ته‌رمی کاک کوروش به‌خشنده ڕۆژی هه‌ینی به به‌شداری خه‌ڵکێکی زۆر پێک هاتوو له چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی و کرێکاری شاره‌کانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان و پاوه به خاک ئه‌سپێردرا.
له بۆنه‌ی به خاک ناشتنی دا سروودی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندرایه‌وه و وه‌ک که‌سێک که چه‌ندین جار تووشی به‌ندیخانه بوو و ته‌مه‌نی خۆی بۆ خه‌بات له پێناوی مافه‌کانی کرێکاران دا ته‌رخان کرد.
کاک ڕه‌زا که‌عبی، جێگری سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، سه‌باره‌ت به ژیان و تێکۆشانی ناوبراو ، کاک کوروش به‌خشه‌نده وه‌ک یه‌کێک له تێکۆشه‌رانی دێرینی شاری سنه ده‌ناسێنێت که ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌شی خه‌باتکار بوون و له ئه‌م ڕێبازه‌دا برایه‌کی به ناوی شاهڕۆخ به‌خشه‌نده له به‌ندیخانه له ساڵی 1362 هه‌تاوی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی یه‌وه ئیعدام کرا.
کاک ڕه‌زا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت کاک کوروش مرۆڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و پێوه‌ندێکی زۆری له گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌بوو.
Your browser doesn’t support HTML5