د.محەمەد شوکری: كه‌ تەماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به‌چاو دیاره‌ شوێنه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه‌

Dr. Mohammad Shukri

د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەموتووێژەدا دەڵێت: كه‌ ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به‌چاو دیاره‌ شوێنه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ستی پێنه‌كراوه‌ ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه‌، زەویش هه‌بووه‌ حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه‌ لە سی ساڵی ڕابردوو، ئەمەش وایكردووه‌ كه‌ ڕێڕه‌وی ئاو گیراوه‌.. بەڵام لە کابینەی نۆ هیچ زەویەک دابەش نەکراوە، دەشڵێت ” هیوادارین ئه‌وه‌ ببینین له‌ داهاتوو هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك ڕووبدات به‌رپرسێك به‌ر پرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و دوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كار بكشێنێته‌وه‌، ده‌بێت له‌وانه‌ پرسیار بكرێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان كردووه‌ ، ئینشائه‌ڵا ئه‌م بابه‌تانه‌ ببینین له‌ داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ڕووبدات ”

” هۆکاری لافاوەکەی دارەتوو ”

لەسەرەتای وتووێژەکەدا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، له‌و ڕووداوه‌ سروشتیانه‌ی له‌ كوردستاندا ڕوویداوه‌ له‌ دووجاری ڕابردوودا بابه‌تی لافاو و بابه‌تی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان یه‌كسه‌ر باسده‌كران، باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ دروستكراون بۆ نموونه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌ مه‌رج و مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان نییه‌ یاخود كۆمه‌ڵێك تێبینی هه‌بوو، وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ده‌ر له‌ كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كه‌ی قسه‌ی تۆ له‌وباره‌یه‌وه‌ چی یه‌؟

لە وەڵامدا د.محەمەد شوکری وتی”بێگومان كاره‌ساتی سروشتی له‌ هه‌موو وڵاتانی دنیا ڕووده‌دات كه‌ بارانێكی زۆر باری له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ لافاوی لێ دروست ده‌بێت، له‌ وڵاتانی دنیا ئه‌مساڵ چه‌ندین لافاو هه‌بوون و ده‌رئه‌نجام خه‌ڵكێكیش بوونه‌ته‌ قوربانی، ئه‌وه‌ی هه‌ولێریش یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ بارانێكی زۆر له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بۆته‌ هۆی ئەوەی لافاو دروست ببێت، هۆكاری دووه‌م له‌ ناوچه‌ی داره‌توو و قوشته‌په‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ به‌ڵام خه‌ڵك زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكردووه‌، ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان تێكچوون، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بارانی زۆری به‌و شێوه‌یه‌ نه‌هاتووه‌ بۆیه‌ هه‌ستی پێنه‌كراوه‌ ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه‌، شوێنی ئاوه‌ڕوی سه‌ره‌كی بۆ زریان كه‌ هه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی پڕكراوه‌ته‌وه‌، پاشماوه‌ی خانوو دروستكردن له‌ناو ڕێڕه‌وه‌كان ڕۆكراوه‌، كه‌ ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به‌چاو دیاره‌ شوێنه‌كان پڕكراوه‌ته‌وه‌ واته‌ خۆڵ و خاشاكی تێكراوه‌ و پاشماوه‌ی بیناسازی تێكراوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هیچیان په‌یوه‌ندی به‌ وه‌به‌رهێنان نییه‌ به‌ڵام خه‌ڵك كردویه‌تی ، خه‌ڵك مه‌زره‌عه‌ی و شتی دروستكردووه‌ و ڕێڕه‌وه‌كانی گرتووه‌ له‌هه‌مانكاتیشدا شوێنیش هه‌بووه‌ کە شوێنی ئاوەڕۆ بووە پێشتر حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه‌ وایكردووه‌ كه‌ ڕێڕه‌وی ئاو گیراوه‌، به‌حساب مه‌نهۆل دروستكراون له‌ بن جاده‌كان به‌ڵام بارتاقه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاوه‌ی نه‌گرتووه‌ بۆیه‌ ئاوێكی یه‌كجار زۆر كۆبوویه‌وه‌. ”

” ده‌ستكاری ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان كرابوون وایكرد كه‌ ئاو بچێته‌ ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ”

سەبارەت بە لایەنی کەمتەرخەم لەو پڕۆژانە و لێکۆڵینەوەکان؟ د.محەمەد شوکری وتی” ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێنمایی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ده‌رخستنی واقیعی شوێنه‌كان بۆ ده‌سنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستكاری كراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نه‌ كه‌مته‌رخه‌مانه‌ی كه‌ ڕێگه‌یانداوه‌ ئه‌م كاره‌ بكرێت له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌ زریانه‌كه‌ی ڕابردووداشدا هه‌ندێك له‌ پرۆژه‌كانی ئێمه،‌ له‌وانه‌ گوندی كۆری و زێڕین توشی لافاو بوون و زه‌ره‌رمه‌ندبوون، پرۆژه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌ كه‌ ئێمه‌ ڕێگه‌مان پێداون به‌ڵام ده‌ستكاری ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان كرابوون وایكرد كه‌ ئاو بچێته‌ ناو ئه‌و پڕۆژانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، من ناڵێم ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه‌ له‌ئه‌نجامیشدا هه‌موو ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه‌ی به‌ر پرۆژه‌ی زێڕین سیتی كه‌وتووه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ خۆی به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه‌ و چاكیان بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر گیرفانی خۆی به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتیشدا پێویسته‌ ئه‌م بابه‌ته‌دا له‌بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر بكرێت، پرۆژه‌ داده‌نرێت له‌ شوێنێكی دیاریكراو پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به‌ ئاوه‌ڕۆیه‌ به‌و شتانه‌یه‌ پێویسته‌ دیراسه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن ڕێڕه‌وه‌ سروشتیه‌كان ناكرێت ده‌ستكاری بكرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستكرایش كرد پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد –
Artificial ده‌ستكاری بكرێت بۆ شوێنێكی تر بگوازرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌مان هێزی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی هه‌بێت كه‌ ئێستا هه‌ولێر له‌و قۆناغه‌دایه‌ له‌داهاتوودا ئینشائه‌ڵا ئه‌م بابه‌تانه‌ زۆر به‌ باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و ڕێڕه‌وی ئاوه‌كان چ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بێت یان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد دروست بكرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رفی ئه‌و هه‌موو ئاوه‌ بكرێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی بارانێكی زۆر به‌خوڕ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا دروست ده‌بێت. ”

” له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ زه‌ویه‌ك دابه‌شنه‌كراوه‌ كه‌ خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت به‌ڵكو له‌كابینه‌ی نوێ پێشنیاری ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ یاسا ڕێكبخرێن ”

ئاماژه‌ت به‌وه‌ كرد له‌ وه‌ڵامه‌كاندا بۆنموونه‌ ئه‌وانه‌ی داره‌توو زه‌وی ئاوه‌ڕۆ بووه‌ به‌ڵام دابه‌شكراوه‌، كێ ئه‌مه‌ی دابه‌شكردووه‌ و كێ ده‌توانێت ئه‌م زه‌ویانه‌ دابه‌ش بكات جگە لە لایەنی حکومەت؟

لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان وتی” بێگومان دوو سێ شت هه‌یه،‌ یه‌كه‌م حكومه‌ت دابه‌شی ده‌كات له‌ڕێگه‌یشاره‌وانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دابه‌شی ده‌كات و نه‌خشه‌ی بۆ دروست ده‌كات ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه‌ ئه‌وه‌ن، دووه‌م خه‌ڵك خۆی كه‌ زه‌وی كشتوكاڵی له‌ ده‌ستیدایه‌ و گرێبەستی هه‌یه‌و مه‌زره‌عه‌ی له‌سه‌ر دروستده‌كات، ده‌ستكاریڕێره‌وه‌كانی ئاو ده‌كات ، سێیه‌م خه‌ڵكی ئاسایی زیاده‌ڕه‌ویی دروستكردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی یاسایی واته‌ له‌ سێ لای جیاواز وایكردووه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دروست ببێت بێگومان ده‌بێت هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیجرائات بكرێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی جوتیاره‌ و ده‌ستكاری ڕێڕه‌ی ئاوی كردووه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی كردووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یده‌ستكاری ڕێڕه‌وه‌ی ئاوی كردووه‌ كاریگه‌ری سلبی به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویانه‌ تێك بدرێن و شوێنی ڕێڕه‌وی ئاو بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی تر له‌م شوێنانه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ”

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە وەڵامی ئەو پرسیارە؟ ئایا مه‌به‌ستت ئەوەیە له‌ حكومه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌م زه‌ویانه‌ دابه‌شكراون؟

د. محەمەد خورشید وتی” نه‌خێر، له‌ سێ ساڵی ڕابردوو ئه‌م كابینه‌ هیچ زه‌ویه‌كی دابه‌شنه‌كردووه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌ویدابه‌شكردن نه‌ماوه‌ به‌ڵام له‌ماوه‌كانی پێشوودا له‌ دروستبوونی گه‌ڕه‌كی نوێ ئه‌و زه‌ویانه‌ دابه‌شكراوه‌ و جاروباریش شاره‌وانی خۆی ئه‌و ئیشه‌ی كردووه‌ به‌ڵام من ناڵێم كابینه‌كانی پێشوو خه‌تابارن، به‌ڵام له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هیچ زه‌ویه‌ك دابه‌شنه‌كراوه‌ كه‌ خانووی له‌سه‌ر دروست بكرێت به‌ڵكو له‌كابینه‌ی نوێ پێشنیاری ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ی زیده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ یاسا ڕێكبخرێن هه‌تا ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی زیاده‌ڕویی دروست بوون چاره‌سه‌ر بكرێن. ”

”چارەسەری خێرا بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونەوەی لافاو ”

سەبارەت بەوەی، جگەله‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و لیژنه‌ی پێكهێناوه‌، ئایا چ چاره‌سه‌رێكی خێرا هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ له‌م وه‌رزی زستانه‌دا ئه‌م كێشه‌یه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ؟

لە وەڵامدا د.محەمەد شوکری ڕایگەیاند ” ئێستا هه‌موو تیمه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌موو تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ئاون، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م كاره‌ساته‌ دروست نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت بارانێكی به‌خور جارێكی تر بێته‌وه‌، ئاماده‌كاری ده‌كرێت، ده‌بینرێت هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی ئه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌كائینه‌كانی خۆیان خه‌ریكن ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێت و جارێكی تر ئه‌و ئاوه‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ ناو ماڵه‌كان و توشی كاره‌سات نه‌بینه‌وه‌. ”

”تا ئێستاش ئەو وەبەرهێنەرە لەناو زیندانە ”

سزای ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان چی یه‌ بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێن و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له‌و ڕووه‌وه‌، ئایا ئه‌و هاوڵاتیانه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌؟

وەڵامەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی” وه‌كو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانكه‌ داوای پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین لایه‌نی تر هه‌یه‌ زه‌ویمان پێده‌دات بۆ پڕۆژه‌كانی ئێمه‌ كه‌ وه‌ریده‌گرین پێویسته‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ هیچ كێشه‌ی تێدا نه‌بێت بۆیه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ كه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێت وه‌ڵامه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان زه‌ویمان بۆ خۆمان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ به‌ڵكو لایه‌نی تر هه‌بووه‌ ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ باشی ڕێكبخرێت به‌ڵام له‌ زریانه‌كه‌ی ڕابردووی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ باسكراوه‌ به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌ریش ناچاركراوه‌ ئه‌وه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ زیانه‌كان، زیانی خه‌ڵك و چاكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان وشه‌قامه‌كان و بگرێته‌ ئه‌ستۆ بۆئه‌مه‌ش هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ دواتریش ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ دوای سزای له‌سه‌ر كراوه‌ و زیندان بووه‌ واته‌ ئیستاش به‌رده‌وام زیندانی كراوه‌. ”

چه‌ند وه‌به‌رهێن زیندانی كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌؟

لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وتی ” له‌ هه‌ولێر پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان هه‌بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ چه‌سپاوه‌ كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌ ئه‌ویش ده‌ستگیر كراوه‌ به‌پێی یاسا. ”

واتە ئێستا یه‌ك كه‌س له‌ زینداندا؟

د.محەمەد شوکری وتی ” به‌ڵی یه‌ك كه‌س زیندانه‌ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌كو وه‌به‌رهێنان، من نازانم چه‌ند خه‌ڵكی تر له‌ڕێگه‌ی شاره‌وانیه‌وه‌ یان له‌ ڕێگه‌ی پارێزگاوه‌ ئه‌م ڕێكاره‌ یاسایانه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ هه‌بووه‌ یه‌ك كه‌س بووه‌. ”

”ڕاسته‌ كه‌موكورتی تێدا هه‌بووه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌ڵام ئێستا ڕێكخستنێكی باشتر كراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌ نه‌بێت پرۆژه‌ دروست بكات ئێستا به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرۆژه‌ی پێنادرێت”

پرسیارێکی تری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بوو ” ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گیرێت زۆر كه‌س ده‌ڵێن بێ پلان پرۆژه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ شاره‌كان ئه‌نجامدراون وه‌كو ده‌وترێت هه‌ر مۆڵه‌وه‌ چووه‌ به‌ ئاسماندا و هه‌ر سیتی یه‌و دروست ده‌كرێت به‌ڵام پلانێكی وردی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌ له‌ڕووی كواڵتیه‌وه‌ گوێ نه‌دراوه‌ به‌ مه‌رجه‌كانی وه‌به‌رهێنان؟

لە وەڵامدا د.محەمەد شوکری وتی ”پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ڕاسته‌ له‌ ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی پێده‌درێت به‌ڵام یه‌كه‌م و كۆتای ڕه‌زامه‌ندییه‌كان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت زه‌وی ته‌رخان بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانه‌كان بده‌ن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و شوێن هه‌موو ئه‌وانه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی بدات كه‌ بریتین له‌ شاره‌وانی و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی و ئاوه‌ڕۆو كاره‌با و ژینگه‌یه‌هه‌تا دوایی ئه‌و 24 فه‌رمانگه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئیش ده‌كه‌ن مۆڵه‌تمان پێده‌ده‌ن كه‌ ئێمه‌ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ بده‌ین به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتیشدا وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت پلانی ئه‌م بابه‌ته‌ دابڕێژێت كه‌ چه‌ند یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ بۆ شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو نه‌كراوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه‌ پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون تا ئێستا ئه‌و بازاڕه‌ بازاڕێكی زۆر باش بوو، ڕاسته‌ كه‌موكورتی تێدا هه‌بووه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌ڵام ئێستا ڕێكخستنێكی باشتر كراوه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌ نه‌بێت پرۆژه‌ دروست بكات ئێستا به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرۆژه‌ی پێنادرێت چونكه‌ داوای زه‌ماتی لێده‌كه‌ین هه‌تا وه‌به‌رهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ بتوانێت پرۆژه‌ جێبه‌جێ بكات. ”

” ئه‌و كواڵتیه‌ی ئێستا له‌ كوردستان هه‌یه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو باشتره‌”

د.محەمەد خۆشناو زیاتر وتی ” بابه‌تی كواڵتی ئێستا ئێمه‌ زۆر به‌جددی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت و چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ دروستكراون و لیژنه‌كانی چاودێری زۆر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌وستنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری هه‌تا كواڵتێكی باش بكرێت به‌تایبه‌تی له‌ بینای ستونی چونكه‌ مه‌ترسی لافاوی له‌سه‌ر نییه‌، به‌لام مه‌ترسی كه‌وتن هه‌یه‌ ئینشائه‌ڵا ئه‌مه‌ ڕوونه‌دات، به‌ڵام ئه‌و كواڵتیه‌ی ئێستا له‌ كوردستان هه‌یه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو باشتره‌، به‌رنامه‌كانی ئێمه‌ بۆ ساڵی 2022 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ بتوانیین هه‌رچی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ له‌بواری نیشته‌جێ بوون بده‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ باشترین كواڵتی بێت،درێژترین ماوه‌ی قیست بێت، كه‌مترین بڕی پاره‌ بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو چینه‌كانی خه‌ڵك بتوانێت سوودمه‌ند بێت له‌ پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا. ”

مه‌به‌ستت له‌ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار كێیه‌؟

لە وەڵامدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت” وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌ هه‌موو پڕۆژه‌كانی ئێمه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، ده‌سته‌ی ژینگه‌، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی پلان دانان، هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان بریتی یه‌ له‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارانه‌ی كه‌ ئێمه‌ ڕه‌زامه‌ندیان وه‌رده‌گرین بۆ پێدانی مۆڵه‌تێكی وه‌به‌رهێنان. ”

” به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ گشتییه‌ ته‌نها هی كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه ”

كه‌واته‌ ئه‌مه‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی به‌كۆمه‌ڵه‌؟

لەو ڕووەوە د.محەمەد شوکری دەڵێت ” به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته‌ كه‌ بتوانێت پرۆژه‌یه‌كی ڕێكوپێك كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی بكات، ئێمه‌ خۆمان له‌ به‌رپرسیارێتی نادزینه‌وه‌، ئێمه‌ به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین كه‌ پرۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ گشتییه‌ ته‌نها هی كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه‌ به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌ ، به‌رنامه‌ و پلانی داهاتووش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانرێت باشترین كواڵتی له‌ پرۆژه‌كان بكرێتنه‌ك ته‌نها پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون چونكه‌ 15% پرۆژه‌كان نیشته‌جێ بوونه‌ 85% ی پرۆژه‌كان بریتی یه‌ له‌ پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و پرۆژه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و پرۆژه‌كانی تر هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین كواڵتی له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت ئێستاش ئێمه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی ده‌ره‌كی و ئه‌جنه‌بی و ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكانی ئیماراتی هه‌بووه‌ و باسی كواڵتی ده‌كرا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌وان دێن یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن له‌ هه‌موو بوارێكدا. ”

” هه‌ولێر ناچوێنیین به‌هیچ شارێك و وڵاتێكی دنیا، هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئاستی ئه‌و شارانه‌ی دنیا كه‌ به‌ شاری پێشكه‌وتوو ناسراوه‌”

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێشتر باس دەکرا هەولێر دەکەن بە دوبەی، ئایا ئێستاش سورن لەسەر ئەو بۆچونە..واته‌ هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ دوبه‌ی؟

لە وەڵامدا د.محەمەد شوکری(سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان) وتی ” ئێمه‌ هه‌ولێر ناچوێنیین به‌هیچ شارێك و وڵاتێكی دنیا هه‌ولێر ، سلێمانی ،دهۆك وه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ دروست ده‌كرێت، وه‌ زۆر باشیش سه‌رنجی له‌سه‌ر ده‌درێت به‌دڵنیایی پرۆژه‌ی زۆر گه‌وره‌ و ستراتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ داهاتوودا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكو هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئاستی ئه‌و شارانه‌ی دنیا كه‌ به‌ شاری پێشكه‌وتوو ناسراوه‌ ماده‌م كه‌موكورتی هه‌بووه‌ ، ئه‌م ڕووداوانه‌ ڕووده‌ده‌ن مرۆڤ ده‌ستی تێدا نییه‌ كاره‌ساتی سروشتیه،‌ به‌ڵام دان به‌وه‌شدا ده‌نێن كه‌موكورتی هه‌بووه‌. ”

” هیوادارین ئه‌وه‌ ببینین له‌ داهاتوو هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك ڕووبدات به‌رپرسێك به‌ر پرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و داوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كار بكشێنێته‌وه‌، ده‌بێت له‌وانه‌ پرسیار بكرێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان كردووه‌ ”

لە کۆتا بەشی گفتوگۆکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی هیچ به‌رپرسێك به‌گشتی نابینرێت له‌ هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك دوای لێبوردنێك ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوەکان و وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ؟

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان (د.محەمەد شوکری) وتی”هیوادارین ئه‌وه‌ ببینین له‌ داهاتوو هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك ڕووبدات به‌رپرسێك به‌ر پرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و دوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كار بكشێنێته‌وه‌

پرسیار: ئه‌مه‌ بۆ تا ئێستا نه‌كراوه‌؟

”ده‌بێت له‌وانه‌ پرسیار بكرێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان كردووه‌ ، ئینشائه‌ڵا ئه‌م بابه‌تانه‌ ببینین له‌ داهاتوودا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ڕووبدات . ” د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان وایوت”

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتووێژەکە د.محەمەد شوکری Dec 20-021