قه‌یرانی سوریا هه‌روا به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێستا زیاتر له هه‌موو کاتێکی تر له گه‌ڵ ناوی سوریا پێش وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ناوی داعێش دێته بیر و یادی خه‌ڵکه‌وه. مه‌ترسی داعێش به گشتی بوه‌ته هۆی گۆڕانی هاوسه‌نگی هێزه‌کان له ناوچه‌که‌دا و ده‌رفه‌تێکی زیاتریشی داوه‌ته به‌شار ئه‌سه‌د و رژیمی به‌عس له شه‌ری ناوخوی سوریادا.
له نویترین هه‌واڵدا، ئۆباما ده‌ڵێت تورکیا ده‌بێت سنووری خۆی له گه‌ڵ سوریا دابخات تا ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و ناردنی پاره بو داعێش و ڕۆیشتنی چه‌کداران بۆ په‌یوه‌ست بوون به داعش ببه‌سرێت. ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا تورکیا ئاماده‌یه سنووره‌کانی خۆی له سهرداعێش دابخات و ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ئه‌و کاره بکات ئایا کۆمه‌ڵگای جیهانی و پێش هه‌مووان ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه تورکیا ناچار به داخستنی سنووره‌کانی له گه‌ڵ داعێش بکه‌ن؟
له لایه‌کی تره‌وه، له هه‌مان کاتدا که ئه‌مه‌ریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت زیاتر له 200 هێزی تایبه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌چنه عێڕاق و له هه‌ولێر جێگیر ده‌بن و کاریشیان هێرش کردنه سه‌ر داعێش و ڕزگار کردنی دیله‌کان و ده‌ست به سه‌ر کردنی ڕێبه‌رانی داعش ده‌بێت، هێزێکی شێعه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌وان ئاماده‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بخه‌نه به‌ر ئامانج و ئه‌و کاره‌ش ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا ئه‌مه نابێته هۆی نائارامی له هه‌ریمی کوردستان؟
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه دا، ئه‌م پرسیارانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور ئاوات عه‌لیار، لێکۆڵه‌ری سیاسی، و کامل بۆکانی، ڕۆژنامه‌وان، تاو تۆ کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5