لیوا وەستا رەسوڵ: ئەوەی لە کەرکوک ڕوویدا شانە نوستووەکانی داعش بوون

هێرشە خۆکوژییەکانی داعش و کۆنتڕۆڵ کردنی هوتێل دارولسەلام لە ناوەندی شارەکەو روبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزە کوردییەکان و بەردەوام بونیان بۆ چەند کاتژمێرێک، لیوا ڕەسول پێی وایە "هێرشەکانی دەرەوەی شار لە میحوەرەکانی دەرەوە کۆتایی هاتووەو تێکشکێنراون بەڵام ناو شارەکە هێشتا ماوە"

تا ئامادەرکردنی ئەم هەواڵە هێشتا ئەو هوتێلەی بەدەستیانەوەیە کۆنترۆڵ نەکراوەتەوەو شەڕ لە گەرەکی دۆمیز بەردەوامە،‌ لەو بارەیەوە لیوا ڕەسوڵ بەرپرسی میحوەری باشوری کەرکوک و دەڵێت " ئەو چەکانەی داعش بەکاری دەهێنن لەم هێرشانەی ناو شاری کەرکوک هی ئەوە نییە لە ناو ئاوارەوە دزەیان کردبێت، ئەوە شانەی نوستووی داعشە پلانیان بۆ داناوە، بە تایبەتی لە هەندێ گەرەکی عەرەب نشین ئەوەیان کردووە، بۆ ئەوەی پێشمەرگە بەم شەڕەوە سەرقاڵ بکەن و لەبەرەی شەڕی موسڵ بگەڕێنەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ لیوا ڕەسوڵ