به‌ڵام حكومه‌تی هه‌ڕێم موچه‌ی مانگی دوانزه‌ی پێداوه."
له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق وتی" هیوادارم حكومه‌تی هه‌رێم بیر له‌ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده نازانم هه‌ڵوێستی به‌غداد چی ده‌بێت چونكه ئه‌وكات پێویسته سكاڵا له‌دادگای فیدراڵی تۆماربكرێت دواتر دادگا بڕیارده‌دات ئه‌وه یاساییه یا نایاسایی ئه‌وكات ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یا نا، به‌ڵام به‌غداد زۆر زۆر هه‌ڵوێست بنوێنێت ڕه‌نگه بیر له بڕینی به‌شه‌بودجه و موچه هه‌رێم بكاته‌وه چونكه ئه‌وكات ده‌ڵێت من بودجه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرم تۆ نایده‌ی به‌فه‌رمانبه‌ران بۆیه هیوادارم هه‌رێم بیر لهڕێگاچارهی تر بكاته‌وه نه‌ك له‌ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم."
Your browser doesn’t support HTML5