وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل دەڵێت بۆ یەکەمین جار چاودێرە سەربازییەکانی ئیسڕائیل بەشداری مەشقێکی سەربازیی دەکەن لە مەغریب، وتیشی ئەمە نیشانەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیە.
لە ساڵی 2020 دا ئیسڕائیل و مەغریب پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاساییکردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل وتی بوونی سێ چاودێری سەربازیی ئیسڕائیل لە مەشقە سەربازییەکانی ئەم هەفتەیەی " ئەفریکان ڵایەن 2022 " دا کە هێزەکانی ئەمەریکاش بەشداری تێدا دەکەن، دوابەدوای ئەوە دێت ساڵی ڕابردوو یەکەیەکی دژە تیرۆری مەغریب بەشدارییان لە مەشقێکی سەربازیی فرەنەتەوەیی کرد لە ئیسڕائیل.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز