کاوه‌ کرمانج له‌ باره‌ی کۆڕێك بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی له‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت

پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌مه‌ریکا کۆڕێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ واشنتن و ده‌وروبه‌ری سازدا به‌ بۆنه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریکا، بۆ باسکردنی‌ ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌ گشتی. هه‌روه‌ها بۆ باسکردنی ئاکامی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ کاربه‌دستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما.

هاوکارمان کاوه‌ کرمانج له‌ کۆڕه‌که‌ ئاماده‌بوو و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مه‌ی به‌ ده‌رفه‌ت زانی که‌ چه‌ند پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ کۆڕه‌که‌ و به‌شداری خه‌ڵکه‌که‌ی لێ بکات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ته‌واوی پرسیار و وه‌ڵامه‌کان‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:49 خوله‌كه‌.