شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بودجه بێته ناوپه‌رله‌مان هه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌م وه‌فدی هه‌رێمیش له‌ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە وەفدەکەی هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لەبەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه، دەشڵێت" لەپڕۆژهیاسای بودجەدا گه‌ره‌نتی داده‌نرێت بۆ هه‌ردوولا واته چ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بێت نه‌كات به‌غداد هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌نێرێت چ ئه‌گه‌ر به‌غداد پابه‌ندنه‌بێت هه‌رێمیش ئیلتزام نه‌كات به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌وه واته له‌به‌رئه‌وه‌ی گومان له‌هه‌ردوولا هه‌یه، بێ متمانه‌یی دروستبووه هه‌تا ئه‌م متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كاتی ده‌وێت بۆیه پێموایه ئه‌م بودجه‌یه ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هه‌ردوولا."
"بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نیین واته مه‌جالی زۆری تێدایه كهبگهینه ڕێككه‌وتنێكی باش "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق وتی" به‌ڵێ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غداد به‌سه‌رۆكایه‌تی كاک قوباد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ماوه‌ته‌وه ئێستاوه ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی دواكۆبوونه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاساكه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مادده‌ی 11 كه‌په‌یوه‌ندی بهپشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، دوو پێشنیار هه‌یه ئه‌وه‌ی كه له‌پێشنیاری حكومه‌ته‌وه هاتووه ئێمه وه‌كو كورد تائێستا پێداگری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین، پێشنیارێكی تر هه‌یه هی كوتله شیعیهكانه ئه‌ویش هه‌ركاتێک ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بیخه‌نه‌ڕوو قسه‌ی خۆمان ده‌بێت به‌ڵام بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نیین واته مه‌جالی زۆری تێدایه كهبگهینه ڕێككه‌وتنێكی باش و سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش."
"پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە وەفدەکەی هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لەبەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه "
شێروان میرزا ئەوەشی وت" پێشبینی ده‌كه‌م هه‌روه‌كو باسم كرد به‌حكومی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پێشنیاره‌كه زۆر لێکنزیكن، زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌مان نییه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بودجه بێته ناوپه‌رله‌مان هه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌م وه‌فدی هه‌رێمیش له‌ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە وەفدەکەی هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لەبەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هەرێم."
" بودجه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن بەشە بودجەی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بچەسپێنرێت؟ لەوەڵامدا شێروان میرزا دەڵێت" پێشبینی ده‌كه‌ین به‌شی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا بچه‌سپێنرێت به‌ڵام له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر واته شیعه‌كان بیانه‌وێت ههندێکدهستكاری بكه‌ن به‌وپێیه‌ی هه‌م ده‌یانه‌وێت زه‌مانه‌تێک له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا دابنێن كه له‌حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن، وه ده‌یانه‌وێت شتێكی وابێت كه له‌ناو شه‌قامی خۆیاندا قبوڵ كراوبێت به‌و پێیه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌پێشه، وه هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان به‌گشتی موخاته‌به‌ی شه‌قام ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن."
شێروان میرزا ئەوەشی وت" به‌داخه‌وه شتێک دروستبووه كه‌ئه‌م بودجه‌یه به‌گشتی نه‌ک ته‌نها پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ئێمه له‌لیژنه‌ی دارایی پێی ده‌ڵێین بودجه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن واته موزایه‌داتی تێدایه، خیتابی تێدایه بۆ شه‌قام بۆ ده‌نگده‌ر ئه‌مه وایكردووه جاری واهه‌یه ئیشه‌كانی لیژنه‌ی دارایی قورس ده‌كات له‌ناویشیاندا پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت كه‌هه‌م ئیلتزامی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ن هه‌م به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت كه بۆ شه‌قامی خۆشیان قبوڵ بێت."
" لەناو پڕۆژە یاساکەدا گەرەنتی بۆ هەردولا دادەنرێت "
ئەو نوێنەرە کوردە لەسەر یاسای بودجەی عێراق زیاتر دواو و وتی" من پێموایه له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا گه‌ره‌نتی داده‌نرێت بۆ هه‌ردوولا واته چ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌غداد هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ک نه‌نێرێت چ ئه‌گه‌ر به‌غداد پابه‌ند نه‌بێت هه‌رێمیش ئیلتزام نه‌كات به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌وه واته له‌به‌رئه‌وه‌ی گومان له‌هه‌ردوولا هه‌یه، بێمتمانه‌یی دروستبووه هه‌تا ئه‌م متمانه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت و هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كاتی ده‌وێت بۆیه پێموایه ئه‌م بودجه‌یه ده‌ستپێكێكی باش ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ هه‌ردوولا."
"ئایا پێشنیاری ئەوەکراوە کە هەرێم لەبری 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغداد بکات؟ "
سەبارەت بەوەی دەوترێت پێشنیاری ئەوەکراوە کە هەرێم لەبری 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغداد بکات؟ لەوەڵامدا شێروان میرزا وتی" ئه‌م پێشنیاره تائێستا به‌ناڕه‌سمی پێمان وتراوه به‌ڕه‌سمی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئێمه وه‌كو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی و وه‌كو فراكسیۆنیه كوردستانییه‌كان و وه‌كو وه‌فدی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌ڕه‌سمی بمانده‌نێ، ڕاسته باسی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كه‌ن، له‌م 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بڵێین تێچووی نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێته‌وه هه‌م ده‌رهێنان و هه‌م هه‌نارده‌كردن كهبهنزیكهی 180-190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیی لێ ده‌رده‌هێنرێت كه‌نزیكه‌ی 30 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌كۆتایدا هه‌م پتڕۆ دۆلاریش لێ جیاده‌كرێته‌وه بۆیه 150 هه‌زار له‌وانه‌یه كه‌متریش بكات به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی."
"زیاتر لەجارێک لەناو کۆبونەوە كاک قوباد ڕایگه‌یاند، چ به‌نه‌وت بیانه‌وێت چ به‌نرخی نه‌وت بیانه‌وێت ئه‌وان ئاماده‌ن پابه‌ند ده‌بن "
شێروان میرزا جەختی لەسەر ڕەزامەندی لایەنی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ داواکارییەکانی بەغداد لەو ڕووەوە دەڵێت" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌جارێک له‌كۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌سمی له‌ناو لیژنه‌ی دارایی، وه سه‌رۆكی وه‌فده‌كه به‌ڕێز كاک قوباد چه‌ندجارێک ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت چونكه تائێستا وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت قسه ده‌كات، چ به‌نه‌وت بیانه‌وێت چ به‌نرخی نه‌وت بیانه‌وێت ئه‌وان ئاماده‌ن پابه‌ند ده‌بن."
"پێشنیاری 460 زه‌حمه‌ت نییه بۆ هەرێم "
وتیشی"460 هه‌زاره‌كه ده‌بێت به‌ڕه‌سمی بخرێته‌ڕوو، بزانیین ورده‌كاریه‌كه‌ی چۆنه، وای بۆده‌چم زه‌حمه‌ت نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌دواجاردا هه‌م هه‌مان ژماره ده‌رده‌چێته‌وه، وه ئێمه وه‌كو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی به‌تایبه‌تی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه هاوپه‌یمانی هیوا چه‌ندجارێک به‌ڕه‌سمی له‌ناو لیژنه‌ی دارایی ڕامانگه‌یاندووه ئێمه له‌گه‌ڵ ههرپێشنیارێكین كهدهستوریی بێت و قابیلی جێبه‌جێكردن بێت و دژنهبێت له‌گه‌ڵ یاسا به‌ركاره‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا بێت به‌گشتی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م پێشنیاره ئه‌گه‌ر بێته پێش ورده‌كارییه‌كه‌ی دابڕێژینه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک كه‌هیچ لایه‌ک هه‌ست به‌وه‌نه‌كات كه‌سته‌می لێده‌كرێت یان هه‌ست به‌وه نه‌كات كهجۆرێک بابڵێین فرتوفێڵی تێدایه، پێموایه ئێمه قبوڵمان ده‌بێت به‌ڵام چاوه‌ڕێی لایه‌نی شیعه‌ین به‌ڕه‌سمی ئه‌م پێشنیاره بخه‌نه‌ڕوو."
Your browser doesn’t support HTML5