ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت" نە حکومەتی عێراقی نە حکومەتی هەرێم هیچ کامیان هاوکاری گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان نەکردووە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەی هەیە تا ئێستا هێلەئاسمانیەکانە کە کۆچبەران دەهێنێتەوە بلیتی فڕۆکەیان بە بێ بەرامبەر بۆ دابینکراوە، ئەگەرنا ئێمە داوامانکردووە هاوکاری ماددی ئەو هاوڵاتیە کۆچبەرانە بکرێت تا بتوانن ژیانی خۆیان جارێکی تر ڕێکبخەنەوە و بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا چونکە زۆربەیان هەرچییان هەبووە پێش ڕۆیشتن فرۆشتوویانە و لەو ڕێگایە دایانناوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوە نەکراوە، دەشڵێت" لەسەرەتادا ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانویست بگەڕێنەوە زۆر زیاتر بوو لەوەی ئێستا هەیە بەڵام کەس نەهات بەدەمیانەوە. "
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەشکرد "پێش مانگێک کە تازە ئەم کێشەیەی کۆچبەران سەری هەڵدابوو ئێمە بەنامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانو حکومەتمان ئاگادارکردەوە و ئامادەیی خۆمان دەربڕی کە تیمێکی خۆمان بنێرینە ئەوێ بۆ لای ئەو کۆچبەرانەی کە خوازیارن ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و عێراق، لەبەرامبەردا حکومەت هاوکار بێت بۆ پێدانی پاسپۆڕتی کاتی(جواز مرور) وە سەبارەت بەوانەشی لەوێ دەمێننەوە داوامان کردووە کە هیچ کەسێک بە زۆر نەگەڕێنرێتەوە. "
" نزیکەی حەوت هەزار پەنابەر لەسەرتاسەری بیلاڕوسیا هەن "
ئاری جەلال دەربارەی ڕێژەی پەنابەران وتی" بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە نزیکەی حەوت هەزار پەنابەر لەسەرتاسەری بیلاڕوسیا هەن کە زۆرترینیان خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانن، لەو ژمارەیەش سێ-چوار هەزار کۆچبەر لەسەر سنورن، لەماوەی ئەمساڵی ڕابردوش نزیکەی پێنج هەزار کۆچبەر توانیوییانە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا لە کەمپەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیادان. "
" لەسەرەتادا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەیانویست بگەڕێنەوە زۆر زیاتر بوون لەو ژمارەیەی ئێستا کە باس دەکرێت "
سەرۆکی دەزگای لوتکە لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەوەشی ڕاگەیاند"لەسەرەتادا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەیانویست بگەڕێنەوە زۆر زیاتر بوون لەو ژمارەیەی ئێستا کە باس دەکرێت بەڵام بەهۆی وەڵام نەدانەوەی حکومەتی عێراقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ، چونکە زۆربەی ئەو کۆچبەرانە پارە و پاسپۆڕت و مۆبایلییان لێسەنرابوو لە ڕێگا، ئێمە وەک یەکەم دەزگا و ڕێکخراو داوای هاوکاری ئەو کۆچبەرانەمان کردووە هەمیشە. "
" نەحکومەتی هەرێم نە حکومەتی عێراق هیچ کامیان هاوکاری کرداری مادییان بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە نەکردووە "
ئاری جەلال جەختی لەوەشکردەوە" تا ئێستا نەحکومەتی هەرێم نە حکومەتی عێراق هیچ کامیان هاوکاری کرداری مادییان بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە نەکردووە، ئەوەی هەیە هێڵە ئاسمانییەکانە کە بلیتی گەڕانەوەیان بێ بەرامبەر پێدراوە، ئێمە وەکو دەزگاکەمان داوامانکردووە کە هاوکاری مادیی ئەو کۆچبەرانە بکرێن جگە لە بلیتی فڕۆکە بۆ گەڕانەوەیان، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی خۆیان دروست بکەنەوە و بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا، چونکە زۆر لەو کۆچبەرانە هەموو ماڵی خۆیان فرۆشتووە لەو ڕێگایە دایانناوە. "
لەسەروبەندی هەواڵی تەرخانکردنی بڕە بودجەیەک بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە کە هەر کۆچبەرێک بڕی 150 دیناری عێراقی پێ بدرێت. "
بەڵام سەرۆکی دەزگای لوتکە دەڵێت" جا شورەیی نیە، کەسێک لە سلێمانیەوە بچێت بۆ هەولێر بڕی 150 دینار خەرج دەکات، ئێستا ئەو بڕە پارەیە چیە بۆ کەسێک کە ڕەنگە ڤیزەکەی لە بازاڕی ڕەشدا کڕیبێتی بە (سێ هەزار بۆ چوار هەزار دۆلار ) (30-40 )وەرەقە جا دەبێت چەندی لەو ڕێگایەش خەرج کردبێت. "
"من نازانم کەسێک لە سلێمانی یا هەولێر کۆچ بکات چ پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە؟ من لەمە تێناگەم!"
دوێنێ د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیابەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو" بە بڕوای ئێمە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، ئەو ناوچانەیە کە پەکەکە یا حەشدی شەعبی لێیە، دەستی ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانی حکومەتی هەرێمی ناگاتێ بۆ ئەوەی کە خەڵکەکەی وەک ئەو خەڵکەی هەرێمی کوردستان ئەوانیش بێ بەری نەبن لەو ئاوەدانی و ئازادییە، بۆیە کۆچ دەکەن، بەڵام ئەوەی لە ناوچە ئازادەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن زیاتر بەپێی بڕیار و (declaration- ڕاگەیاندنی ) ی ئەنجومەنی ئاسایش زیاتر ئارەزومەندانەیە، حەزدەکەن، هۆکارەکەی زیاتر نادیارە، خۆ دەوڵەمەندکردنە یاخود چاولێکەری، یا هۆکاری دەرونیە. ”
بەڵام ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە دەڵێت" هەر ناوچە و هۆکاری خۆی هەیە بۆ کۆچکردن ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ڕوونە لای هەموو کەس و هەموو دنیا نەبونی هەلیکار و بێ کاری و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان، نەبونی موچە و بێ ئاوی و بێ کارەباییە، ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵک کۆچ بکات و بۆ شوێن و ژیانێکی شایستەتر، من نازانم کەسێک لە سلێمانی یا هەولێر کۆچ بکات چ پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە؟ من لەمە تێناگەم!"
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی دەزگای لوتکە بەرپرسیارێتی ژیانی ئەو کۆچبەرانەی خستە ئۆباڵی بیلاڕوسیا و یەکێتی ئەوروپا، لەو ڕووەوە وتی" بەشێوەیەکی سەرەکی بیلا ڕوسیا بە بەرپرسی یەکەم دەزانین کە ئەو ژمارە زۆرە ڤیزەی داوە لەکاتێکدا زانیویەتی بە نایاسایی ئەم کەسانە کۆچ دەکەن بۆ ئەوروپا لە وڵاتەکەیەوە، دووەم هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە بەرپرس دەزانین لە ژیانی و سەلامەتی ئەو کۆچبەرانە. "
جێی باسە دوێنێ پێنج شەممە د.دانەر ئەبوبەکر مستەفا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو" وەکو نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم نیگەرانین و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ چارەسەری کێشەی پەنابەرانی کورد." خوێنەری زیاتری وتەکانی د.دانەر بە