ڕۆژی یه‌کشه‌ممه پارتی سۆشیالیستی فه‌ڕه‌نسا پاش 17 ساڵ توانی جارێکی دیکه پۆستی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا بگرێته ده‌سته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی که فڕانسوا ئۆلاندی سۆشیالیست له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک نیکۆلا سارکۆزیدا.
که‌ندال نه‌زان سه‌رۆکی ئهنیستتوی کورد له پاریس له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ئابووری بوو که بووه مایه‌ی فڕانسوا ئۆلاند به‌سه‌ر سه‌رۆک سارکۆزی زاڵ بیت له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسادا. گوتیشی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ڕۆڵێکی ئه‌و تۆی نه‌بووه له‌و بواره‌دا.
سه‌باره‌ت به پرسیاری شاره‌زایی له مه‌سه‌له‌ی کورد، دکتۆر که‌ندال نه‌زان گوتی فڕانسوا ئۆلاند گه‌لێک ئاشنایه به مه‌سه‌له‌ی کورد و له ساڵانی هه‌شتاکاندا ڕاوێژکارێکی فڕانسوا میتران بوو و له‌و ده‌مه‌وه مه‌سه‌له‌ی کوردی ده‌ناسێت. هه‌روه‌ها له ساڵی 1994 کاتی که هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر داخوازی ئێمه واته ئهنیستتوی کورد له پاریس چووه دادگای له‌یلا زانا و دووجار به‌رگری لێکردووه. ده‌شڵێت له‌م دوواییانه‌شدا ڕاگه‌یاندنه‌کانی و هه‌ڵوێستی ئه‌و گه‌لێک باش بووه له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و دۆستێکی گه‌لێک باشی کورده. هه‌روه‌ها دکتۆر که‌ندال نه‌زان ده‌شڵێت بۆ کوردستانی باشوور به‌تایبه‌تی سیاسه‌تێکی پشتیوانی بووه و بۆ کوردستانی باکووریش له‌گه‌ڵ BDP په‌یوه‌ندی و دیالۆگی هه‌یه و ده‌ڵێت من وا باوه‌ڕ ده‌که‌م که بۆ کورده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی فڕانسوا ئۆلاند له‌سه‌ر خه‌تی فڕانسوا میتران و دانیال میتران ده‌ڕوات واته بۆ کورده‌کان گۆڕانێکی باشه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:21 خوله‌كه