شه‌وى پینجشه‌ممه چه‌كدارانی داعش به پینج ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و شه‌ش خوكوژه‌وه خۆیان گه‌یاندووەته ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسی قه‌زای مه‌خمور و ته‌قاندووەته‌وه و كه به‌و هۆیه‌وه ژمارەیەک پیشمه‌رگه و پۆلیس گیانیان له ده‌ستدا و برینداربوونه، له‌باره‌ی چونیه‌تی رووداوه‌كه و ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی پیشمه‌رگه و پۆلیس ، ره‌شاد گه‌لاڵی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له مه‌خمور بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتی : له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و پۆليس زیاتر له "11 شه‌هید و 20 بریندار هه‌ن."
لای خویه‌وه نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گوتی
پینج ئۆتۆمبیلی بۆمریژكراو به شه‌ش خوكوژه‌وه هاتبوون و خویان ته‌قاندووته‌وه تییدا 3 پۆلیس گیانی له ده‌ستداوه و تا ئیستا روون نیه كه‌وا چه‌ند پیشمه‌رگه گیانی له ده‌ستداوه.
لە بەیاننامەیەکدا كه لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان بلاوكراوه‌ته‌وه بەرپرسیارێتى تەقینەوەکانى مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری له ئەستۆ گرتووه و ناوى ئەو کەسانەشی بڵاوکردەوە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە یەکێک له‌و خوكوژانه کوردە.
له باره‌ی چونیه‌تی گه‌یشتنی داعش به پیشمه‌رگه و پۆلیس به‌و ئۆتۆمبیل و خوكوژانهوه ، لیپرسراوی مه‌لبه‌ندی یه‌كیتی له مه‌خمور گوتی زیاتر له 50 گوند ماون له‌و ناوچه‌یه هیشتا ئازاد نه‌كراون و هه‌روه‌ها ریژه‌ی كه‌می پیشمه‌رگه‌ش له‌و ناوچه‌یه هۆكارن بۆ دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش چونكه نیوان سه‌نگه‌ره‌كانی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه 2 كیلۆ مه‌تره.
سوپاى عێراق ماوەیەکه لە میحوەرى مەخمور هێرشەکانی دژ بە چەکدارانى داعش چركردووتهوه و وەک قوناغى یەکەمى هێرشی کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ چه‌ند گوندیكیى له‌و ناوچه‌یه له ده‌ست داعش ئازاد كردووه .
Your browser doesn’t support HTML5