دانا شه‌هید جه‌زا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت" تا ئێستا به بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی پارتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق د.فوئاد حسێنه، هیچ لایه‌نێكیش به‌فه‌رمی د. فوئادی ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه، واته ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دكتۆر فوئاد وه‌كو كه‌س نییه، به‌ڵكو داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیرێك دووباره كاندیدنه‌كرێته‌وه كه له‌كابینه‌ی پێشتردا وه‌زیربوبێت، وه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریش هه‌یه وه‌كو كه‌سی به‌رامبه‌ر دكتۆر فوئاد هه‌ندێك مه‌له‌فیان جوڵاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه، ده‌ڵێن دكتۆر فوئاد پێشێلی یاسای كردووه ده‌بوایه پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان مه‌له‌فی هه‌یه، ده‌شڵێت" ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت، وه له‌ناو ئێمه‌شدا شتی وا نه‌بووه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، هیچ نوێنه‌رێكی كورد تا ئێستا نه‌مان دیووه مه‌له‌فێكی هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كی وای هه‌بێت،لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت و جێی گفتوگۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆی ده‌كه‌ین وه هه‌تا ووتویانه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی لای كورد بێت ، پاره ده‌نێرن بۆ هه‌رێم، ئه‌وه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌درا به‌كورد، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، وه ئه‌وانیش (یه‌كێتی) ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه. "
" ڕێكه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان به شیعه و سونه‌وبه كورده‌كانیشه‌وه."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا دانای شه‌هید جه‌زا ده‌ڵێت" بڕیار بوو پێش جه‌ژن دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌و چه‌ند وه‌زیره بێنه په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی بده‌نێ، به‌ڵام زیاتر ڕێك نه‌كه‌وتنی ماڵی شیعه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت ، ئه‌مه دواكه‌وت بۆ دوای جه‌ژن، به‌ڵام وای بۆده‌چم نزیكه‌یی له‌نێوان ده ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته‌ی دیكه دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانی كورد، یه‌كلایی بۆته‌وه ، وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی داد بۆ "براده‌رانی" یه‌كێتی یه وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه وه كاندیدی ئێمه تا ئێستا بۆ ئه‌و پۆسته دكتۆر "فوئاد حسێن- ه."
سه‌باره‌ت به پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆچوونی لایه‌نه عیراقیه‌كان له‌سه‌ری ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" هه‌رچی ئه‌و وه‌زاره‌ت و وه‌زیرانه‌یه كه ده‌نگیان دراوه‌تێ و ده‌رچوون ، هه‌مووی به ڕێكه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كان كراوه، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌نگیان به كاندیدی یه‌كتری داوه، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه‌شیان هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. ڕێكه‌وتن ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان به شیعه و سونه‌وبه كورده‌كانیشه‌وه."
" لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه "
" ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد ڕه‌تكرابێته‌وه، تا ئێستا شتێكی وا نیه به‌رامبه‌ر كه‌سی دكتۆر فوئاد ، وه لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به‌فه‌رمی شتی وایان نه‌وتووه، هه‌ندێك په‌رله‌مانتار وه‌كو كه‌سی قسه‌یان كردووه و هه‌ریه‌كه‌و باسی شتێكیان كردووه، به‌ڵام ده‌نگێك هه‌یه كه ده‌وترێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه پێشتر له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بوون ، ئه‌وانه كاندید نه‌كرێنه‌وه، ئه‌م ده‌نگه دروست بووه، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ڵام نه‌بۆته بڕیار، نه بڕیاری سیاسی و په‌رله‌مان و نه بڕیاری لایه‌نه‌كانیش نیه كه پێكه‌وه ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت." دانای شه‌هید جه‌زا وای وت"
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت " به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته لای سه‌كردایه‌تی سیاسی پارتییه كه بڕیار ده‌ده‌ن له‌وه ئه‌وه‌ی كه قسه كراوه له‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه خه‌ڵكی شیاو بۆ شوێنی شیاو هه‌ڵبژێرین، مانای ئه‌وه نییه كه كه‌سێك شیاو بێت، هه‌ڵ نه‌بژێریته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌زموونی هه‌بێت و شاره‌زاو شیاو بێت جا له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بێت بتوانێت خزمه‌ت بكات و ده‌وری باشی هه‌بێت ، هیچ ڕێگریه‌ك نییه كه جارێكی تر ببێته‌وه به وه‌زیر. له‌به‌ر ئه‌وه ، ئه‌وه پێوه‌رێك نیه كه كاری پێ كرا بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كاندیده‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه به ڕه‌زامه‌ندی خۆیان، واته خۆیان دراسه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه كێ پێشكه‌ش بكه‌ن ، هیچ لایه‌نێك ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردووه، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی یاسایی نه‌بێت و جێی ڕه‌زامه‌ندی نه‌بێت، لای ئێمه‌ش قبوڵكراو نابێت كه لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆو به مه‌زاجی كه‌سی كاندیده‌كانی ئێمه ڕه‌تبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت و جێی گفتوگۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه گفتوگۆی ده‌كه‌ین."
" هه‌ر كاندیدێكی ئێمه، مه‌له‌فی هه‌یه، ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت "
دانا شه‌هید جه‌زا ئه‌وه‌شی وت " ئه‌گه‌ر دكتۆر فوئاد یان هه‌ر كاندیدێكی ئێمه، مه‌له‌فی هه‌یه، ئه‌وه یاسا با مه‌له‌فه‌كه‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه و ئێمه‌ش هیچ كاتێك پاڵپشتی له كه‌سێك ناكه‌ین كه مه‌له‌فی هه‌بێت یان گه‌نده‌ڵی كردبێت، وه له‌ناو ئێمه‌شدا شتی وا نه‌بووه به‌تایبه‌تی كورده‌كان، هیچ نوێنه‌رێكی كورد تا ئێستا نه‌مان دیووه مه‌له‌فێكی هه‌بێت یان كێشه‌یه‌كی وای هه‌بێت، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دكتۆر فوئاد وه‌كو كه‌س نییه، داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زیرێك دووباره كاندیدنه‌كرێته‌وه كه له‌كابینه‌ی پێشتردا وه‌زیربوبێت."
هه‌روه‌ها وتی" هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌یه وه‌كو كه‌سی به‌رامبه‌ر دكتۆر فوئاد هه‌ندێك مه‌له‌فیان جوڵاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دكتۆر فوئاد موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه، ده‌ڵێن دكتۆر فوئاد پێشێلی یاسای كردووه ده‌بوایه پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بووه كه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه ڕاست نیه. به‌پێ ی یاسای 10 ی یاسای بودجه هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتنێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقدا كه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێت ڕۆژانه به‌رامبه‌ر 900 تریلیۆن دینار ، ئه‌گه‌ر نه‌ینێرێت بایی 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه له بودجه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌بڕدرێت. بۆیه ئه‌مه‌ی دكتۆر فوئاد بابه‌تێكه سیاسی یه ، هه‌ندێك لایه‌نی شیعه ده‌یانه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌قامی شیعه ووروژاوه‌و خه‌ڵك خۆپیشاندانی كردووه دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه تائێستا نه‌یتوانیووه جاده‌یه‌ك ، پردێك دروست بكات، هاتووه بابه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به ده‌ستكه‌لای ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی خۆیان بڵێن ئه‌وتا ئێمه به‌رگری له مافی ئێوه ده‌كه‌ین پاره چووه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م وه‌زیره ئیش بۆ هه‌رێم ده‌كات ئه‌و قسه‌یان وا كردووه."
"هه‌تا ووتویانه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی لای كورد بێت ، پاره ده‌نێرن بۆ هه‌رێم، ئه‌وه هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌درا به‌كورد "
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌هۆكاری وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی له‌لایه‌ن كورده‌وه له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد و وتی" هه‌تا ووتویانه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی لای كورد بێت ، پاره ده‌نێرن بۆ هه‌رێم كه ئه‌مه‌ش ڕاست نییه، یه‌كێك له بابه‌ته‌كان به ڕاشكاوی گوێمان لێ بوو له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه وتویانه وه‌زیری دارایی نایه‌نه‌وه به كورد له‌به‌ر ئه‌وه كورد به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌و داخوازی خۆی پێ جێبه‌جێده‌كات. ئه‌مه بۆ شه‌قامی خۆیانه، خۆیان ده‌زانن كه ڕاست نیه، ئه‌وه‌ی كه كراوه به‌پێ ی یاسا كراوه، تا ئێستا هیچ حكومه‌تێكی عێراقی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌داوه. به پێی ده‌ستوری عێراق هه‌موویان یاسا شكێنیان كردووه، من ناڵێم هه‌موو جارێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر حه‌ق بووه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك نه‌بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه عێراق كردویه‌تی چه‌ندین یاسا و ده‌ستوری پێشێل كردووه هه‌تا ئێستا مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقی خۆیانه كه‌جێبه‌جێیان نه‌كردووه."
"ئه‌و پۆسته هی پارتیه خۆی كاندیدی ده‌كات "
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتارانی كورد كه ده‌ڵێن پارتی له ده‌ست نیشانكردنی كاندیده‌كانیدا پرسی به‌لایه‌نی كوردی نه‌كردووه ؟ دانای شه‌هید جه‌زا وتی" ئێمه نازانیین مه‌به‌ستی ئه‌و برا به‌ڕێزانه چییه له‌و بابه‌ته‌دا؟ بۆ هیچ لایه‌نێكی تر هاتووه پرس به‌وان بكات هه‌تا پارتی بیكات؟ به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و پۆسته هی پارتییه خۆی كاندیدی ده‌كات وه به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر قسه ده‌كات به‌ڵام خۆ نابێت ڕاوێژ به لایه‌نه‌كانی تر بكرێت، هه‌تا ئه‌و لایه‌نانه ئه‌گه‌ر خۆیان پۆستێكی وه‌كیل وه‌زیریان هه‌بێت یان ڕاوێژكارێك دابنێن ده‌چن له لایه‌نه‌كانی تر یان له پارتی و یه‌كێتی بپرسن. بۆیه ئه‌م شته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حیزبه خۆی كاندیدی ده‌كات. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پارتی كه خۆی كاندیدی وه‌زاره‌تێك دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تریش قسه ده‌كات وه داوای هه‌ماهه‌نگیش ده‌كات له‌گه‌ڵیاندا."
"ئه‌مه دوو سیناریۆی هه‌یه "
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی د.فوئاد حسێن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، دانا شه‌هید جه‌زا ده‌ڵێت" ئه‌مه دوو سیناریۆی هه‌یه. سیناریۆی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌نگ نه‌هێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه به دوور ده‌زانیین . به ڕێكه‌وتنی سیاسی ده‌بێت هه‌ركات ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه ئاماده‌یه كاندیده‌كه‌ی خۆمان ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه وه‌كو كاندیه‌كانی تر ده‌نگ ده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ربێت له‌وه ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه "لكل حادث حدیث" به‌دڵنیاییه‌وه پارتی خه‌ڵكی دیكه‌شی هه‌یه و خه‌ڵكی به‌تواناشی هه‌یه و كێشه دروست نابێت به‌ڵام وه‌كو "مه‌بده‌ئیه‌ن" كاندیدی ئێمه هه‌تا ئێستا هه‌ر دكتۆر فوئاد حسێن- ه به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی."
" ئێمه ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه "
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" به‌ڵێ ئێمه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش. وه بۆ كاندیده‌كه‌ی ئه‌وانیش ئێمه وه‌ختێك بێته سه‌ر ده‌نگدان بۆ وه‌زاره‌تی داد، ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌و كاندیده‌ی كه براده‌رانی یه‌كێتی پێشنیاری ده‌كه‌ن بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد، وه ئه‌وانیش(یه‌كێتی) ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و كاندیده‌ی ئێمه كه ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری ده‌كه‌ین بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه."
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ ده‌نگدان به كاندیدی پارتی و یه‌كێتی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی عیراق ، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌ی وت" هه‌ندێك هه‌ڵوێست هه‌بوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌نگیان نه‌دا به كابینه‌كه‌ی كازمی وه‌كو خۆیان ئه‌گه‌رنا به‌گشتی هه‌مووی ده‌نگمان داوه به وه‌زیره‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵیاندا قسه ده‌كه‌ین و هه‌ماهه‌نگیشمان ده‌بێت پێكه‌وه و پێشتریش هه‌ر به‌و جۆره بووه. باله‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری بكه‌ین هه‌ركه‌سێك كه وه‌زیرێكی ده‌بێت، وه‌زیری ئێمه نابێت به‌ته‌نها ، وه‌زیری ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌بێت و پێویسته وه‌زیری هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری هه‌موو عێراقیش بێت و نوێنه‌ری گه‌لی كوردستانیش ده‌بێت، بۆیه ئێمه چاوه‌ڕێی پاڵپشتی یه‌كتر یكه‌ین له‌وه‌دا هه‌م ئێمه بۆ ئه‌وان و ئه‌وانیش بۆ ئێمه ، وه ئه‌م وه‌زیره‌ش به دڵنیاییه‌وه كار بۆ هه‌موو لایه‌ك بكات كه له به‌رژوه‌ندی گه‌لی كوردستان و عێراقیش نابێت لابدات."
Your browser doesn’t support HTML5