سەرۆکی دەزگای پۆلیسی نیشتیمانی ژاپۆن دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە " کەمتەرخەمی " هەبووە لە پلانەکانی پاراستنی ئاسایشی سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابیدا.
سەرۆک وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابی لە 8 ی مانگی هەشتدا لە میانەی وتارێکدا لە سەر شەقامێکی هەرێمی نارا تەقەی لێکرا و کوژرا.
سەرۆکی دەزگای پۆلیسی نیشتیمانی ژاپۆن ئیتارۆ ناکامورا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت " کەمتەرخەمی هەبووە لە پلانەکانی ئاسایشدا و هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان و ڕێکارەکانی فەرماندەکە بەس نەبوون."
گوتیشی " ڕەگ و ڕیشەی ئەم کێشەیە سنوورەکانی ئەم سیستمەی ئێستایە، کە چەند ساڵێکە ئەم سنوورانە داندراون، کە تیایدا تەنها پۆلیسی ناوخۆ بەرپرسیارێتی دابینکردنی ئاسایش هەڵدەگرێت."
ناکاموڕا گوتی بەرپرسیارێتی شکستەکە هەڵدەگرێت و وەکو سەرۆکی پۆلیس دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس