له وتوێژی به‌ریوبه‌ری ئاسایشی که‌رکوک لیوای یاسایی هه‌ڵۆ نه‌جات وه‌ک به‌رپرسی ئاسایشی پارتی له که‌رکوک لای وایه داعش توانای هێرش کردنی نه‌ماوه بۆ سه‌ر که‌رکوک و پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌کانیان توند‌و تۆڵ کردووه، ده‌شڵێت "رۆژانه ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش که خۆیان ته‌سلیمی پێشمه‌رگه ده‌که‌نه‌وه ، روو له زیاد بوونه". ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌و خێزانانه‌ش که شوێنه‌کانی داعش جێ دێڵن رۆژانه ده‌گاته 30 بۆ 40 خێزان"، ئه‌و به‌لایه‌وه گرنگه خه‌ڵک ئه‌و ناوچانه چۆڵ بکه‌ن تا به ته‌واوی ببێته ناوچه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری وکاری هێزه‌کانی دژی داعش ئاسانتر بکات، سه‌باره‌ت به‌و چیرۆکانه‌ش که خێزانه‌کان ده‌یگیڕنه‌وه ده‌ڵێت "هه‌رکه‌س 2 بۆ 3 ژنی هه‌بوبێت داعش یه‌کێکی لی داگیرکردوون."
داعش له ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سونه تا راده‌یه‌ک توانیویانه گه‌شه بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه لێکدانه‌وه‌ی تری بۆ ده‌کات " سه‌ره‌تا هاوسۆزبوون، به‌لام ئێستا ره‌وشێکی تره، هه‌رچه‌نده سونه‌کان به‌گشتی دڵنیا ییان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر گرفتی سیاسی نێوان شیعه‌و سونه باش نه‌کرێت سونه‌کان له‌به‌ر داگیرکردنی شاره‌کانیان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، بژارده‌ی تریان له‌به‌رده‌ستدا نابێت، یان داعش یان ده‌بێت بزانن ئایندهی ئه‌وان چی لێ به‌سه‌ر دێت."
Your browser doesn’t support HTML5