د.رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەڕێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت” ئامادەکاریمان کردووە لە حاڵەتی گەیشتنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بۆ هەرێم(ئۆمیکرۆن)، لەگەڵ ئەوەشدا خۆشبەختانە تا ئێستا بونی نیە وتا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، دەشڵێت” پێدانی دۆزی سێیەم بۆ بەرز کردنەوەی بەرگری لەشی مرۆڤەکانە، هیوادارین تاڕادەیەکی باش نەک %100 بەرگری دروست ببێت دوای لێدانی دۆزی سێیەم دژی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا(ئۆمیکرۆن).”
” ئامادەکاریمان کردووە لە حاڵەتی گەیشتنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بۆ هەرێم ”
لەسەرەتای قسەکانیدا د.ڕەهێڵ فەرەیدون دەربارەی ڕەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان وتی” خۆشبەختانە ئێمە لە کۆتا کات و هەفتەکانی تێپەڕاندنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناداین، هەرچەندە ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا هەیە، بەڵام زۆر کەمە، هەروەها ئامادەکاریمان کردووە لە حاڵەتی گەیشتنی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بۆ هەرێم(ئۆمیکرۆن) بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا بونی نیە وتا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، هەم وەک هەرێمی کوردستان هەم وەک بەغداد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە ژێر چەتری (WHO ) ڕووبەڕووی کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکانی بوین، وەک ڕێکارێکی ڕوبەڕوبونەوەش بڕیارمان دا بەوەی وەرگرتنی ڤاکسین خێراتر بکرێت، ئێستا سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت پێویستە ڤاکسین وەربگرن، هەروەها بەغداد ڕەزامەندی نواند بە وەرگرتنی دۆزی سێیەمی ڤاکسین بۆ ئەوەی بتوانرێت بەرامبەر ئەم جۆرە نوێیە بەرگری دروست بکەن، تێیدا ئەو کەسانەی کارمەندن لە سێکتەری تەندروستی و ئەوانەی تەمەنیان سەرو شەست ساڵە، یان نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە، یاخود ئەوانەی دوای وەرگرتنی هەردوو دۆزەکە بەرگری لەشیان دابەزیووە پێویستە لە دوای شەش مانگ دۆزی سێیەم وەربگرن، ئەمانە کۆمەڵێک ڕێکارن کە وەک ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا گرتومانەتەبەر، چونکە وەک ڕاپۆرتە تەندروستییەکان و WHOباسی دەکەن کۆمەڵێک بازدان و گۆڕانکاری لەمجۆرە نوێیەدا ڕوویداوە کە گومانی نەزانراوی لێدەکرێت تا ئێستا. ”
” هیوادارین کە تاڕادەیەکی باش نەک %100 بەرگری دروست ببێت دوای لێدانی دۆزی سێیەم دژی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا ”
سەبارەت بەوەی ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنا تا چەند بەرگری دروست دەکەن بە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لە وەڵامدا د.ڕەهێڵ فەرەیدون وتی” وەک دەزانرێت سەرچاوەی زانستی وە WHO باس لەوە دەکەن تا ئێستا گومانی تێدا هەیە، هەندێک بۆچون دەڵێن ڤاکسینەکان کاریگەرن دژی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا، هەندێک بۆچونی تریش هەن دەڵێن کاریگەری دروست ناکات، هەر بۆیە هاوشێوەی وڵاتانی تر ئێمە دەستمان بە دۆزی سێیەم کردووە چونکە گومانێک هەیە کە هەردوو دۆزەکەی ڤاکسینەکان نەتوانن بەرگری دژی ئەم جۆرە نوێیە بکات، بۆیە پێدانی دۆزی سێیەم بۆ بەرز کردنەوەی بەرگری لەشی مرۆڤەکانە، کە هیوادارین کە تاڕادەیەکی باش نەک %100 بەرگری دروست ببێت دوای لێدانی دۆزی سێیەم دژی ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا(ئۆمیکرۆن).”
” ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان ”
دەربارەی ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان، د. ڕەهێڵ وتی” ڕێژهی وهرگرتنی ڤاكسین له ههرێمی كوردستان ئێمه پێشووتر لهسهرئاستی عێراقدا ئیشمان بهو هێڵه-
Lineدهكرد كه ڕێكخراوی WHO ئاماژهی بهوهدا پێویسته ههتا كۆتایی ساڵی 2021دا ڕێژهی لانی كهم 21% ی هاوڵاتیانی (Target group)كه ههتا ههژده ساڵ بهڵام ئێستا لهو بهرنامانهی كه گۆڕانكاریان بهسهردا هاتووه تێی پهڕاندو بوویه (Target population )ههموو تهمهن ئهژمار بكرێت، ئێمه وا نزیك دهبینهوه له دۆزی یهكهم كه خۆشبهختانه توانیومانه له 15%تا ئێستا هاوڵاتیان تێپهڕێنیین بهڵام وهكو دهبڵ دۆز كه دهڵێم(Target population) وهكو (Target group) یش ئێمه نزیك بووینهتهوه، بهڵام دۆزی دووهم كهمتره ڕێژهكهی ئێستا ئێمه له كۆتا ڕۆژهكانی ساڵی 2021 داین، بهڵام ئهمه دوو ههفتهیه زۆر بهخێرایی ئهو دۆزانه لێدهدرێن لهناو هاوڵاتیاندا بهردهوام لهو ڕێكاره نوێیانه كه حكومهتی ههرێم گرتویهتیهبهر، بۆیه ئێمه چاوهڕوان دهكهین ههرچۆنێك بێت 20% به دهبڵ دۆز تێپهڕێنین و ئێستا ئێمه خهریكی Treble doseین، بهردهوامیشین، بهڵام سهرهتا هاوڵاتیان زۆر بهگوڕ نهبوون و نهیاندهویست كه ئهم ڤاكسینە لهخۆیان بدهن، بهڵام بهههرحاڵ خهریكین لهسهر ئهو بهرنامه و ڕێكارانه بهردهوام دهبین.”
سەبارەت بەو کەسانەی کە دۆزی سێیەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، د.ڕەهێڵ فەرەیدون وتی ” تازە دەستمان پێکردووە لە هەرێمی کوردستان، چونکە هەرخۆی بەغداد دوو هەفتەیە ڕەزامەندی لەسەر دۆزی سێیەم دەربڕیووە، بۆیە لە ئێستادا ئامارێکمان لە بەردەست نیە بەهۆی ئەوەی تازە دەستمان پێکردووە. ”
”ئایا وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێتە مەرج بۆ بازاڕ و چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان لە هەرێم؟ ”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە مەرج کە وەرگرتنی ڤاکسین بکرێتە مەرج بۆ سەردانی مۆڵ و چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان هاوشێوەی وڵاتانی تری دنیا؟ بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەوبارەیەوە، ڕایگەیاند ” ئێمە نەگەیشتوینەتە ئەو قۆناغە جارێ هەنگاو بەهەنگاوە، لە هەندێک وڵات لە مۆڵ و ڕیستۆرانت و فەرمانگە حکومیەکان پەیڕەو دەکرێت بەڵام ئێمە هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو قۆنئخە لە ئێستادا دوای ئێوەی کارتی ڤاکسین و گەشتیاریمان کردۆتە مەرج، لە چەند ڕۆژی ڕابرودوش لەگەڵ بریکاری وەزیری تەندروستی ئێران کۆبونەوەیەکمان لە ڕێگای ئۆنلاینەوە ئەنجامدا تا بتوانین سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران زیاتر کۆنترۆڵ بکرێت لە ڕێگای پێدانی ڤاکسین و هاتوچۆی هاوڵاتیان، بەڵام تا ئێستا وەک مارکێت و شوێنە گشتیەکان نەمانکردۆتە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین کەسەردانیان بکرێت، بەڵام لە قۆناغی یەکەم فەمانبەران ئیلزام دەکرێن و لە قۆناغی دووەمیش هەنگاوی تر ئەگەر پێویست بکات بە پێی کاتەکە دەگرینەبەر. ”
” داوامان کردووە ئەگەر فەرمانبەران پابەند نەبن بە وەرگرتنی ڤاکسین، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر ”
دەربارەی سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی کە ڤاکسین وەرناگرن، یا وەرگرتنی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ پێدانی موچە بە فەرمانبەر؟
د.ڕەهێڵ ڕونیکردەوە ” ئێمە داوامان کردووە ئەگەر فەرمانبەران و هاوڵاتیان پابەند نەبن کە لە کۆتایدا وەرنەگرتنی ڤاکسین خۆیان و ماڵ و منداڵ و دەوروبەریان زیانمەند دەبن هۆکارێکە لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدان بەداخەوە، فەرمانەکە بەوە دەرچووە کە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر، ئیتر ڕێکارە یاساییەکە ڕاوەستان و هەڵپەساردنی موچەکانیانە یا هەندێک ڕێکاری یاسایی ترە، بەڕاستی ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی ناتوانین ئەو ڕێکارە دیاری بکەین بەڵکو ئەوە ئەنجومەنی وەزیرانە وە فەرمانەکەش بەوشێوازە دەرچووە کە دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی پابەند نابن بەو ڕێکارەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە. ”
” لە دوای سەری ساڵی نوێ بەرنامەمان هەیە دەست بکەین بە پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ ”
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم (د.ڕەهێڵ فەرەیدون)لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەوەشی وت ” لە دوای سەری ساڵی نوێ بەرنامەمان هەیە دەست بکەین بە پێدانی ڤاکسین بە کەسانی خوار تەمەن هەژدە ساڵ. ”