لەشکری ئیسرائیل دەڵێت هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی لەشکری سوریا لە بەرزایـیەکانی گۆلان، پاش ئەوەی لە سوریاوە تەقە لە دەروازەی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات کراوە و زیانی بەرکەوتووە.
گوتەبێژی لەشکری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ئەمەی ڕاگەیاند، بەڵام هیچی زیاتری لە بارەی دوو شوێنەکەی سوریا ڕانەگەیاند و هەروەها ئیسرائیل بە چ جۆرە چەکێـک هێرشەکەی کردووە.
لەوەتای شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی 2011 هەڵگیرساوە، چەندان جار ڕووداوی لەو جۆرە لە ناوچەی گۆلان ڕوویانداوە.
پاش کۆتاییهاتنی شەڕی ساڵی 1967 ی نێوان ئیسرائیل و عەرەب، بەشێـکی گەورەی بەرزایـیەکانی گۆلان لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدا مایەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ناوچەکە ئارام بوو.