داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشەکانی ڕۆژئاوای ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت

لەڕێی دەزگا هەواڵیەکەیانەوە، ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەسەر هێرشەکانی سەر جەلالئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی داعش ڕایگەیاند " لە کۆمەڵێک تەقینەوەدا، زیاتر لە 35 چەکداری تاڵیبان کوژراون یاخود برینداربوون." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ تەقینەوەکانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممە لە جەلالئاباد.

تاوەکو ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێکی لەسەر ژمارەی کوژراوان بڵاونەکردۆتەوە.

ڕۆژی شەممە سەرچاوەکان بە ڕۆیتەرزیان وت بەهۆی کۆمەڵێک تەقینەوەوە لە جەلالئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار لانی کەم سێ کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو زانیارییەکانیان لە نەخۆشخانەکان و شایەتحاڵەکانەوە وەرگرتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز