جه‌بار ئه‌مین: کوردستان جیاوازه‌ ، ئه‌مه‌ پاساو نییه‌ بۆ کوشتنی خۆپیشانده‌ران

جه‌بار ئه‌مین: کوردستان جیاوازه‌ ، ئه‌مه‌ پاساو نییه‌ بۆ کوشتنی خۆپیشانده‌ران

پازده‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاتی سوید له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ ناردویانه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوا ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ ناو باره‌گای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی کردووه بدرێنه‌ داداگا.

جه‌بار ئه‌مین ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید ، یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی مۆرکردووه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و پازده‌ ئه‌ندامه‌ نوێنه‌رانی سێ پارتی سیاسین له‌ سوید و له‌ نامه‌که‌دا داواکراوه‌ ده‌ستدرێژی نه‌کرێته‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خۆپیشاندان ده‌که‌ن.

به‌ڕێز ئه‌مین ، له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌مۆدا ، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی داوایان کردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆپیشاندان ده‌کرێت یان کاتێک که‌ به‌رد ده‌هاویژرێت به‌ فیشه‌ک و به‌ چه‌ک وه‌ڵام نه‌درێته‌وه‌.

بۆ گوێگرتن له‌ ده‌قی گفت و گۆکه‌ ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ بکه‌یت که‌ ماوه‌که‌ی 3:34 خوله‌که‌.