وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به‌ره‌وپـێشچوونی باش بهدهسـتهاتوون له میانه‌ی کۆنگره‌ی که‌شوهه‌وا له پاریس، به‌ڵام هه‌ندێک بابه‌تی زۆر قورس ماون ده‌بێت چاره‌سه‌ربکرێن.
جان کێری ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆس هاوتا فهڕهنسـیهکهی. به‌پـێی سه‌رچاوه‌کان شه‌وی پـێنجشه‌ممه مشتومڕێکی زۆر توند ڕوویداوه له نێو ئه‌و 195 وڵاته‌ی به‌شداری له کۆنگره‌که‌دا ده‌که‌ن. فابیۆس لای خۆیه‌وه گوتی ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که بۆ ڕۆژی شه‌ممه دواخرا.
گه‌وره‌ترین ناکۆکی له نێو وڵاته‌کاندا بریتین له‌وه‌ی هه‌تا چه‌ند وڵاته هه‌ژاره‌کان له ڕووی دارایـیه‌وه له‌سه‌ریان بکه‌وێت بۆ که‌مکردنه‌وه گازه زیان به‌خشه‌کان به ژینگه و هه‌روه‌ها ئامانجی درێژخایه‌ن چی بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنه‌که هه‌تا به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه.
وه‌زاره‌ته‌که گوتی هه‌ردوو سه‌رۆک ڕۆژی هه‌ینی به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندیـیان کردبوو. به‌ڵام هێشـتا کۆشکی سپـی هیچی له‌م باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه‌یه چین و ئه‌مه‌ریکا دوو وڵاتی سه‌ره‌کین له پـیسکردنی ژینگه‌دا، به‌ڵام چین دوو هێنده‌ی ئه‌مه‌ریکا ژینگه‌ی پـیسکردووه.