کۆریای باشور پـێشنیازی بەستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژاپـۆن دەکات بۆ باشکردنی پەیوەندیـیەکانیان

کۆریای باشور پێشنیازی بەستنی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لەگەڵ ژاپۆندا کردووە بە مەبەستی گێڕانەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوانیان کە تێـکچووبوون لە ئاکامی سەدەیەک لە گرژی بەهۆی رابردووی لەشکرکێشی ژاپۆنەوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی سەرۆکی کۆریای باشور دەڵێت کۆبوونەوە لوتکەییە پێشنیازکراوەکە لە پەراوێزی کۆبونەوەی هەفتەی داهاتوو دەبێت کە لە نێوان خانم پاک گوین هەی سەرۆکی کۆریای باشور و شینزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی و لێ کە چیانگ سەرۆک وەزیرانی چینی ئەنجام بدرێت.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی کۆریای باشور بەجیا لەگەڵ سەرۆکی چینی لە میانەی کۆبونەوە لوتکەییەکە کۆدەبێتەوە کە رۆژی شەممەی داهاتو دەستپێدەکات.

پەیوەندیەکانی نێوان تۆکێو و سیئۆل و بەیژین لەم مانگانەی دویـیدا ئاڵۆزتربوون ، بەهۆی داگیرکردنی ژاپۆن بۆ کۆلونیاکان لە نیمچە دورگەی کۆریا و چیندا لە ساڵانی بەر لە بەرپابوونی جەنگی دووهەمی جیهانی.

سەرۆکی کۆریای باشور کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕەتکردوەتەوە هەتا ئەو کاتەی شێنزۆ ئابی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دان بەو بەدڕەفتاریانەدا دەنێت ئەوانەی سوپای ژاپۆنی لەو دەمەدا ئەنجامی دابوون.