له سه‌ر و به‌ندی ڕۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌وانی دا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ، جان کێربی ئه‌م مانگه خوازیاری ئازاد کردنی که‌بوودوه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسانی تری به‌ندکراو بوو. ناوبراو به تایبه‌تی ئاماژه‌ی به نێوی که‌بوود وه‌ند کرد.
"که‌بوودوه‌ند له مانگی جولای 2007 دا گیرا و تاوانی کرده‌وه‌ی له دژی ئاسایشی نیشتمانی و وه ڕێخستنی پروپاگه‌ندا له دژی ولاتی خرایه سه‌ر. دادگایه‌کی شورش سه‌رئه‌نجام 11 ساڵ به‌ندی به سه‌ردا سه‌پاند. له به‌ندیخانه چه‌ندین جار تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ هاتوه و گرفتی جیدی ته‌ندروستی گورچیله‌ی هه‌یه. ده‌سه‌لاتدارانی به‌ندیخانه داواکان بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه پشت گوێ خستوه."
هه‌ر له ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا، "هه‌ڵمه‌تی تا ڕزگارکردنی که‌بوودوه‌ند" وێرای گه‌لێک ڕێکخراوه‌کان و داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای ئازاد کردنی که‌بوودوه‌ند ده‌کات.
وته‌بێژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، دوکتور ئاوات عه‌لیار له سه‌ر که‌سایه‌تی و خۆبه‌خشی به‌ڕێز که‌بوود وه‌ند ده‌ڵیت که ناوبراو سه‌مبولی به‌ندکراوی کورده و ئاماژه‌ی پێده‌دات که کۆماری ئیسلامی له وه‌تا هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌تا ئێمڕۆ ئیمتیاز نه‌دان به کوردان بووه.
دوکتور ئاوات داوات ده‌ڵێت له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند داکۆکی له مافه‌کانی کوردان ده‌کات بۆ کۆماری ئیسلامی جێگای په‌سند کردن نیه و جه‌ختیش ده‌کات که خه‌ڵکی جیهان به گشتی و کوردان به تایبه‌تی که‌بووندوه‌ند له بیر نه‌که‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5