هێڤیدار ئەحمەد: فەرماندەکانی سوپای عێراق بە ئێمەیان گووت، زانیمان چۆن داخڵی موسڵ بین، بەڵام نازانین چۆن لێی دەرچین

داعش تەنها مەترسییەکی ناوچەیی و هەنوکەیی نییە، بەڵکو بەپێی لێکۆڵینەوەو وربونەوەی شارەزایان داعش سەرباری ئەوەی مەترسییەکی ناوچەیی و جیهانییە هاوکات کۆمەڵێک قەیران و ناکۆکی زیاتری لە ناوچەکە و جیهاندا دروستکردووە، هەر لە پەلکێشکردنی ستراتیژە ترسناک و گەورەکانی وڵاتانی ناوچەکەو وڵاتانی زلهێزی جیهانەوە، تا دەگاتە ناکۆکی مەزهەبی و ئاینی و ئیتنی و شارستانیش.

جەنگی جیهانی موسڵ دژی داعش و بەڕەنگاربونەوە و رزگارکردنی چەندین ناوچە لەلایەن هێزی پێشمەرگەو هێزەکانی عێراقەوە جێی بایەخ و وتووێژن، بەڵام ئایا شەڕێکی گەورەی ترسناک بەڕێوە نیە لەناو موسڵدا، ئەمانەو چەندین پرسیاری دیکە لەڕێی وتووێژێکی ئاسۆ جەبارەوە لەگەڵ رۆژنامەوانی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ لەکەناڵی رووداو بەڕێز هێڤیدار ئەحمەد سازکردووە.

هێڤیدار ئەحمەد دەڵێت "لەبەرئەوەی موسڵ گەورەیەو 800 هەزار لەدانیشتوانی موسڵ لەبەری چەپی موسڵن، قورسایی شەڕەکەش لەو بەرەیەوەیە".

دەشڵێت "بەپێی ئەو زانیاریانەی وکە فەرماندە سەربازییەکان بۆ ئێمەیان باسکرد، هێزی داعش زۆرتر لەبەری راستی موسڵن".

هاوکات "ئێستا شەڕ لەناو موسڵدایە، شەڕی ناو موسڵ ئاسان نیە، ئەم شەڕە چەکداری خۆی دەوێت".

سەبارەت بە ئایندەی ئەو شەڕە دەڵێت "شەڕی موسڵ شەڕێکی درێژخایەن دەبێت، چونکە موسڵ خەڵکی تیادایە".

دەشڵێت "فەرماندەکانی سوپای عێراق بە ئێمەیان گووت، زانیمان چۆن داغڵی موسڵ بین، بەڵام نازانین چۆن لێی دەرچین".

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ هێڤیدار ئەحمەد