هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەسـتیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری گەورە لە باشوری کۆبانی و هەتا ئێسـتا توانیویانە 7 گوند لە دەسـتی چەکدارانی داعش ڕزگاربکەن و لە بەنداوێـکی ستراتیژی نزیک بکەونەوە.
گوندەکانی هەتا ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕزگارکراون بریتین لە سەهریج و عبێدات و میروەحە و ئەلمەنسیـیە و دوو گوندی بچوکی دیکە لە باشوری ڕۆژئاوای کۆبانی. لەو گوندانە کورد و عەرەب تیایاندا دەژین.
شەڕڤان دەرویش گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند 10 کیلۆمەتر لە بەنداوی تشرین نزیککەوتونەتەوە و ئێستا تەنها 3 کیلۆمەتر لێوەی دورن.
گوتیشی ئامانجیان لەم ئۆپەراسیۆنە بڕێنی ڕێگای نێوان ڕەققە و منبج و جرابلس و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی داعشە کە بەسەر بەنداوی تشرین تێپەڕ دەبێت.
جێی ئاماژەیە بەنداوی تشرین وێستگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای لێـیە و هەروەها دەتوانێت 1.9 ملیار مەتر دووجا ئاو گل بداتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5