دکتۆر گوندی ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ئابووری نیگه‌رانی سه‌ره‌کی ده‌نگده‌رانی ئه‌مه‌ریکایه‌

کاندیده‌کانی پارتی کۆماری بۆ پێشه‌برکێیه‌کانی سه‌روکایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ده‌نگدانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ نزیکبوونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ “SUPER TUESDAY” ناسراوه‌ و له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ ولایه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریکا پێشه‌بڕکێی پاڵێوراوه‌تی سازده‌ده‌ن و ڕه‌نگه‌ کاندیدی سه‌ره‌کی له‌و ڕۆژه‌دا به‌ ته‌واوه‌تی دیاری بکرێت بۆ ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆک باراک ئۆبامای پاڵێوراوی پارتی دیموکراته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مانگی (11) ی داهاتوودا.

‌ دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر له‌زانکۆی ته‌نیسی ئیستێت له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌و ده‌ ولایه‌ته‌ی که‌ ڕؤژی سێشه‌ممه‌ “SUPER TUESDAY” ده‌نگده‌ده‌ن که‌ زۆربریان ده‌که‌ونه‌ به‌شی باشووری ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕۆژه‌دا به‌جۆرێکی ڕۆشنتر ده‌رده‌که‌وێت که‌ کام له‌ چوار کاندیده‌کان واته‌ فه‌رمانداری پێشووی ماسه‌چوستس میت ڕامنی و سیناتۆری پێشوو ڕیک سه‌نتۆرم و سه‌رۆکی پێشووی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا نیوت گینگریچ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ڕان پۆڵ ده‌کرێت وا حیساب بکرێت که‌ ده‌بته‌ کاندیدی پارتی کۆمارییه‌کان. ده‌شڵێت ئه‌و ڕکه‌به‌رییه‌ی له‌ نێوان میت ڕامنی و ڕیک سه‌نتۆرم و نیوت گینگریچدا هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ درێژه‌ بکێشێت تا مانگی شه‌شی داهاتوو.

‌ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:47 خوله‌كه‌.