د.محەمەد سدیق کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لەم وتووێژەدا باس لە بەرنامەی حیزبەکەی دەکات بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی عێراق " ئێمه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكه‌ین هیچی ترمان نییه ئێمه‌ش هه‌رئه‌وه‌نده‌مان ده‌وێت له عێراق كه حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی بێت، شارستانی بێت و هێز به‌كارنه‌هێنێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی كه دانراون هه‌مووی بۆ خزمه‌تی میلله‌تی خۆمانه له عێراق به‌تایبه‌تی بۆ میلله‌تی كورد ئێمه ئه‌و ماددانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین له مادده‌ی140 و له لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی وترا هه‌موو شتێكی لێی نوسراوه به‌رنامه‌كه چڕوپڕه ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌موومان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تری كوردی باشترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له خزمه‌تكردن."
" هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ش بۆ فراكسیۆنه‌كانی تری كورد كه له به‌غدادن "
لەسەرەتای ووتوێژەکەدا د.محەمەد سدیق ڕایگەیاند" به‌رنامه‌ی ئێمه به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه بڵاوكرایه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا به‌ئاماده‌بوونی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی به‌رنامه‌كه خوێندرایه‌وه و په‌یامه‌كه‌ش من خوێندمه‌وه له‌وێ، ڕوون و ئاشكرایه چه‌ند خاڵێكی تێدایه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئێمه چۆن ببین به‌نوێنه‌ری میلله‌تی خۆمان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، ببین به داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی هه‌تا ئێستا له ده‌ستوری عێراقی كراوه بتوانین ئه‌و پێشێلكاریانه چاکبكهینهوه، جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی ئاماده بوو له ڕۆژی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌كه له ڕۆژی 11 ی ئه‌یلول بوو كه یادی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن بوو ئه‌و یاده بوو كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان توانی چۆکبه ڕژێمی به‌عس دابنێت و دانبنێت به مافه‌كانی میلله‌تی كورد له ئۆتۆنۆمی بۆ كورد هه‌روه‌ها دیموكراتی بۆ عێراق."
ئەو کاندیدەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت" ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه بۆ كورد له عێراق چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م حیزب بووه یاخود ژماره‌ی له هه‌موو حیزبه‌كانی تر زیاتر بووه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه زۆر به زه‌حمه‌تی به‌ده‌ستهاتوون له عێراق هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م دوای ئه‌وه‌ش بۆ فراكسیۆنه‌كانی تری كورد كه له به‌غدادن."
"تائێستا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه هه‌روه‌ها فیدراڵیه‌ت چه‌سپاوه له ده‌ستوری عێراقی ئه‌وه زۆر گرنگ بوو "
ئەو دەسکەوتانەی وەک باستکرد زۆری دەگەڕێتەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک چی؟ لە وەڵامدا د.محەمەد سدیق دەڵێت" تائێستا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه هه‌روه‌ها فیدراڵیه‌ت چه‌سپاوه له ده‌ستوری عێراقی ئه‌وه زۆر گرنگ بوو له ساڵی 2005 وه ئێمه هاوبه‌ش بووین له عێراق به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ک له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق ویستویانه پێشێلكاری له‌وه‌دا بكه‌ن تائێستا هه‌وڵێكی جددی دراوه بۆئه‌وه‌ی مادده‌ی 140 به قۆناغه‌كانیدا بڕوات و جێبه‌جێ بكرێت و جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌شی ئێمه له بودجه له سامان و سه‌روه‌تی عێراقی به‌پێی مادده‌ی (105) ئێمه مافی خۆمانه ئه‌وه‌ی هه‌مان بێت وه‌رمانگرتووه و توانیومانه وه‌ریبگرین به‌ڵام زۆریش غه‌درمان لێكراوه."
" به‌شی سامان و سه‌روه‌ت و به‌دادپه‌روه‌ری دابه‌شكردن ئه‌وه پێویسته حكومه‌تی عێراقی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه هه‌یه له ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جێی بكات "
بەڵام بۆ موچە خۆران چیتان کردووە کە ئەوە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان؟ وەڵامەکەی د.محەمەد سدیق بەمجۆرە بوو" ئێمه ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت له خزمه‌ت كردن له وڵات ده‌یكه‌ین بۆ خه‌ڵكی خۆمان، به منه‌تیشی دانانێن بۆیان به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی خۆمان بزانن كه به‌شی سامان و سه‌روه‌ت و به‌دادپه‌روه‌ری دابه‌شكردن ئه‌وه پێویسته حكومه‌تی عێراقی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه هه‌یه له ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جێی بكات بۆئه‌وه‌ی ئێمه مافه‌كانی خۆمان وه‌ربگرین و شایسته‌ی خه‌ڵک بده‌ین به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌ی كه كراوه ئێمه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆمان كردومانه."
"ئێمه به‌رامبه‌ر دوژمنێكین به‌ڕاستی ئیعتراف به مافی میلله‌ته‌كه‌مان ناكات "
د.محەمەد سدیق دوپاتیکردەوە" وه‌كو وتم ئه‌و به‌رنامه‌یه خوێندراوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵك، به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره ته‌ماشای هه‌موو ماف و داواكاریه‌كانی میلله‌تی كورد ده‌كات كه تاكی كوردی ده‌یه‌وێت وه‌ریبگرێت له عێراق، ئێمه ده‌بین به نوێنه‌ری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ داكۆكیكاری له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و كردومانه، ئێمه ناڵێین ئه‌وه‌ی كردومانه زۆر باشمان كردووه چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكین و (29) ئه‌ندام په‌رله‌مانمان هه‌بووه له كۆی 329 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ڵام ئێمه ئه‌و شه‌ڕه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت شه‌ڕی وشه و زانیاریش ده‌كه‌ین، هه‌موو كاتێكیش هه‌وڵده‌ده‌ین مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان له په‌رله‌مانی عێراقی یاخود له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بچه‌سپێنین و وه‌ریبگرین، ئێمه ده‌زانیین پێشێلكاریه‌كی زۆر كراوه و زۆر له مادده‌كان كاتی خۆی ده‌ستورمان له‌سه‌ر نوسیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شیمان هه‌بێت به‌وشێوه‌یه‌ی ئێمه ببینه هاوبه‌ش له عێراق ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه."
هەروەها د.محەمەد ئەوەشی وت" حكومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه مه‌ركه‌زیه‌ت و ویستویانه ده‌سه‌ڵات به‌كاربهێنن دژی كورد به‌ڵام ئێمه به‌رامبه‌ریان ڕاوه‌ستاین و هه‌تا كاتێک پێویست بووه له 2017 حكومه‌تی عێراق هێزی جوڵاندووه به‌رامبه‌ر میلله‌تی كورد له‌وێش ئێمه به‌هه‌موو توانای خۆمان به‌رگریمان له میلله‌ته‌كه‌مان كردووه و لێنهگهڕاوین بێن ئه‌وه بكه‌ن به‌ڵام ئێمه به‌رامبه‌ر دوژمنێكین به‌ڕاستی ئیعتراف به مافی میلله‌ته‌كه‌مان ناكات."
" ده‌بینه هاوبه‌ش له‌و عێراقه‌دا به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا 55 مادده‌ی ده‌ستوریان پێشێل كردووه "
"ئێمه به هه‌موو توانای خۆمان هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین و ڕانه‌وه‌ستاوین له‌سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام ئێمه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به عێراقین، عێراقێک كه عهقڵهتێكی شۆڤێنی وه‌های هه‌یه ده‌یه‌وێت خۆی مه‌ركه‌زی بێت و خۆی حوکمی هەموو كه‌س بكات هه‌ندێكجار ئێمه به (شمال حبیب) ناوده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و عێراقێكی نوێمان دروستكرد له 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها له 2005 ده‌ستورێكی عێراقیمان دانا كه ئێمه ده‌بینه هاوبه‌ش له‌و عێراقه‌دا به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا 55 مادده‌ی ده‌ستوریان پێشێل كردووه ئه‌ویش به‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی هەرێمی هه‌یه له‌ملاو له‌ولا هه‌روه‌ها هه‌ندێک له حیزبه‌كانی شیعه به‌داخه‌وه ڕێنمایی له خه‌ڵكی تر وه‌رده‌گرن و گوێنادهنه ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یانه، ئێمه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین به دیالۆگ به قسه‌ی نه‌رم بیانهێنینه‌وه سه‌ر ئه‌و دهستورە، سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئێمه هاوبه‌ش بین له عێراق و ببینه خاوه‌نی عێراق هه‌روه‌كو ئه‌وان ئه‌وا ده‌بێت گوێمان لێ بگرن و ئه‌و به‌نده ده‌ستوریانه‌ی كه نوسراوه‌ته‌وه هه‌مووی یه‌كه به‌یه‌كه له‌گه‌ڵمان جێبه‌جێ بكه‌ن. "د.محەمەد سدیق کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان وایوت "
" هه‌رئه‌وه‌نده‌مان ده‌وێت له عێراق كه حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی بێت، شارستانی بێت و هێز به‌كارنه‌هێنێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی "
واتە چ ئومێدێکتان لەو عێراقە هەڵچنیووە کە خۆت بەوجۆرە باسی دەکەیت؟ لە وەڵامدا کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان( د.محەمەد سدیق) وتی" ئێمه سەرەڕای له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌تی جێبه‌جێی بكه‌ین هیچی ترمان نییه، ئێمه‌ش هه‌رئه‌وه‌نده‌مان ده‌وێت له عێراق كه حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی بێت، شارستانی بێت و هێز به‌كارنه‌هێنێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی كه دانراون هه‌مووی بۆ خزمه‌تی میلله‌تی خۆمانه له عێراق به‌تایبه‌تی بۆ میلله‌تی كورد ئێمه ئه‌و ماددانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین له مادده‌ی140 له‌لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی وترا هه‌موو شتێكی لێی نوسراوه به‌رنامه‌كه چڕوپڕه ئێمه پابه‌ند ده‌بین به‌وه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین هه‌موومان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تری كوردی باشترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له خزمه‌تكردن."
"پێشبینی ده‌كه‌ین له 30 كورسی زیاتر بهێنین "
د.محەمەد سدیق سەبارەت بە پێشبینی بۆ لیستەکەی خۆیان (لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان) دەڵێت" ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و كورسیانه‌ی هه‌مانه بیهێنینه‌وه و زیادیشی بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی مێژوویه‌كین هه‌رده‌م ئێمه به‌رگریمان له ماف و ئیمتیازاتی میلله‌ته‌كه‌مان كردووه و خۆمان بهداكۆكیكاری ئه‌و مافانه ده‌زانیین و خۆمان به خزمه‌تكاری میلله‌ت ده‌زانیین، هیوادارین میلله‌ت متمانه‌مان پێبكات ده‌نگمان زیاتر پێبده‌ن و كورسیه‌كانمان زیاتر ببێت."
د.محەمەد زیاتر وتی" من پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م زیاتر له‌و كورسیانه‌ی هه‌مانه بهێنین، به ژماره ئێستا 25 كورسیمان هه‌یه 4 كورسی تریش له لایه‌نه‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئێمه هاوپه‌یمانیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه 29 كورسیمان هه‌یه به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ین له 30 كورسی زیاتر بهێنین."
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەزنجیرە وتووێژ لێدوان و بەرنامەی کاندیدی لایەنە کوردییەکانی دیکە بڵاودەکاتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5