ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی گوایه دوای جه‌ژن حكومه‌تی عیراق بڕی 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم له‌ئه‌نجامی ڕِێكهوتنێكدا، ته‌نها جۆرێكه له دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه جۆرێكه له "په‌ین ستۆپ" بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، بڕوام وایه هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له ئومێد بدات به چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئاماده نییه نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌رییه، به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كهدهیكهم قسه‌ی "عاتفی و سۆزداری" نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت ئه‌و قسانه بێت كه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت."
"ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ده‌نگۆیه ته‌نها، چونكه تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی ڕه‌وانه‌كردنی بڕی 300 ملیار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان وتی" ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره نه‌كراوه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه كه گوایه دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكهوتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه له دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه جۆرێكه له "په‌ین ستۆپ" بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه ناردنی پاره‌ی لێوه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه له‌یاسای بودجه تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه، وه بریتییه له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له داهاتی عێراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه ده‌كرێت كه ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی "ته‌خصیص" بكرێت واته لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه وه تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له ئومێد بدات به چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم."
"من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یكه‌م قسه‌ی عاتفی و سۆزداری نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت ، ئه‌و قسانه بێت كه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت."
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه كرا نه‌ك حكومه‌ت، هه‌فته‌ی ڕابردوو پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، ڕایگه‌یاند" له‌سه‌ردانێكیدا بۆ شاری به‌غداد چاوی كه‌وتووه به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی و به‌رپرسانی دیاری عیراق، ته‌وه‌ری مووچه و بژێوی خه‌ڵك یه‌كێك بووه له‌بابه‌تی گفتوگۆكانیان، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌شی وت" ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتووم دوای جه‌ژن به‌غداد مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك له‌نێوان (300-400 ملیار دینار) ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
به‌ڵام ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق له‌وه‌ڵامدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" من نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه چونكه ئێمه كۆمه‌ڵێك یاسامان هه‌یه له عێراق ئه‌و یاسایانه نهكازمی و نه غه‌یری كازمی ناتوانێت لێیان لابدات، مادده‌ی 27 له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا، وه‌یاسای بوودجه كه له مادده‌ی 61 و بابه‌ته‌كانی ده‌ستوردا هاتووه ، له‌مادده‌ی 110ی ده‌ستووردا هاتووه ناكرێت خه‌رجی هیچ پاره‌یه‌ك بكرێت به‌بێ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی، چوارچێوه یاساییهكهش بودجه‌یه، من ده‌مه‌وێت ئه‌و قسانه‌ی كهدهیكهم قسه‌ی "عاتفی و سۆزداری" نه‌بێت و قسه‌ی یاسایی بێت ئه‌و قسانه بێت كه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوێیان لێبێت."
"عێراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت "
ده‌شڵێت" من پێم وایه عێراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیرادهیهیهی كه له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه‌ی كه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه وه به‌پشتگیری هه‌موو هێزه سیاسییه كوردییه‌كان پشتگیریان له دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابهرگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه عێراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه سنورییه‌كان له جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه به‌بڕوای من له ئێستادا عێراقیش ده‌ستی ده‌ستی به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات."
"كورد هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد بێ مه‌رج پشتیوانی كازمی-ییان كرد "
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی په‌رله‌مانی عیراق كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌سێكی هاوسه‌نگ بێت له‌سیاسه‌تدا، له‌و ڕوه‌وه وتی" هاوسه‌نگی و لاسه‌نگی له سیاسه‌تدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆكیۆمێنت و ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان و سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پشتگیریه بێ "قه‌ید و شه‌رته‌یان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌ربڕی و دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ دوو كاندیده‌كه‌ی پێشوودا كرد" هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بووئهوه باجه‌كه‌یه‌تی كه ده‌یده‌ن."
"تائێستا بابه‌تی مووچه دیار نییه"
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" تائێستا بابه‌تی مووچه دیار نییه چونكه هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه هیچ ڕێكه‌وتنێك بكات، وه هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌و نا "ئیلتزامییهی" كه له‌وه‌وپێش هه‌یبووه كه كاتی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2019 ، داوامانكرد له‌هه‌رێمی كوردستان كه نه‌وت ڕاده‌ست بكات بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م قه‌یرانه نه‌بین، داوامانكرد یاسا كارپێكراوه‌كان كه به‌شێك له هێزه سیاسی یه‌كان و وه‌زیره‌كانی ئه‌و دوولایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات كه له‌ناو وه‌زاره‌تدا بوون و ئه‌وان یاساكانیان ده‌نارد بۆ په‌رله‌مان كهتێدهپهڕێنرا، داوامان لێ‌كردن كه پابه‌ندبن به‌و یاسایانه‌وه بۆیه ئێستا باجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پابه‌ندنه‌بوون به‌و یاسایانه‌وه ، وه ئه‌و یاسایانه له كاتێكدا تێپه‌ڕێندرا كه‌ئه‌و دوو هێزه سیاسیه وه‌زیریان هه‌بووه و گرنگترین وه‌زاره‌تیشیان له‌ده‌ستدا بووه."
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان ناتوانن له حكومه‌تی هه‌رێم بپرسن سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" ئێمه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا و ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ش نییه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بپرسین. ئه‌وه‌ی كه ئێمه بیستوومانه ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له‌وه و پێش به‌رده‌وام بووه تائێستا به‌رده‌وامه به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی نه‌وتدا ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له خاڵه گومرگیه‌كان هه‌بووه تائێستا به‌رده‌وامه وه خاڵه گومرگیه‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت مانگانه زیاتر له 150 ملیۆن دۆلار به‌ناوی كۆمپانیای حیزبیه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌مه قسه‌ی من نییه قسه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه‌واته ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له‌وه‌وپێش هه‌بووه، هه‌ر به‌رده‌وامه بۆیه ئه‌و داهاته‌ی كه ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت به‌قسه‌ی خۆی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سوپایه‌ك خه‌ڵكی كردووه به مووچه‌خۆر ، ئه‌وا ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات بۆیه ته‌حه‌مولی ئه‌و لێپرسراویه‌ته ئه‌م حكومه‌ته تازه و ئه‌و حكومه‌ته‌ی پێشوو ده‌یكات كه‌نه‌یان توانی ستراتیژێكیان هه‌بێت بۆ باری دارایی هه‌رێمی كوردستان."
پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ر شته مهبدهئییهكان گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن هه‌ندێك ورده‌كاری ماوه كه‌به‌م زووانه ئه‌ویش ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت" ئه‌مه قسه‌یه‌كی سیاسییه و هه‌میشه ئه‌م بابه‌ته ده‌وترێت له ساڵی 2015 دا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و جێبه‌جێ نه‌كرا، له 2012 گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن و جێبه‌جێ نه‌كرا، له 2019 وه تا ئێستا ڕێكه‌وتن كراوه به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتن ڕێكه‌وتنه‌كه كۆتایی هات، خاڵی مه‌بده‌ئی بریتییه له ده‌ستور به‌ڵام هیچ كامیان ئاماده نین له‌ورده‌كاریدا، خۆی هه‌میشه مه‌بده‌ئیه‌ن ڕێكه‌وتوون به‌ڵام كێشه‌كه له وردهكاریهكهدا هه‌یه، ئه‌وه قسیه‌كی زۆر ڕاسته به‌ڵام خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی ده‌یه‌وێت تائێستا نه‌گه‌یشتوونه هیچ ڕێكه‌وتنێك."
"هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ئاماده نییه نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌رییه"
"هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه حكومه‌تی عێراقیش ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه خاڵی جه‌وهه‌رییه. بابه‌تی خاڵه گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه له ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه ئه‌و هاوبه‌شه به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له خاڵه گومرگیهكاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه كه دیوانی چاودێری دارایی بێته ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده."ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید وایوت"
" ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه چوونه‌ته به‌غداد ، ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیووه كه نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن به‌ڵكو وتویانه داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ن "
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندجار ڕایگه‌یاندووه ئاماده‌یه نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن، له‌وه‌ڵامدا ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت" ئه‌وه ته‌نها قسه‌یه‌ك بووه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه چوونه‌ته به‌غداد ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیووه كه‌نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن به‌ڵكو وتویانه داهاتی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غداد ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش وه‌زیری نه‌وت زۆر به‌ڕاشكاوی پێی ووتوون ده‌بێت له هه‌موو عێراقدا ته‌نها یه‌ك سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌بێت و ته‌نها یه‌ك لایه‌ن كۆنتڕۆڵی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكات چونكه ئه‌وه له‌مادده‌ی 110ی ده‌ستووردا، ڕێكخستنی سیاسه‌تی بازرگانی تایبه‌ته بۆحكومه‌تی فیدڕاڵی كه ده‌بێت پابه‌ندبن به‌بڕیاره‌كانی (ئۆپێك) ه‌وه-كه ملیۆنێك و شه‌ست و یه‌ك هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه له‌مه‌ودوا ،ده‌بێت هه‌رێم "سێ سه‌د و ئه‌وه‌نده هه‌زار به‌رمیل" كه‌م بكاته‌وه كه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر قورس ده‌بێت بۆیه تائێستا نه‌یان توانیووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كه خاڵی سه‌ره‌كی یه ڕێكبكه‌ون."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوره سه‌باره‌ت به پێشبینی بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌ڵێت" ناتوانم بڵێم ڕه‌ش بینم به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵدا كردوون له سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌ندێك له سیاسیه‌كانی هه‌رێم ، ماوه‌ی نێوانیان دووره وه سه‌قفی داواكاری هه‌ردوو لایان به‌رزه و قابیلی جێبه‌جێكردن نییه، هه‌رێمی كوردستان داوای زیاتر له 600 ملیار دینار ده‌كات وه عێراقیش ئه‌و بڕه پاره‌یه به زۆر ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و خاڵه گومرگیه‌كان."
Your browser doesn’t support HTML5