له‌م وتویژه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی زانا عه‌بدولڕيه‌حمان سه‌باره‌ت به رووداوی کوشتنی خه‌ڵک له ژیر پاساوی جۆراو جۆر، تا چ راده‌یه‌ک کار ده‌کاته سه‌ر ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی، به تایبه‌تی دوای تیرۆر کردنی مامۆستا ئه‌حمه‌دی وه‌رتێ له قه‌ڵادزێ. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و روداوانه تا راده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندیان به‌و که‌شه سیاسییه‌وه هه‌یه که هه‌رێمی کوردستانی پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها فرسه‌ت هێنانی هێزی سیاسی ولایه‌نی ده‌ره‌کی، ته‌نانه‌ت له‌سه ئاستی تاک له کۆمه‌ڵگا، هه‌وڵی تؤڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و جێبه‌جێ کردنی پلانی جۆراوجۆر‌و تێکدانی زیاتری ره‌وشی هه‌رێمه‌که، ئه‌مانه هه‌مووی هۆکاره سیاسییه‌کان و نه‌مانی حکومه‌تێکی تۆکمه، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هێناوه‌ته کایه‌وه."
ئه‌و زۆر له‌وه نیگه‌رانه که خه‌ڵکێکی زۆر عه‌وداڵی ئه‌وه‌ن که مۆڵه‌تی چه‌ک هه‌ڵگرتن له ده‌زگا ئه‌منییه‌کان وه‌ر بگرن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن، زانا ده‌ڵێت "ئه‌وه زه‌نگێکی مه‌ترسیداره که خه‌ڵک متمانه‌ی به ده‌زگا ئه‌منییه‌کان نه‌مێنێت، بیه‌وێ خۆی پارێزگاری له‌خۆی بکات."
سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی مامۆستای ئاینی سه‌ر به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌رکی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی یه‌کێتییه بکوژه‌کانی بدۆزنه‌وه، به‌ئاشکرا رایبگه‌یه‌نن، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک رابردوو له‌به‌ر هه‌ندێ هۆکار ئاشکرا کردنی هه‌ندێ تاوان به نهێنی ماونه‌ته‌وه، کاتی ئه‌وه به‌سه‌ر چووه."
Your browser doesn’t support HTML5