لەسەروەختی 17 شوباتی 2011 دا خۆپیشاندانی گەورە لەزۆرێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سلێمانی و دەوروبەری ئەنجامدرا. لەکاتێکدا داواکاری خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی دژی گەندەڵی و نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گۆڕینی حکومەت بوو. بەڵام لەماوەی 62 رۆژی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتدا 10 كەس کوژرانو 522 كەسی تر برینداربوون و تائێستاش تۆمەتبارانی سەرەكی کوشتنی خۆپیشاندەرانیش دەستگیرنەكراونو نەدراونەتە دادگا.
هاوکات پاش ئەو سەروەختەش چەندین خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و شارۆچکەکانی دەوروبەری ئەنجامدراون، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە بەڕای چاودێران و لێکۆڵەرەوان بارودۆخەکە لەچەندین ئاستدا خراپتر بووە.
بۆ بەدواداچوون و خوێندنەوەیەکی ئەکادیمی سەبارەت بە جیاوزییەکانی 17 شوبات و ئێستا و ئاسۆکانی گۆڕانکاریی و دەرچوون لەکۆی ئەو قەیرانە ئابوری و سیاسی و حوکمڕانی و گەندەڵیانەی کە بۆتە بارێکی سەخت بەسەر ژیانی هاوڵاتیانەوە؛ ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ نوسەرو لێکۆڵەرەوە محەمەد رەئوفدا سازکردووە..
محەمەد رەئوف دەڵێت "ئەگەر دۆخی ئەوکاتەی خەڵک لە 17 ی شوباتدا بەراورد بکەیەن بە ئێستا، ئەوکات بارودۆخەکە باشتر بوو، رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخەکە خراپتر دەبێت."
دەشڵێت "لەکاتێکدا خەڵک لە 17 ی شوباتدا داوای دادوەری کۆمەڵایەتیان دەکرد، ئەگەر ئەوکاتە دەسەڵاتی کوردی گوێی بۆ خواستەکانی خۆپیشاندەران بگرتبایە بەم دۆخەی ئێستا نەدەگەیەشت."
سەبارەت بە بێکاری و سیستمی حوکمڕانیش دەڵێت "لەسەروەختی 17 ی شوباتدا رێژەی بێکاری لە 6% بوو ئێستا لە 30% زیاترە."
هاوکات "سیستمی حکومڕانی لەبەردەم مەترسیدایە." دەشڵێت "حکومەتی بەعس نەوتی کەرکوکیان دەبرد و دەیاندا بە فیشەک و دەیاننا بە هەرێمی کوردستانەوە، ئێستاش نەوتی کوردستان دەدزرێ و دەکرێت بە گەندەڵی و بۆتە نەخۆشی شیرپەنجە بۆ هەرێمەکە."
Your browser doesn’t support HTML5