ئیسڕائیل ستایشی بڕیارەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی دەکات سەبارەت بە ئێران

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت

ئیسڕائیل ستایشی بڕیارەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە سەرزەنشتکردنی ئێران لەسەر ئەوەی شکستی هێناوە لە ڕوونکردنەوەدان سەبارەت بە دۆزینەوەی شوێنەواری یۆرانیۆم لە سێ کارخانەدا کە پێشتر ئێران ئاشکرای نەکردوون.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمە بڕیارێکی زۆر گرنگە کە ڕووی ڕاستەقینەی ئێران دەردەخات." وتیشی ئەندامانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی " پێکەوە کارییان کردووە بە ئامانجی ئەوەی ڕێگە نەدەن ئێران دەستی بگات بە چەکی ناوەکی."

وتیشی " ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی، ئەوا وڵاتە زلهێزەکان دەبێت پرسی ئێران بگەڕێننەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز