ڕێکخراوی لێخۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی: ده‌یان منداڵی ژێر 18 له‌ ئێران له‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان دان

له‌ سێداره‌دانی منداڵانی ژێر 18 له‌ ئێران

لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ پێی به‌ڵگه‌ ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی 2005 بۆ 2015 دا لانی که‌م 73 منداڵی ژێر 18 له‌ سێداره‌ داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لیخۆش بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ماوه‌ی 20 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێران په‌یمانی ڕێزگرتن له‌ مافه‌کانی منداڵ ی په‌سند کردووه‌، کاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌روا یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ پڕنسیبه‌کانی سه‌ره‌کی پێ شێل ده‌که‌ن که‌ قه‌ده‌غه‌ کردنی سزای له‌ سێداره‌دان بۆ سه‌ر منداڵانی ژێر 18 ساڵی یه‌.

taimoor_aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی

له‌ ئه‌م وت و وێژه‌دا کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ بۆکوردستانی ئێران له‌ ژنێڤ تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ که‌ تێیدا پێ شێلکرانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی دا له‌ ژنێڤ تا و تۆ کرا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی