ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق، ده‌ڵێت لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان ته‌رخانكردنى كورسى كۆتایی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى بۆ كاكه‌ییه‌كانى كه‌ركوك و موسڵ ڕه‌تكردۆته‌وه.
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، مه‌ریوان نادیار كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانى عێراق، ده‌ڵێت"ته‌رخانكردنى كورسى كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كانى كه‌ركوك و موسڵ له نێو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا هه‌بوو كه كۆمیسیۆن داویه‌تى به‌لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌م بڕگه‌یه به لیژنه‌ى یاساییدا تێنه‌په‌ڕى."
به‌پێى وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق، ته‌رخانكردنى كورسى بۆ كاكه‌ییه‌كان هێڵراوه‌ته‌وه بۆ دانوستانى نێوان كوتله سیاسیه‌كان، وتى"پرۆژه یاساكه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، دانوستانى نێوان كوتله‌كان ده‌زانێت ئه‌و بڕگه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م داخل ده‌كرێته‌وه یاخود نا."
سه‌باره‌ت به واده‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، مه‌ریوان نادر ده‌ڵێت"له پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردندا كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، ده‌ڵێت واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دیارى ده‌كرێت به‌پشت به‌ستن به‌پێشنیارى كۆمیسیۆن و به‌ڕه‌مه‌زاندى په‌رله‌مانى عێراق، 60 ڕۆژ پێش به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنیش له ڕاگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێته‌وه."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق كه ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى یه، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات ته‌نها پارتى دیمو‌كراتى كوردستان داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى له‌كه‌ركوك كردووه، به‌ڵام داواكه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساییه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، گوتى،"كه‌ركوك جیا ناكرێته‌وه له باقى پارێزگاكانى تر له به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردندا، حاڵى كه‌ركوك حاڵى پارێزگاكانى تر‌ى عێراقه."
مه‌ریوان نادر، ڕوونیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتى گرفتیان نیه گه‌ر هه‌ڵبژاردن به پێى یاسا له‌هه‌موو پارێزگاكانى تر عێراق دوابخرێ، له‌كه‌ركوكیش دوابخرێ، وتى"به‌ڵام ڕ‌ازى نه‌بووین كه‌ركوك جیا بكرێته‌وه له پارێزگاكانى تر."
بڕیاره كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كوتله‌كان بۆچوونى جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و دواخستنى هه‌یه.
Your browser doesn’t support HTML5