د.فازڵ نەبی: ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو، حکومەتی عێراق 200 ملیاره‌كه‌ی هەرێمی بڕی

پڕۆفیسۆر د.فازڵ نه‌بی

پڕۆفیسۆر د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عیراقی فیدراڵ کەهاوکات پڕۆفیسۆرە و هەڵگری بڕوانامەی ئابورییە لەزانستی ئابوری بەشی ژمێریاری، دەڵێت“ ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو هەتا ئێستا، دەشڵێت“ ئێستا ته‌واو بەغداد 200 ملیارەکەیان ڕاگرتووه‌ به‌داخه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، جابۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جووڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات، بەڵام نابێت وەفدی جارەکانی تر بچنەوە بەغداد چونکە ئەگەر هەمان وەفدی پێشوو بچنەوە بەغداد ئەوا ئه‌وه‌ ڕووده‌دات كه‌ ئێستا ڕوویداوه‌ كه‌ 200 ملیاره‌كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت. “

“بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش لێی تێك نه‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت“

لەسەرەتای وتووێژەکەدا، د.فازڵ نەبی دەربارەی دوو سەد ملیارەکەی کە بەغذاد بۆ هەرێمی دەنارد وتی “ ئه‌و 200 ملیاره‌ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش لێی تێك نه‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت پێشینەکە( دوو سەد ملیارەکە)‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێك ئینجا دواتر ته‌سویه‌ی سلفه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ له‌ڕووی ژمێریارییه‌وه‌ وایه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام واته‌ له‌و ماوه‌یه‌دا من زۆریش قسه‌مكرد كه‌ پێویست ده‌كات بگه‌نه‌ ده‌رئه‌نجامێك چونكه‌ ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ ده‌كرێت ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ نه‌گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێستا حكومه‌تی عێراق پێشینه‌كه‌ی بڕی ، ئه‌وه‌ مانگی دوانزه‌یه‌ و حكومه‌تی عێراق حساباتی خیتامی خۆی له‌ 25 ی مانگ داده‌خات. “

“بەغداد دوو بیانووی بە حکومەتی هەرێم گرتووە“

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی زیاتر ڕونیکردەوە“ بەغذاد بۆ نەناردنی دوو سەد ملیارەکەدوو بیانویان به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتووە، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌نجام ناتوانیین له‌وه‌ زیاتر پێشینه‌ بده‌ین، دووه‌میان ده‌ڵێن( ئێمه‌ سه‌رقاڵی ته‌سویه‌كردنی حاساباتی خۆمانیین و حاساباتی خۆمان ده‌داخه‌ین، ئه‌وه‌ی دووه‌میان وانیه‌ من ده‌ ساڵ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی بووم له‌ به‌غداد، ئێمه‌ له‌ 25 ی 12 حساباتمان داده‌خست واته‌ هێشتا چه‌ند ڕۆژێك ماوه‌ بۆ داخستنی حسابات. “

“ داوام له‌ حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌زووترین كات بگه‌نه‌ بارودۆخی خۆیان “

“من دوو هه‌فته‌ش پێش ئێستا داوام له‌ حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌زووترین كات بگه‌نه‌ بارودۆخی خۆیان چونكه‌ له‌ 25 ی مانگ عێراق حسابات داده‌خات ئه‌و كاته‌ هیچیان بۆ سه‌رف ناكه‌ن ئه‌وان له‌ 2021 ته‌نها له‌ چوار مانگیان 200 ملیاریان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌ هی ئه‌و دوو مانگه‌ی نه‌ناردووه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ زووترین كات وه‌فدێك بنێرێته‌ به‌غداد، یان په‌یوه‌ندی زۆر چڕوپڕ بكه‌ن ته‌نها چوار ڕۆژیان له‌به‌رده‌م ماوه‌ ئه‌گه‌رنا دواتر عێراق حساباتی خۆی داده‌خات ناتوانن ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكه‌ن، به‌ڵام له‌ڕووه‌ یاساییه‌كه‌ی مادا‌م بودجه‌ 2022 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی نه‌كردووه‌ و ئێمه‌ ئێستا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانمان نییه‌ له‌ عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاته‌كه‌ی ته‌واو بووه‌. “د.فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وایوت“

“پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌فدێكی پرۆفیشناڵ بنێرنه‌ به‌غداد، چونکە ئێمه‌ كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ خه‌ڵكێك ده‌نێرین خه‌ڵكێكی پسپۆڕ نیین“

د. فازڵ نەبی دەشڵێت“ له‌ڕووی یاسایی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان وه‌فدێكی زانستی بنێرێته‌ به‌غداد بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر مادده‌ی 11 ی 2021 بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك بۆئه‌وه‌ی گەرەنتی به‌رده‌وامی ئینجا 200 ملیاره‌ یان تۆزێك كه‌متره‌ تۆزێك زیاتره‌ ئه‌وه‌ بابه‌تێكی تره،‌ به‌ڵام پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌فدێكی زانا، چونکە ئێمه‌ كێشه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ كاتێك كه‌ خه‌ڵكێك ده‌نێرین خه‌ڵكێكی پسپۆڕ نیین نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر بكه‌ن پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ وه‌فدێكی پرۆفیشناڵ بنێرنه‌ به‌غداد بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مادده‌ی 11 ی له‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ڕێكبه‌كه‌ون هه‌تا زه‌مانی به‌رده‌وامی ئه‌و پاره‌یه‌ بكه‌ن مانگانه‌ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2021 له‌عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت. “

د.فازڵ نەبی زیاتر وتی“ به‌داخه‌وه‌ ئێستا ته‌گه‌ره‌ی تێكه‌وتووه‌ مانگی 11 و 12 بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ نه‌گه‌نه‌ خۆیان، ئیشكالیان بۆ دروست ده‌بێت ڕاسته‌ وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ چونكه‌ نه‌ بریكاری وه‌زیری دارایی نه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاری هه‌ردووكیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نامێنێت كه‌ هیچ پاره‌یه‌ك سه‌رف بكه‌ن نه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو عێراقیش له‌ 25ی مانگ به‌دواوه‌ به‌ڵام وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ كه‌ له‌ 25ی مانگ هه‌تا 30 بتوانێت پاره‌ سه‌رف بكات بۆیه‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌له‌ بقۆزنه‌وه‌، كه‌ وه‌فدێكی پرۆفیشناڵ بنێرنه‌ به‌غداد بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه‌ وه‌زیری دارایی نه‌فه‌سی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌مجاره‌وه‌ ئه‌وه‌ دژی ناردنی ئه‌و 200 ملیاره‌ بووه‌. “

“حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات“

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا‌ ئه‌گه‌ر (وەک خۆت دەڵێی) هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وه‌فده‌ پرۆفیشناڵه‌ نه‌نێرێت، ئایا هاتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت ؟

لە وەڵامدا د.فازڵ نەبی وتی“ ئێستا ته‌واو 200 ملیارەکەیان ڕاگرتووه‌ به‌داخه‌وه‌ ڕاوه‌وستاوه‌، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا وه‌ستاوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا مووچه‌ی مانگی 11 ی به‌ته‌واوه‌تی نه‌داوه‌ جابۆیه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جووڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بكات. “

“ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو“


پرسیار، واته‌ ئه‌مه‌ كۆتا مانگ بوو؟

وەڵامەکەی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق وتی“ به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئه‌م ساته‌ وایه‌ كه‌ كۆتا مانگ بێت به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ نه‌خێر. “

“ئه‌وان 200 ملیاره‌كه‌یان بڕی ئێمه‌ هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ستدا نییه‌ هه‌تا بچین شه‌ڕی به‌غدادی پێ بكه‌ین “

د.فازڵ نەبی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە (به‌ڵام عێراق زیاتر مامه‌ڵه‌ به‌ واقیع ده‌كات نه‌ك یاسا)؟
لەو ڕووەوە د.فازڵ نەبی وتی“ ئه‌مه‌ دوو شته‌ ده‌بێت لێكیان جیا بكه‌ینه‌وه‌ ، 200 ملیاره‌كه‌ واقیعێك بوو پێشینه‌یه‌ك بوو ده‌هات، ئه‌وان 200 ملیاره‌كه‌یان بڕی ئێمه‌ هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ستدا نییه‌ هه‌تا بچین شه‌ڕی به‌غدادی پێ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ یه‌ك خاڵی یاساییمان له‌ده‌ستدایه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ی2021-ە هه‌تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی 2022 په‌سه‌ند ده‌كرێت له‌وانه‌یه‌ به‌ چوار بۆ پێنج مانگی تریش په‌سه‌ند نه‌كرد، جارێ حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌ و په‌رله‌مانی نوێ دانه‌نراوه‌ بۆیه‌ ئیشه‌كه‌ دوورودرێژ ده‌بێت لانی كه‌م بڕۆینه‌ به‌غداد و له‌سه‌ر یاسای 2021 گفتوگۆی خۆمان بكه‌ین و ئه‌و مافه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ به‌گوێره‌ی یاسای 2021 ئه‌و مافه‌ وه‌ربگرین، به‌ڵام 200 ملیاره‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتووه‌ وه‌كو پێشینه‌ش بووه‌ بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ هیچ شتێكی یاساییمان له‌ده‌ست نییه‌ كه‌ به‌رگری لێ بكه‌ین. “

“ئەگەر هەمان وەفدی پێشوو بچنەوە بەغداد ئەوە ئه‌وه‌ ڕووده‌دات كه‌ ئێستا ڕوویداوه‌ كه‌ 200 ملیاره‌كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت “


سەبارەت بەوەی ، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌فده‌ پڕۆفیشناڵه‌ نه‌چوون (وەک خۆت دەڵێی) و هه‌ر هه‌مان وه‌فدی جاری پێشوو چوون بۆ بەغداد چی ڕووده‌دات؟

لە وەڵامدا د.فازڵ نەبی وتی“ به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕووده‌دات كه‌ ئێستا ڕوویداوه‌ كه‌ 200 ملیاره‌كه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت. “

“من له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر براده‌ر نیم و منیش نانێرنه‌ به‌غداد“

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە د. فازڵ نەبی پرسی ئەگەر تۆ بکەنە سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغداد لەسەر بابەتی بەشە بودجەی هەرێم، چی ده‌كه‌یت له‌ به‌غداد بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌م كێشه‌یه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌رده‌وام دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ سەبارەت بە بودجە و موچە؟

لە وەڵامدا د.فازڵ نەبی ڕایگەیاند“ من له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر براده‌ر نیم و منیش نانێرنه‌ به‌غداد. “

“ بۆ ساڵی داهاتوو بارودۆخی ئابوری‌ باش نابێت“


كه‌واته‌ دۆخی مووچه‌خۆران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ساڵی نوێ چۆن ده‌بێت؟

وەڵامەکەی د.فازڵ نەبی بەمجۆرە بوو“ به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه‌ من هه‌مه‌ و ئه‌و پێشبینیانه‌ی من ده‌یكه‌م، چونكه‌ من پێشبینیه‌كانم له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ده‌كه‌م وه‌كو خه‌ڵكێك نیم له‌خۆمه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م لەبەرئەوەی پێش ئه‌وه‌ی خۆم بریكاری وه‌زاره‌ت بم مامۆستای زانكۆ بووم و ئێستاش مامۆستای زانكۆم بۆیه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه‌ من هه‌مه‌ و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌ من ده‌یكه‌م بارودۆخه‌كه‌ باش نابێت بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت خه‌م له‌خۆی بخوات و ده‌بێت مشوری ئه‌و خه‌ڵكه‌ ڕه‌شو ڕووته‌ی خۆی بخوات. “

دواپرسیار بۆ به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌مه‌ نه‌خورا مووچه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌چه‌ند؟
لە وەڵامدا د.فازڵ نەبی وتی“ ئه‌وه‌ نازانم ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت ئه‌وان ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌. “

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ د.فازڵ نەبی Dec 22-021