ژاپۆن فڕۆکەیەکی جەنگی ڕەوانە دەکات بۆ چاودێریکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چین لە نزیک تایوان

وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕەوانە کردووە بۆ چاودێریکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چینی کە لە نێوان دوورگەی یۆنگونی ڕۆژئاوای ژاپۆن و تایواندا فڕیوە.

وەزارەتەکە وتی فڕۆکە سیخوڕییەکە لە باکووری تایوانەوە لە دەریای ڕۆژهەڵاتی چینەوە هاتووە و چووە بۆ کەناڵی باشی کە کەناری باشووری تایوان و فیلیپین لە یەک جیادەکاتەوە.

ڕۆژی هەینیش بە هەمان شێوە ژاپۆن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی بەرگری وڵاتەکەی ڕەوانە کرد بۆ ئەو بۆمبڕێژە چینییانەی کە لە نزیک دوورگەی ئۆکیناوای ژاپۆنەوە دەفڕین، دوورگەی ئۆکیناوە بنکەیەکی سەربازیی گەورەی ئەمەریکای تێدایە، هاوکات چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش لە نزیک تایوان بیندراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز