شەوی سێشەممە خوکوژێـک لە نێو قائیمقامیـەتی دوبز خۆی تەقاندووەتەوە و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان لە ئاکامدا 2 بۆ 3 کەس گیانیان لەدەسـتداوە.
پاشان بیناکە کە ئۆفیسی نەهێشتنی تێرۆریشی تێدایە لە لایەن نزیکەی 6 چەکدارەوە هێرشی کراوەتەسەر. کاربەدەسـتان دەڵێن پـێدەچێت ئەو چەکدارانە داعش بن. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ بەردەوامە و دەنگی تەقە و تەقینەوە لە نێو بیناکەوە دێت.
فەرماندەیەکی باڵای هێزی پـێشمەرگە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، پـێشمەرگە لە سەرانسەری سەنگەرکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، چونکە گومان دەکرێت ئەم کارە بۆ نانەوەی پشـیوێ بێت و بە دوایدا داعش هێرش بکات.
جێی ئاماژەیە پـێشـتر دەنگی ئەمەریکا لە ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیدا بڵاویکردەوە کە داعش هێزێکی زۆری هێناوەتە بەرامبەر هێزەکانی پـێشمەرگە لە سەنگەرەکانی ڕۆژئاوای کەرکوک لە نزیک دوبز.