مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانییان بنکەیەکی ئیسڕائیلی دەکەنە ئامانج

ڕۆژی دووشەممە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە لایەنگری ئێرانە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گروپەکە لە عێراق بنکەی سەربازیی چاودێری گۆلانی ئیسڕائیلییان کردووەتە ئامانج لە " ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینییەکان."

ڕۆژی یەکشەممە گروپەکە وتی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردووەتە سەر ئامانجێک لە دۆڵی ئوردنی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسڕائیل.

گروپە چەکدارییە شیعەکانی وەکو گروپەکانی لایەنگری ئێران، بەڵێنییانداوە هێرش ئەنجام بدەن وەکو دەربڕینی هاوسۆزییەک بۆ فەلەستینییەکانی غەززە، ئەوەش دوای ئەوەی چەکدارانی حەماس لە 7 ی مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززەدا.

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەڵێنیداوە هێرشەکانی زیاتر بکات.

لە بەیاننامەی جیادا سوپای ئیسڕائیل وتی بەرپەرچدەرەوەکانی هەڵدراون بۆ بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە عێراقەوە هەڵدراوە و زانراوە کە لە سوریاوە هاتووەتە ناو ئیسڕائیلەوە.

هەروەها هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

گروپەکەی لایەنگری ئێران وتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لە شوێنێکییان داوە لە دۆڵی ئوردن لە " ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینییەکان "، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادییان کردووە دوای ئەوەی هەزاران ئامێری پەیجەر و بێتەلی ئەندامانی حزبوڵای لوبنان تەقینەوە، هێرشەکەش خراوەتە پاڵ ئیسڕائیل

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز