رۆژى شه‌ممه ژماره‌يه‌كى زور له چالاكوانانى مه‌ده‌نى له به‌رده‌م نوسينگه‌ى ئێن ئاڕ تي له شارى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا دژى جولانه‌وه‌ى نه‌خێر له ئێستادا كه له لايه‌ن شاسوار عه‌بدولواحيد خاوه‌نى گرووپى كۆمپانياكانى ناليا باسى لێوه ده‌كرێت ، رێباز يوسف سه‌رۆكى تۆڕى ڕێكخراوه مه‌ده‌نيه‌كانى هه‌ولێر له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ڕايگه‌ياند:
" پێمان وايه به ڕاگه‌ياندنى بزووتنه‌وه‌يه‌ك دژى ريفراندۆم و سهربهخۆىى كوردستان كه‌نالى ئێن ئارتى هاوسه‌نگى له ده‌ست ده‌دات كه دروشمه سه‌ره‌كى كهناڵهكهيه و ده‌بێت هۆيه‌ك بۆ لايهنداركردنى كه‌ناڵه‌كه بۆ بزووتنهوهيهكى دياريكراو يان به‌ره‌يه‌ك يان حيزبێكى سياسى كه دژى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه و ره‌نگه بێ ئه‌وه مه‌به‌ستيان بێت ئه‌م سياسه‌ته بچێته خزمه‌تى حكومه‌تى عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به درێژايى مێژوو دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بوونه ، كاك شاسوار و هيچ كه‌سێكى ديكه له هه‌رێمى كوردستان نابێت رێگا به‌خۆى بدات بڵێ نابێت له هه‌رێمى كوردستان ريفراندۆم بكرێت و ئه‌و مافه له خه‌ڵكى كوردستان بسه‌ندرێته‌وه ئێمه به‌هيچ جۆرێك قه‌بوڵ ناكه‌ين هيچ كه‌سێك له هه‌رێمى كوردستان ره‌تى ريفراندۆم بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نابێت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ريفراندوم ئه‌نجام بدرێت."
له باره‌ى لێدوانه‌كانى شاسوار عه‌بدولواحيد له‌سه‌ر ريفراندۆم كه ناوبراو ڕايگه‌ياندووه له‌گه‌ڵ ده‌نگى نه‌خێر بۆ ريفراندۆمه له ئێستادا و هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ى چاڵاكوانان و بێلايه‌نى ئێن ئاڕتى ، كاوه عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌رى نوسينگه‌ى ئێن ئارتى له هه‌ولێر به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت:
"شاسوار عه‌بدولواحيد نهيگوتووه نه‌خێر بۆ ريفراندۆم به‌ڵكو گوتويهتى نه‌خێر بۆ ريفراندۆم له ئێستادا و دياره باسيشى كردووه كه‌وا بۆچى نه‌خێر له ئێستادا ، سه‌باره‌ت به بێلايه‌نى ئێن ئارتى ناوبراو ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بين له سه‌ر هه‌مان ئه‌و ريچكهيهى كه پێشتر پهيرهومان كردووه و ياداشتى به‌شێك له چاڵاكوانانى شارى هه‌ولێر وهردهگرين و ئوفيسى هه‌ولێرى ئێن ئاڕتى به‌شێكه له ئۆفيسى سه‌ره‌كى.
شايه‌نى باسه مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه له پيرمام به‌ڕێوه‌چوو و تێدا زورينهى حيزبه كورديه‌كان به‌شداريان كرد له‌گه‌ڵ ڕاگه‌ياندن و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بوون كه رۆژى 25/9/2017 له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت، دواى ئه‌وه شاسوار عه‌بدولواحيد خاوه‌نى گرووپى كۆمپانياكانى ناليان له سهرهدانێكيدا بۆ ئه‌مه‌ريكا و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ شارى سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه له ئێستادا و ده‌شڵێت گه‌ر ريفراندۆم بكرێت پێويسته ده‌نگ به نه‌خێر بدرێت له ئێستادا.
Your browser doesn’t support HTML5